DEATH PATH ✾ THE BOOK

78 24 10
                                        

بـەشـیـے هـەشـتـەم ✾ Chapter eight

دووریت زۆر درێژەی خایاند لەسەرمدا ئەمجارە هەنگاوێک نزیکتر بەوە من دەمەوێت هەستت پێبکەم بەو شێوەیەی دەمەوێت

ڕێگەم پێبدە چاوەکانم لەسەرت بهێڵمەوە و وێنەت بکێشم لەنێو سەرمدا
ڕێگەم پێبدە لەبەرت بکەم وەک پارچە شیعرێکی خۆشەویستی
ڕێگەم پێبدە تۆم هەبێت بۆ ساتێک زیاتر

من ئێستا لەنێو جێگاکەمم ئەمە هەموو ڕۆژێکمە هەڵدەستمەوە بێ هیچ ورەیەک لە جەستەمدا تەنها دەمەوێت چاوەکانم داخەم و بخەومەوە لە شەواندا چاوەکانم دادەخەم و بەبیرکردنەوە لێت وەک ئەوەی ئەوە شتێک بگۆڕێت و تۆ بۆم بگەڕێنێتەوە زۆربەی کاتەکان خەوتن هەڵدەبژێرم بۆ ڕاکردن لە ڕووداوەکان .. بۆ ڕاکردن لە ژیان .. بۆ ڕاکردن لە خۆم .. بۆ ڕاکردن لە تۆ

خەو گۆڕاوە لێم من چیتر ناخەوم بۆ ئەوەی پشوو بدەم من دەخەوم بۆ ئەوەی لە ژیان ڕابکەم .. خەو هەڵاتنە لە ڕاستییەکان بۆم

من هێشتا هەوڵدەدەم بخوێنم و بەردەوا بم وەک ئەوەی بەڵێنمان داوە ئێمە دەبین بە دکتۆر لە داهاتوو بەلایەنی کەمەوە خوێندن دوورم دەخاتەوە لە خۆم من بەردەوامی بە کردنی ئەوە دەدەم لەوانەیە تۆش هەمان شت بکەیت

من گەڕاومەتەوە بۆ هەمان کەسی جاران من دەتوانم ببینم هەموو شتێک لەسەرەتاوە دووبارە دەبێتەوە من بێدەنگم بەڵام زۆرم هەڵگرتووە من لەڕاستیدا هاوار دەکەم هیچ شتێک سوودی نییە

لەوانەیە من کێشەکە بم یان لەوانەیە من زیان بگەیەنم وە خەڵکی هەموو شتێک دەکەن بۆ ئەوەی خۆیان لەکەسی لەم شێوەیە بپارێزن

من تەنها ماندووم لە ژیان کردن .. ماندووم لە ڕاکردن

𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓Onde histórias criam vida. Descubra agora