𝐂𝐇𝐀𝐏𝐓𝐄𝐑 ⊶ 30

312 63 71
                                        

ئەمڕۆ من تۆم وەلا نا چونکە پێویستە تۆزێ

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ئەمڕۆ من تۆم وەلا نا چونکە پێویستە تۆزێ

لەخۆم نزیک ببمەوە !

⁺₊⋆ ☾ ⋆⁺₊⋆ ☁︎

Julie's Pov:

04:14

لەسەر کورسییەکی نێو باخچەکە دانیشبووم بەتەنیا سەرقاڵبووم بە موبایلەکەم سەیری یادگارییە کۆنەکانم دەکرد لەگەڵ کارەکتەری سەرەکی ژیانم یوونگی ئەو هەموو کەسێک بوو لە بێکەسیدا ئەو سەرچاوەی هەموو هەستە تێکەڵ و ئاڵۆزەکانمو ئەو ئەو کەسە بوو هەسانێکی خۆش و نامۆ و وە هەستانێکی خەمباری پێدام بەڵام هەرگیز لێیان بێزارنەبووم لەوانەیە لەبەر ئەوە بێ کە ئەو ئازارانەی پێی بەخشیم خۆشمبووێن

فرمێسک بەهێواشی لە چاوەکانمەوە ڕوومەتەکانمی ئاوەداندەکردەوە لەگەڵ ئەوەشدا سەیرکردنی یادگارییەکانم لەگەڵ ئەو وایدەکرد خەندە بکەم هیوادارم لاپەڕەیەکی هەڵدابێتەوە و هیوادارم لەو لاپەڕەیە ناوی منی تێدا نەنووسرابێتەوە

"جوولیای ئازیز"

دەنگی باوکم لەپشتمەوە بانگی کردم زوو فرمێسکەکانمم سڕی و هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی ئاوڕم بۆی دایەوە و زەرخەنەیەکم بۆی کرد هێواش هێواش لەگەڵ پاڵدانی کورسییەکەی لێم نزیک دەکەوتەوە تا گەیشت و لەتەنیشتم کورسییەکەی جێگیر کرد

"بۆچی لەدەرەوەی دەرەوە ساردە"

بەنیگەرانیەوە پرسیم

"نا پێموانییە ... کەشوهەوای ئەمڕۆم بەدڵە هەم لە ژوورەوە بێزاربووم"

ووتی سییەکانی پڕ کرد لە هەوا ساردەکە بەچەند جارێک ئەو کردارەی دووبارە کردەوە لەگەڵ کردنی ئەوە خەندەیەک لەسەر رووخساری جێگیر ببوو

دوای ماوەیەک سەیری کردم چەند تاڵە قژێکی خستە پشتی گوێم

"تۆ بۆچی دەگریای؟ هیچ شتێک لێرە نیگەرانی کردووی؟"

𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓Where stories live. Discover now