DEATH PATH ✾ THE BOOK

87 29 10
                                        

بـەشـیـے دەیـەم ✾ Chapter Ten

ئایا دەمگریتەوە گەر بکەوم؟!

ئایا چارەسەرم دەکەیت گەر بریندار بم؟!

ئایا دەمێنیتەوە گەر پێت بڵێم کە من لە ناخەوە چەند تاریکم؟!

ئایا دەگەڕێیتەوە گەر پێت بڵێم من بێ پشوودان چاوەڕێت دەکەم؟!

ئایا دووبارە لە باوەشم دەگریت گەر داوات لێنەکەم؟!

ئایا پێمدەڵێیت بەردەوام بم لە گۆرانی ووتن گەر بزانیت هەوڵدەدەم کە خۆم لەنێو بەرم؟!

ئایا لەسەرەتاوە بنیاتم دەنێیتەوە گەر ببینیت من دەڕوخێم؟!

ئایا دڵنەواییم دەکەیت گەر تێبینی دڵتەنگیم بکەیت؟!

ئایا دووبارە چاوەکانت دەخەیتەوە سەرم گەر بزانیت ئێستا من چەند شێواوم؟!

ئایا دەتەوێت دوا وشەکانت بگەڕێنیتەوە؟!

ئایا پەشیمانیت لە جێهێشتنم؟!

ئایا دەتەوێت کات بگەڕێنیتەوە بۆلام ڕابکەیت لە جیاتی ئەوەی دووربکەویتەوە؟!

ئایا گەر داوات لێبکەم دەرم دەکەیت لە زەریای فرمێسکەکانم؟!

ئایا دووبارە لەگەڵ من بوون هەڵدەبژێریتەوە؟!

ئایا چۆن سەیرم دەکەیت گەر پێت بڵێم من لە ناخەوە مردووم؟!

ئایا گەر بانگت بکەم دێیت؟!

ئایا من داوات لێدەکەم بۆ ئەوەی منت خۆشبوێت؟!

𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓Tempat di mana cerita hidup. Terokai sekarang