Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
لەوانەیە گەر بڕۆم بۆت دەرکەوێ کە
بەبێ منیش ژیان بەردەوامە !!!
⋆⁺₊⋆ ☾ ⋆⁺₊⋆ ☁︎
دوای چەند ڕۆژێک دواتر جوول لەنێو برینەکانی ناوەوە و دەرەوەی جەستەی بەهۆش هاتەوە و هەرچەند کە بارودۆخی نالەباربوو بەڵام سووربوو لەسەر ئەوەی دەربچێ لە نەخۆشخانە ئەو لەو جۆرە کەسانەیە کە هەمیشە کەلەڕەقە لەگەڵ تەندروستی خۆی
دووبارە لەنێوانێکدا مابوویەوە نەیدەزانی ئەمجارە چۆن خۆی لە یوونگی ڕزگاربکا دەیویست بمێنێتەوە بەڵام دەبووایە ڕابکا
دووبارە لە دەورووبەری دەیبینی ، دووبارە لەنێو قەرەباڵغی مێشکی بیری لەچیرۆکەکەیان دەکردەوە و شیدەکردەوە و دووبارە دەهاتەوە سەرەتا و بەردەوامی بە شیکردنەوەکەی دەدا ئەوە شتێکی دووبارەبووی نێو مێشکی بوو کە نەیدەتوانی کۆنتڕۆڵی بکا
لەگەڵ دایکی لەنێو ئۆتۆمۆبیلەکەی یوونگی بوون لەڕێگابوون بۆ گەڕانەوە بۆ ماڵەوە لەکەشێکی ساماڵدا و دەمەو ئێوارەیەک بە ئۆتۆمۆبیل بەو شەقامانە ڕێیان دەکرد کە سەیری دەرەوەی پەنجەرەی ئۆتۆمۆبیلەکەی دەکرد تەزوێک بەلەشیا تێدەپەری بەهۆی ئەو ساردیەی هەستیپێدەکرا لە کەشە تۆزێ تاریکەکە
هەروەک کەشە ساماڵەکە بێدەنگبوون تەنانەت دەنگی هەناسەکانییشان ئەوەندە نەدەبیسترا سەرەڕای ئەو بێدەنگییە زۆرە تەنها سەرقاڵبوون بەبیرکردنەوە لە چرکەی دوای ئەوە لەوەش ترسناکتر داهاتووە شاراوەکەیان
"دەبووایە زیاتر لە نەخۆشخانە بمابایتەوە"
دەنگێکی نیگەرانەکەی بڵاوبوویەوە چاوەکانی لەسەر شەقامەکەی بەردەمی هێشتەوە جوول تۆزێ پێچی کردەوە سەیری کرد کە چەند نیگەران دەردەکەوێ خەندەیەکی فراوانی لەسەر ڕوخسارە تۆزێ زەرد هەڵگەڕاوەکەی نیشاندا
"من باشم وەک دەبینی"
دەستەکانی کردەوە وەک ئەوەی جەستەیەکی زۆر بەهێز و خۆڕاگر نیشانبدا و سەیری ئەوانی کرد و بۆ ئەوەی نیگەرانی خەمی ئەو دوو مرۆڤەی لای بڕەوێنێتەوە بەهۆی ئەو , هەرچەندە ئازاریشی هەبوو
YOU ARE READING
𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓
Romanceدەشــێ خــۆشــەویــســتــیــے شــێوازێــڪــیــے تــری مــردن بــێ ! - Min Yoongi - Julliet Rossi Antonio 𝐴𝑈𝑇𝐻𝑂𝑅: 𝑉𝐼𝑂𝐿𝐸𝑇
