DEATH PATH ✾ THE BOOK

90 23 14
                                    


بـەشـیـے سـێـیـەم ✾ Chapter Three

سەرم لەسەر مێزەکەم دانابوو چاوەکانمم داخستبوو زۆر ماندوو بووم لەگەڵ ئەوەی کە هەموو ئەوەی کردم تەنها بیرکردنەوە بوو هەمیشە کردنی کردارێک ماندووکەر نییە بەڵکو بیرکردنەوە دەکرێ ماندووکەر تر بێ

ژاوەژاوی قوتابییەکان بێزارکەر بوو بۆ گوێیەکانم هەندێ جار ئەوە توڕەم دەکا و دەمەوێت بە سەریاندا هاوار بکەم بەڵام تەنها هەناسەیەکی قووڵ هەڵدەمژم لە جیاتی ئەوەی هاوار بکەم

"هێی قژ زەردی ئیتاڵی.."

یۆنگ سوو ووتی، ئەو کچێک بوو کە هیچ ڕۆژێکی لە قوتابخانە تێنەدەپەڕاند بەبێ بێزارکردنی ئەوانی تر بە لایەنی کەمەوە من ، ئەو بەلای ئەوانی ترەوە جوان بوو بۆیە بەدڵیان بوو لەگەڵ ئەوەشدا نمرەکانی هێندە باش نەبوون

ڕەتمکردەوە وەڵامی بەمەوە تەنانەت سەریشم بەرز نەکردەوە لەسەر مێزەکە بەڵکو زیاتر ڕوخسارم شاردەوە دەمزانی کە قسەکانی دووبارەن بێگوومان گاڵتەم پێدەکا یاخوود شتێک دەڵێ دەربارەی ڕوخسارم ڕەخنە بە زۆری دەگیرێ بەهۆی دوو چاوی سەوزی تێکەڵ بە قاوەیی و قژە زەردەکەم لەبەر ئەوەی بوونی کەسێکی وا لە کۆریا مەحاڵە ئەوە شتێکی نامۆ بوو بە لایانەوە

"بۆچی چەند ڕۆژێک دەبێ نایەیتە قوتابخانە؟ ئایا شتێک بەسەردا ڕوویداوە؟!"

ئەو کچانەی کە هەمیشە لەگەڵی بوون و وەک ئەو ڕەفتاریان دەکرد بەردەوام پرسیاریان دەکرد دەربارەی ئەوەی کە بۆچی نەهاتوومەتە قوتابخانە لەم دواییەدا ئەوان نیگەران نەبوون خۆزگە دەخوازم کە وا بووان بەڵام ئەوان بە گاڵتەوە ئەوانەیان پێم دەووت

جولیێت تەنها بەرگە بگرە ئەوان دەڕۆن تکایە کاردانەوە دەرمەبڕە

ئەو چەند وشەیەم بە خۆم دەووتەوە بە بەردەوامی بۆ ئەوەی کە بمێنمەوە بە هێمنی ڕێگە نەدەم کە کاردانەوەیان بەسەرمەوە هەبێ

"تکایە دەکرێت دووربکەونەوە لە مێزەکەی ئێمە؟!"

دەنگی قوتابییە تازەکە هات لە نزیکمەوە پێموایە ئەو تازە گەیشت

"سەیرکە قوتابییە تازەکەش خەریکە هەست بە ئاسوودەیی دەکات لە قوتابخانەکەماندا"

یۆنگ سوو قسەی کردەوە

"داوام کرد کە دووربکەونەوە"

ئەو ئارام بوو لەگەڵیاندا بەڵام ئەوان زیاتر ئاژاوەیان دەنایەوە دەستم خستە سەر سەرم چاوەکانن توندتر داخست

𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓Donde viven las historias. Descúbrelo ahora