DEATH PATH ✿ THE BOOK

113 28 10
                                        

⊱18ی ئـاداری 1998⊰

هـەنـگـاو بـنـێ هـیـۆن دای

ئەمە هەفتەیەک دواترە، من و یۆنگ بەردەوام زەردەخەنەمان دەکرد وە پەرۆش بووین لەسەر جێگاکەی نەخۆشخانە دانیشتبووم و یۆنگیش بەردەوام دەخولایە لە پەرۆشی هەڵگرتنی یوونی بچووک ، لە پەرۆشی هەستکردن بە یوونی بچووک

دەستەکانم دەلەرزین کاتێک دەرگاکە کرایەوە و پەرستارەکە لەبەردەم خۆیەوە هەڵگرەکەی نەخۆشخانەی پاڵدەنا لە منی نزیک کردەوە یۆنگ بە چەند هەنگاوێکی گەورە نزیک بوویەوە پەرستارەکە یوونی هەڵگرت دەستەکانم بەلەرزەوە بەرز کردەوە پێدەکەنیم ، فرمێسکم دەڕشت هەستەکانم بەنێو یەکدا چووبوون

پەرستارەکە هەڵگرەکەی لەلای جێگاکەم دورخستەوە و یۆنگ هات و لەتەنییشت منەوە لەسەر جێگاکە دانیشت و قۆڵێکی لە دەوری شانەکانم پێچا بە دەستەکەی تری دەستی یوونی گرتبوو

یوون چاوەکانی چەند جارێک تروکاند تا بەتەواوی چاوەکانی کردەوە و بۆ یەکەم چاوی لەسەر ئێمە دانا هەردووکمان خەندەمان بە ڕوویدا کرد

ئێمە ئێستا خێزانیکین

بە دەستە بچووکەکانی پەنجەمی گرت نەمدەتوانی بوەستم لە سەیرکردنی بۆنی دیوێکی تری بەهەشت بوو

یۆنگ هاتە بەرامبەرم دانیشت بە وریاییەوە یوونم خستە نێو قۆڵەکانی تەنانەت دەترسام ئازاری پێبگەیەنم کاتێک خستمە نێو دەستەکانی یۆنگەوە هێشتا دەمتوانی هەست بەو گەرمییە بکەم کە یوون لەسەر قۆڵەکانمی جێهێشتبوو

یۆنگ ماچێکی لە نێوچاوانی یوون جێهێشت بە ڕوویدا بە بەردەوامی زەردەخەنەی دەکرد نەمدەویست بوەستم لە سەیرکردنی ئەوان زۆر جوان بوون بەیەکەوە

وەک ئەوە وابوو کە جیهان بەڕاستی جوان بێ یوون وای لە جیهان کرد کە جوان بێت ئەو هۆکارێکی تر بوو بۆ مانەوە لەو ژیانە بۆ بەردەوامبوون لەو جیهانە چونکە ئێستا لەم جیهانەدا یوون هەیە

"کوڕەکەم یوونگی"

یۆنگ چرپاندی بۆ یوون فرمێسکی سەر کوڵمەی سڕی ئەو دەگریا چونکە هەستی بوون بە باوک بۆ یەکەم جار هەستێکی دەگمەنە کە مرۆڤ بتوانێ هەستی پێبکا ، من دەگریام چونکە دەستپێکی ژیانی یوونی بچووک دەستپێکێکی تر بوو بۆ من سەرەتای ژیانەوەی من بوو.

گلێنەی چاوەکانم دەگوازرایەوە لە یۆنگەوە بۆ یوون ، لە یوونەوە بۆ یۆنگ تا چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا دەمپرسی کە ژیان چۆن جەهەنەمێکە ئەمڕۆ دەپرسم کە ژیان چۆن بەهەشتێکە!

"ناتوانم چاوەڕێ بکەم کە ئاخۆ دەبێ زیاتر لە کاممان بچێ"

ووتم بەردەوامبوو لە بەخشینی ڕوانینەکانی بە یوون دواتر بە من ئەو لە ڕوانینەکانی هیچ کامێکمان بێبەش ناکا

"هیوادارم لە تۆ بچێ هیۆن .. تەواو بەهێز بۆ ئەوەی بەرگەی هەمووشتێك بگرێ"

"هیوادارم لە تۆ بچێ بۆ هەڵبژاردە دروستەکانی"

ووتم بە نزمی پێکەنی ژوورەکە لەگەڵ لەخۆگرتنی خۆشی و خۆشەویستی ماندووبوونی دنیای لەکۆڵ دەکردمەوە

"منیش هیوام وایە ڕێک وەک هەڵبژاردنی تۆ"

یۆنگ ووتی بە خەندەوە، هەبوونی یۆنگ و یوون لە پاڵمدا لەهەر شوێنێکدا دەبێتە ئەو شوێنەی کە من دەمەوێ لێی بم بێ ئەوەی بیر لە هەنگاوی داهاتووی ژیان بکەمەوە بەرامبەرم.

⋆⁺₊⋆ ☾ ⋆⁺₊⋆ ☁︎

𝐕𝐎𝐓𝐄 ••• 𝐂𝐎𝐌𝐌𝐄𝐍𝐓

𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓Où les histoires vivent. Découvrez maintenant