𝐂𝐇𝐀𝐏𝐓𝐄𝐑 ⊶ 31

320 62 26
                                        

هـەمـوو ڪـات دەتـوانـیـن دووبـارە دەسـتـپـێـبـڪـەیـنـەوە

К сожалению, это изображение не соответствует нашим правилам. Чтобы продолжить публикацию, пожалуйста, удалите изображение или загрузите другое.

هـەمـوو ڪـات دەتـوانـیـن دووبـارە دەسـتـپـێـبـڪـەیـنـەوە

⋆⁺₊⋆ ☾ ⋆⁺₊⋆ ☁︎

دوای وەستانی پاسەکە وەک سەرنشینەکانی تر لە پاسەکە دابەزیم هەناسەیەکی ئاسوودەم دایەوە وەک ئەوەی لەنێو پاسەکە هیچ بۆشایەک نەبووبێ بۆ هەناسەدان

بەپێ دەستم کرد بە ڕێکردن سەیری فرۆشگا جۆرا و جۆرەکانم دەکرد شتانێکی نوێ بوون لە تێڕوانینی منەوە دوای ماوەیەک لە ڕوانینە فرۆشگاکان و ڕێکردن یەکی لە فرۆشگاکانی ئەو ناوچەی منی لێبووم سەرنجی منی گرتەوە بەهۆی شێوازی هەڵکەوتەکەی کە دارێکی گەورە بە تەنیشتیەوە بوو وە لق و پۆپی دارەکە دوکانەکەی داپۆشیبوو زانینخوازبووم بۆ چوونەژوورەوە تۆزێ وەستام لەپێش فرۆشگاکە و چوومە ناوەوەی وەک جیهانێکی تر وابوو لە بەشێکی دووکانەکە جۆرەها کتێب و لە بەشێکی تری شوێنێکی وەک قاوەخانەیەکی بچووک هەبوو لە بەشێکی تریش کە بەشی کۆتایی بوو کۆمەڵێک شت دانرابوو بۆ فرۆشتن وەک ئەوە وابوو شوێنی ئاسوودەی خۆمم دۆزیبێتەوە

کاتێک چوومە بەشی کتێبەکان کۆمەڵی لەو کتێبانەم هەڵگرت کە بە بینینیان پەرۆشی خوێندنەوەیان دەبووم کتێب هەمیشە سەرچاوەیەک بووە بۆ وونکردنی من لە جیهانی دەرەوە

بەنێو کەلوپەلەکانی بەشی کۆتایی دەگەڕام شتەکانی بچووک و ژیکەڵە بوون بەڵام ئەوەی چاوەکانمی بۆخۆی ڕاکێشا شتێکبوو کە لەنێو هەزارەها کەس کەسێکی بیرهێنامەوە جۆرێک لە هەستی دووبارە چاندەوە لە ناخم

بەچەند هەنگاوێکی بچووک لێی نزیک کەوتمەوە و چەند جارێک سەیرم کردەوە ئەوەی کە من قسەی دەربارە دەکەم بریتیبوو لە جۆرێک لە زنجیری دەستی کە بە چەند ڤڵچەیەکی بچووکی نیگارکێشی دەورە درابوو ئەویشم لەگەڵ ئەو شتانە دانا کە هەڵمگرتبوون بۆ کڕین بە تەواوەتی دڵنیا نیم بۆچی دەیکڕم ئایا هێشتاش دەمەوێ شتانێک هەبن ئازارم بدەن ئەوم بیربخەنەوە وابیردەکەمەوە چێژ لە ئازارەکانی وەردەگرم !

وەک ئەوەی لە دایک بووبێتم بۆ ئەوەی ئازاری تۆ بچێژم هەر بۆیە هەمیشە ڕێگەت پێدەدەم ئازارم بدەیت !

𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓Место, где живут истории. Откройте их для себя