𝐒𝐏𝐄𝐂𝐈𝐀𝐋 𝐂𝐇𝐀𝐏𝐓𝐄𝐑 ⊶ 40

386 63 149
                                    

بـەسـەر چـۆڪـدا مـەڪـەوە نـاتـوانـم ڕووبـەڕوویـے

دڵـی شـڪـاوت بـبـمـەوە

⋆⁺₊⋆ ☾ ⋆⁺₊⋆ ☁︎

31ی دیـسـەمـبـەر

ڪـــاتـــژمـــێـــر 6:00 ئـــێـــوارە

چـــوارشـــەمـــەیـــەڪـــے ســـاردی مـــانـــگـــی دیـــســـەمـــبـــەر

من هێشتا زۆر بەتاڵم لە هەستکردن بە ژیان خەڵکی دێن دەڕۆن هەندێ لەوان هەوڵی دڵخۆشبووم دەدەن وە دەیانەوێ بمێنمەوە و بگونجێم لەگەڵیان وە ڕاستگۆیانە هەوڵدەدەم بەمشێوە بم بەڵام هەست بە وونبوون دەکەم هیچ شتێک پڕم ناکەن لەو هەستانەی پێویستمە

نامەوێ بەمشێوە شێواوە بەردەوام بم بەڵام تەنها وەک ئەوە وایە کە ئەوە لەدەرەوەی جڵەو بێ

هەمیشە هەوڵمدا بۆ بنیاتنانی کەساییەتییەکی جێگیر لەخۆمدا بەڵام هەمیشە ڕووخام هەمیشە هۆکارێک هەبووە بۆ لەناوچوونم

تاکە شت توانیومە بیکەم بیرکردنەوە بووە بیرکردنەوەی بێ وچان کەچی چارەسەری هیچشتێکیشم نەکردووە بەڵکو هۆکاری سەرەکی هەموو پشێویەکان بووم

دەمویست ژیانێکی سەرکەووتوو و چالاک بژیم بەڵام تاکە چالاکییم گریانبوو وە تاکە سەردانکەریشم خەم و کێشەکان بوو تەنها لەوەدا لەڕادەبەدەر سەرکەووتوو بووم

دەمویست جیهانێکی ئاسوودە بنیاتبنێم بۆ خۆم و ئەو کەسەی دەمویست ببێتە هاوبەشم

بەڵام جیهانێکی هەڕەمەکی بنیاتنرا وە جۆرە ژیانێکی لێ بەڕێوەدەچێ کە هیچ کەسێ لە ئێمە نەیزانی بوو کە ئەوە ڕووە ڕاستەقینەکەی ژیانە بۆ هەموو کەسێ خەونەکان لەوێ وونبوون خۆشییەکان لەناوچوون من تەنها گەشتیاری ئەو جیهانە سەیرە نیم دەزانم زۆرێک هەن وەک من و هەریەکە بە هۆکاری جیاواز

هەمیشە لە مەلەکردن بەردەوام بووم بەڵام بۆ ساتێکیش کەنارێکم نەبینی بۆ ئەوەی پێیبگەم

وە هەمیشە لە گۆرانی گوتن بەردەوام بووم بەڵام هەموو چۆلەکەکانی دەوروبەرم فڕین و کەس بەردەوام نەبوو لە گۆرانی ووتن لەگەڵم وە من ئێستا لێرەم بە تەنیا هەوڵدەدەم گۆرانی بڵێم

هەندێک جار ژیانکردن لە جیهانی خەیاڵ باشترین بژاردەیە بۆ دوورکەوتنەوە لە ماندووبوونی جیهانە ڕاستەقینەکە

دەزانی ئەو هەستە چۆنە کە لەتاریکیدا بەدوای خۆشبەختی ڕابکەی؟! من بە ملیۆنان جار ئەوەم ئەزموون کرد بەڵام لێرەدا قاچەکانم ماندوو نین تەنها ڕووحێکی ماندووم بەدەستهێنا

𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓Nơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ