DEATH PATH ✾ THE BOOK

90 25 10
                                        

بـەشـیـے هـەشـتـەم ✾ Chapter Eight

بێزارم لە خۆم وە بەڕاستی دەمەوێت خۆم لەنێو بەرم هەر جارێک کە پێموایە دەژیم هانگاوێک زیاتر لە مردن نزیک دەکەمەوە

تۆ بڵێی دوو ساڵ چۆن تێپەڕی بۆم؟! هەرگیز پرسیوتە لە خۆت من لە کوێم؟! چۆن دەگوزەرێنم؟! من پێت دەڵێم ئێستا گوێم بۆ بگرە

من لە تاریکیم تەنانەت لە ڕووناکترین ڕۆژەکاندا بیر لەوە دەکەمەوە چەندێک دەمەوێ کە ئەم جیهانە جێبێڵم کاتێک تۆ لێرە نیت من ناتوانم خۆمت لێ دوورخەمەوە

دەمەوێت بخەوم بەڵام ناتوانم تۆ پەیوەندی بە خەونەکانمەوە دەکەیت من ماندووم ناتوانم پشوو بدەم پێویستە داوای ڕێگەپێدانت لێبکەم بۆ ئەوەی پشووبدەم؟؟

من ئێستا هەست بە زۆرێک دەکەم بەرامبەرت ناتوانم خۆم بگەرێنمەوە و بیرت لێ نەکەمەوە وەک ڕۆتینێکی ڕۆژانەم ماوەیەکی درێژ تێپەڕیوە لەو کاتەی کە چاوم بە خۆم نەکەوتووە لەبەر ئەوەی زۆر سەرقاڵ بوومە بە خەیاڵکردنی تۆ

تۆ زۆر منت لەخۆم دوور خستۆتەوە من تەنها پێویستم بە کەسێکە بۆ ئەوەی پشتی پێ ببەستم هەرگیز نەمدەزانی تۆش کەسێکی هەڵەیت

بەڵام تۆ لەهەموو کەسێک باشتر بوویت بۆم لەوانەیە لەبەر ئەوەیە کە من هێشتا چاوەڕێی هاتنەوەت دەکەم ، نامەوێت بەسەرتدا زاڵ بم و پەڕێکی تازە هەڵبدەمەوە لەژیانم

تۆ پەسەندترین پەڕیت لە کتێبەکەمدا کە من هەمیشە بۆی دەگەڕێمە تا بیخوێنمەوە

تۆ دووردەکەویتەوە بەڵام من هێشتا وێنات دەکەم ، لەشوێنی خۆم دەوەستم و بەڵێن بەخۆم دەدەم لە بیرت نەکەم

منێک کە ئێستا دانی پێدادەنێم کە لە خۆشەویستیدام هەرگیز ڕۆژێک باوەڕم پێی نەبووە چونکە من پەیوەندی نێوان دایکم و باوکمم بینی کە چۆن خۆشەویستییەکەیان گۆڕا بۆ ڕق

منێک کە دەمویست تەنها بم چونکە هیچ مەسێک ئازارمی نەدەدا بەڵام ئێستا پێویستم بە کەسێکە چونکە من خۆم ئازار دەدەم کاتێک تەنهام

تکایە پێمبڵێ تۆ لێم تێدەگەیت؟!

هێشتا لە بانیۆکەم دەڕوانی ئێستا بە تەواوەتی پڕبووە و ئامادەیە بۆ ئەوەی لەنێوم بەرێ نەمدەتوانی بیرکردنەوەکانم بوەستێنم یاخود خۆمیان لێ دووربخەمەوە وە لەڕاستیدا نەمدەویست بیانوەیتێم من هاوڕابووم کاتێک دەنگەکانی سەرم پێم دەڵێن بمرم

لەکۆتاییدا هەڵسامەوە و بە لاوازییەوە لەسەر قاچەکانم وەستام دەرمانەکان کاریان لێم نەدەکرد لەگەڵ ئەوەی دەبووایە ئەوان بێهۆشم بکەن ، هەنگاوی زیاترم نا تا گەیشتم بەو هیوایەی ئەوە کۆتا جار بێ کە بتوانم هەست بە زەوی بکەم لە ژێر قاچەکانم لەنێو ئاوە گەرمەکەی نێو بانیۆکە دانیشتم چاوەکانم داخست هێواش هیواش خۆم خزاندە ژێر ئاوەکە

نەجوڵام .. هەوڵمنەدا .. بۆ ئەوەی خۆم ڕزگار بکەم من خۆکوژێکی ڕاستەقینە بووم .. من بەڕاستی ئامادە بووم ماڵئاوایی بکەم لە هەموو شتێک

من هەرگیز هێندە دڵنیا نەبووم لە بڕیاردان .. هەرگیز هێندە بوێر و چاو نەترس نەبووم

𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓Donde viven las historias. Descúbrelo ahora