دوای تەواوکردنی سوکەژەمەکە لاپتۆپەکەم داخست و چوومە ژوورەکەم و گەرماوێکم کرد و جلێکی ئاسوودەم لەبەر کرد و خۆم هەڵدایە سەر سیسەمەکەم و خۆم لەنێو پێخەفەکەدا وونکرد
•••
زەنگی دەرگاکە بەبەردەوامی لێیدەدا چاوەکانم کردەوە بە ڕوو گرژیەوە سەیری پەنجەرەی ژوورەکەم کرد هێشتا دەرەوە تاریک بوو موبایلەکەم هەڵگرت و سەیری کاتژمێرەکەم کرد ئاماژەی بە 2:26 خولەک دەدا
هێشتا زەنگەکە بەردەوامبوو و لەگەڵ هەر جارێک لە لێدانی زەنگەکە زیاتر ترس گیانمی دەگرتەوە و هەڵسامەوە لەنێو جێگاکەم بە قاچە لەرزیوەکانمەوە بەرەو دەرگاکە ڕۆشتم و خۆم بەرز کردەوە هیچ کەسێک لەبەر دەرگاکەوە دیار نەبوو