𝐂𝐇𝐀𝐏𝐓𝐄𝐑 ⊶ 09

579 113 10
                                    

شـەڪـەتـیـے لـە تـەمـەنـێـڪـے بـچـووڪـدا

Rất tiếc! Hình ảnh này không tuân theo hướng dẫn nội dung. Để tiếp tục đăng tải, vui lòng xóa hoặc tải lên một hình ảnh khác.

شـەڪـەتـیـے لـە تـەمـەنـێـڪـے بـچـووڪـدا

⋆⁺₊⋆ ☾ ⋆⁺₊⋆ ☁︎

6 سـاڵ بـەر ئـێـسـتـا

دوای قوتابخانە بوو شەقامەکان شێدار بوون بەهۆی بارانەکە هەچەندە بارانەکە هێندە بەهێز نەبوو بەڵام دەمێکبوو بەردەوام بوو دەنگی نمە بارانەکە هەموو ئەوە بوو کە خۆی دەکێشا بە گوێکانم کڵاوی چاکەتەکەم خستبوویە سەرم دەستەکانیشم لەنێو گیرفانم بوو تەنها بۆ تۆزێ دووڕکەوتنەوە لەو ساردییە

یوونگی لە تەنیشتمەوە دەڕۆیشت تێبینیم کرد کە کڵاوەکەی نەکردۆتە سەری وەستام و ووتم لێی نزیک بوومەوە تۆزێ خۆم بەرز کردەوە بۆ ئاستی ئەو کڵاوەکەم کردە سەری ئەویش بە بێدەنگی سەیری دەکردم

جوولیا تۆ لە دایکم دەچی

بە زەردەخەنەوە ووتی دەستمانکردەوە بە ڕۆیشتن کۆڵان بۆ کۆڵان ڕێمانکرد تا گەیشتینەوە بەردەم ماڵەکەی ئێمە کە خانووێکی بچووکی ئاسایی بوو بەڵام من هەرگیز شەرمەزار نەدەبووم بە بچووکی خانووەکەمان چونکە لە کۆتاییدا ئەوەش بە هەوڵدانێک بەدەستمانهێناوە

ماڵئاوا

ووتم و دەرگاکەم کردەوە ویستم بڕۆمە ژوورەوە دوای ئەوەی دەنگیم بیستەوە و دووبارە ئاوڕم بۆی دایەوە سەیریم کرد

ماڵئاوا ، لەبیرمەکە وانەکانم بۆ بنێری

سەرم بە تێگەشتنەوە هەژاند و دەستەکانم بە مەبەستی ماڵئاوایی بەرز کردەوە و خۆشم چوومە ژوورەوە دایکمم بینی کە خەریکی پاکردنەوەی ماڵەکە بوو

دایکە من هاتمەوە

ووتم لەگەڵ چوونە ژوورەوەم و سەرنجەکانی ئەوم لەسەر پاکردنەوەکە دوورخستەوە

بەخێربێیتەوە ، ئەمڕۆت چۆن بوو؟

باشبوو وەک هەموو ڕۆژێکی تر بوو

وەڵامیم دایەوە و چوومە ژوورەکەم ژوورێکی سادە سیسەمێک و کانتۆرێک و مێزێکی بچووکی خوێندن پێناسەی ژوورەکەم دەکا

خۆم ئامادە کرد و جلێکی ئاسایی دەرەوەم پۆشی چوومە خوارەوە بۆلای دایکم بۆ ئەوەی یەخەی قەمیسەکەمم بۆ چاک بکات چاکردنی یەخەی قەمیسەکەم شتێکە ناتوانم خۆم بۆ خۆمی بکەم هەمیشە شکست دێنم تیاییدا یان لەوانەیە چاکردنەکەی دایکمم زیاتر بەدڵ وەک لەوەی خۆم

ئەمڕۆ درەنگ دێیتەوە؟

دایکم بەدەم چاکردنی یەخەی قەمیسەکەم پرسی و منیش سەیری ئەوم کرد

ئمم پێیان ووتین کە ئەمڕۆ گروپێکی بازرگانی سەردانمان دەکا

خۆت هێندە ماندوو مەکە باشە؟؟

لە چاکردنی یەخەی قەمیسەکەم تەواو بوو و دەستەکانی گرت بە شانەکانمەوە منیش لە بەرامبەردا تەنها سەرم بە تێگەشتنەوە هەژاند و چاکەتەم خستە بەرم و ڕۆشتمە دەرەوە لەنێو پاسەکە دانیشتبووم کە بیرمکەوتەوە موبایلەکەمم بیرچووە هەناسەیەکم لە بێهیوابوون دایەوە درەنگ بوو بۆ گەڕانەوە

لەگەڵ گەیشتنم بە قاوەخانەکە و بەروانکەی کارکردنەکەم لەبەر کرد و دەستم بە کارکردن کرد قاوەخانەکە چۆڵ بوو لەبەر ئەوەی ئەو گروپە بازرگانییەی کە ئێستا لێرەن بۆ ئەمڕۆ قاوەخانەکەیان بە کرێ گرتبوو

داواکارییەکانیانم بۆ بردن و بەهێواشی و ئاگادارییەوە کارەکانم دەکرد بۆ ئەوەی هیچ هەڵەیەک نەکەم لەکاتێکدا ئەوان خەریکی قسەکردن بوون وە ناتوانم پێشبینی بکەن دوای هەر هەڵەیەک لێرە نازانم چارەنووسم بە کوێ دەگا

بەڕێز مین تۆ چی دەڵێی دەربارەی سنووردارکردنی هاوردەکانمان بۆ ناوەڕاستی ئاسیا؟!

یەکێ لەوان پرسیارەکەی ئاڕاستەی ئەو پیاوە کرد کە لەبەردەمی دانیشتبوو منیش زانین خوازانە سەیری هەمان ئەو کەسەم کرد کە ئەو پیاوەی پرسیاری کرد سەیری دەکرد

پیاوێكی زۆر نموونەیی بوو وە زۆر بە هێمنی لەگەڵ پێدانی وەڵامەکەی زمانی جەستەیی بەکار دەهێنا ئەو پیاوەی پرسیارەکەی ئاڕاستەی کرد ووتی بەڕێز مین لەخۆمم دەپرسی گەر ئەوە باوکی یوونگی بێ چونکە باوکی ئەویش پیاوی کارە

هاتمەوە هۆشخۆم کاتێ سەیری کردم و تەواو بووم لە دانانی قاوەکان بۆیان و گەڕامەوە لای کارمەندەکانی تر بۆ هەر کارێکی تر

کاتژمێر نزیکی 9:28 خولەک بوو و لە کۆتاییدا لە ماڵەوە بووم و دەستمکرد بە وانەکان هێشتا دوو کاتژمێرم هەبوو بۆ تەواوکردنی وانەکانی ئەمڕۆ

دڵۆپێک لە خوێن کەوتە سەر کتێبەکەی بەردەمم وە دوای ئەو دڵۆپی دووەم و دڵۆپی سێیەم خێرا سەرم بەرز کردەوە خوێنەکە لە لووتمەوە بوو بێگومان بەهۆی ماندوو بوونەوە بوو

چوومە دەسشۆری ژوورەکەم ڕوخسارم شۆرد و دەستم بە خوێندنی وانەکان کردەوە هێشتا پێویستبوو بەردەوام بم

کاتژمێر 12:45 خولەک بووم کاتێک بەتەواوی تەواوبووم لە خوێندنی وانەکانم بێ کردنی هیچ شتێک خۆم هەڵدایە سەر پێخەفەکەم و پاڵکەوتم ئەوە شوێنی خۆشبەختی منە سوێند دەخۆم

⋇⊶⊰❣⊱⊷⋇

𝐕𝐎𝐓𝐄 ••• 𝐂𝐎𝐌𝐌𝐄𝐍𝐓

𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓Nơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ