DEATH PATH ✾ THE BOOK

70 21 11
                                    

بـەشـیـے حـەوتـەم ✾ chapter seven

تەمەنی هەژدە ساڵی

"تکایە زیاتر لە هاوڕێیەک بەخۆتەوەم بگرە"

ئەوە کۆتا وشەکان بوو کە ئەو پێی ووتم بەر لەوەی بڕوات وەک ئەوانیتر جێمبێڵێ ، ئەو نەیووت دەتوانی هێشتا بانگم بکەیت گەر پێویستت بە یارمەتیم بوو ، ئەو نەیووت من لێرەم

ئەو لێرە منی جێهێشت لەگەڵ ئەوەی دەشیزانی کە من چەندە بێدەسەڵاتم بێ ئەو لە پاڵم لەوانەیە وا بیریکردبێتەوە کە من ئیتر دەتوانم لەسەر قاچەکانم بوەستم

بەڵام من هێشتا پێویستم بەوە من دەمەوێت لەگەڵ ئەو بم چونکە ئەو لە هاوڕێیەک زیاترە بۆ من .. من ئەوە ناشارمەوە

لەوانەیە من تەنها گەمژەیەک بووبم و باوەڕم بە کردارەکانت کرد بەڵام ... خوایە بۆچی هەموو شتێک زۆر ڕاستەقینە دەردەکەوت

من دڵتەنگ بووم دەربارەی هەموو شتێک کە لەژیانمدا ڕوویدەدا .. دڵتەنگ دەبووم دەربارەی خۆم وە ژیانە سەراو ژێرەکەم بەڵام تۆ لەشوێنێک ڕەنگت دەدایەوە لەنێو خەیاڵەکانم ئەوە تاکە شت بوو کە دڵخۆشی دەکردم

من ئێستا تەنانەت لاوازترم لە جاران تۆ شوێنێکی تایبەتت هەبوو لێرە کاتێ ئێستا نیت بەتاڵی لە هەموو شتێکە وا دانەنرا بوو کۆتایی ئێمە بەم شێوەیە بێ

من هەوڵدەدەم تۆ لەبیر بکەم وەک ئەوەی کە باوکمم لەبیر کرد ئەویش کەسێکی نزیک بوو بەڵام لەبیرکردنی تۆ زۆر ئەستەمەترە لەکاتێکدا تۆ هیچ شتێکت نەکردووە کە شایەنی ئەوە بی بتسڕمەوە لە ژیانم

تۆ بەلایەنی کەمەوە دەبووایە خراپ بووایتایە بەرامبەرم بۆ ئەوەی بۆ من ئاسانتر بێ کە لەبیرت بکەم بەڵام من هیچ کەموکوڕیەک لەتۆ نادۆزمەوە ئەوە هەموو شتێکی سەخت کردووە

هەموو ئەو شتانەی کە لەدەستمدان قبوڵم کردن بەڵام تۆ نا ئاهـ خوایە تۆ نا !!!!

من ئێستا لەنێو جێگاکەم خۆم نقووم دەکەم بەو هیوایەی کە بەیانی لەبیرت بکەم

𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓Onde histórias criam vida. Descubra agora