بـەشـیـے چـوارەم ✾ Chapter Four
✾
ئێمە لەو ماوەی پێشوودا نزیکبووین ، یوونگی لەگەڵ من مایەوە ئەو بەڕاستی لەگەڵ من مایەوە وە شەڕی لەگەڵ ئەوانیتر دەکرد کاتێک هەوڵیاندەدا من بچەوسێنەوە و ئازارم بدەن
من نەمدەزانی ئەو چ شتێکی لە مندا دەبینی تا بەمشێوەیە مامەڵەم لەگەڵ بکات ، من هەرگیز هیچ شتێکم نەدەوت وە هیچ شتیکم نەدەکرد کاتێک ئەوان قسەیان پێمدەووت
باشە ، ڕاستە من لە سەرەتاکاندا ڕاهاتبووم خەمبار بم بەوە وە بگریم بەڵام دوای ئەوەی کە باوکم بۆ خێزانەکەی بەردەوام نەبوو و وەستا لە خۆشویستنی خێزانەکەی خۆی کەواتە من بتوانم چاوەڕێی خۆشەویستی لە کێ بکەم؟! گەر ئەو خۆشەویستیم پێ نەبەخشێ کەواتە کێ پێمی دەبەخششێ؟!
مانگێک بۆ دووان تێپەڕیوە کە یوونگی هاتۆتە ئەم قوتابخانەیە کەواتە من بۆ دوو مانگ دەبێ کە دەتوانم بە ئاسوودەیی هەناسە بدەم ئێمە زۆر بە یەکتری ناڵێین دەربارەی ژیانی تایبەتی یەکتری تەنها ئاسایین
لە پۆلەکەدا بووم هێدفۆنەکەمم خستبووە گوێم لەگەڵ کتێبەکەم لە نێو دەستەکانمدا هەوڵمدەدا پێداچوونەوەی وانەی داهاتوو بکەم یوونگی هێشتا نەهاتبوو
سەرم بەرز کردەوە یۆنگ سوو لەگەڵ هاوڕێکانی وەک خۆی لەبەردەمم وەستابوون سەرم خستەوە سەر کتێبەکەم بەردەوامیم بە پێداچوونەکەم دا هەرچەند دەمتوانی فەرامۆشم دەکردن لەگەڵ ئەوەی کە ئەوە کارناکا ئەوان هەمیشە ئەوە دەکەن کە مەبەستییانە
"قژ زەرد .. پێویستە قسەبکەین"
ووتی، سەرم لەسەر کتێبەکەم بەرز نەکردەوە کاتێک وەڵامیم دایەوە
"من هیچ شتێکم نییە بۆ ووتن"
"من هەمە"
ووتی، بە توندی قژمی گرت وایکرد سەیری بکەم دەستم خستە سەر دەستی
"چی دەگوزەرێ لەنێوان تۆ و ئەو کوڕە تازەیەدا؟! ... بۆچی ئەو تاکە کەسە کە بێزار نییە لێت؟!"
بە هاوارەوە قسەی دەکرد، ئەو نەیدەویست هیچ کەسێک هاوڕێی من بێت هەر خۆشی هۆکاری ئەوە بوو کە هەمووان ڕقیان لێم بێت و لێم دووربکەونەوە من قبووڵنەکراو بووم بەلای ئەوەوە
"چۆن دەتوانی ئەو یاسایانە بشکێنیت کە من بۆم داڕشتووی؟! وەڵام بەرەوە"
گوێکانم ئازاریان هەبوو سەرم بە هەمان شێوە خۆزگە کەسێک خۆشی دەویستم بۆ ئەوەی ڕزگارم بکات لە ژێر دەستی بەڵام کەس یارمەتی منی نەدا بەڵکوو ئەو دیمەنە بە دڵی هەمووان بوو
![](https://img.wattpad.com/cover/257177420-288-k828522.jpg)
ESTÁS LEYENDO
𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓
Romanceدەشــێ خــۆشــەویــســتــیــے شــێوازێــڪــیــے تــری مــردن بــێ ! - Min Yoongi - Julliet Rossi Antonio 𝐴𝑈𝑇𝐻𝑂𝑅: 𝑉𝐼𝑂𝐿𝐸𝑇