DEATH PATH ✾ THE BOOK

116 26 10
                                        

بـەشـیـے چـواردە ✾ Chapter Fourty

“big jet plane”ناوی گۆرانی

دەمـەوێ ئـەو لـەبـاوەشـبـگرم
دەمـەوێ مـاچـی ئـەو بـڪـەم

بـبـە بـە خـۆشـەویـسـتـم خـانــمـی دەریـاڪـەم
دەتـوانـم بـتـبـەم .. بـەرزتـر بـتـبـەم؟!

بـەنـیـازم لـەبـاوەشـتـبـگرم
مـاچـت بـڪـەم لـە نـێـو قـۆڵـەڪـانـم
بـەنـیـازم دوورت بـخـەمـەوە لـە زیـان

ئەوە وشەی نێو ئەو گۆرانیە بوو کە بۆت پێشنیار کردم بۆ ئەوەی بەیەکەوە گوێی لێبگرین من تاکو ئێستاش گوێی لێدەگرم بەڵام بەتەنیا ئەوە بە ئازارە

لەگەڵ ئەوەشدا چاوەکانم دادەخەم و وا هەست دەکەم کە هێشتاش لەگەڵم گوێ دەگری بەڵام کاتێک چاوەکانم دەکەمەوە تۆ نیت

هەوڵدەدەم لێرەوە بوەستم و لێت دووربکەومەوە چونکە بە نزیکەیی شەش ساڵ تێپەڕیوە لەوکاتەوەی دیار نەماویت گەر من شتەکان نەوەستێنم ئەوان من دەوەستێنن وەک ئەوەی کە بە درێژایی شەش ساڵ کردیان و منیان وەستاند

من هێشتاش هەندێک جار دەوەستم و بیر لەو هەستانە دەکەمەوە کە تۆ ناخمت چاندوون وە هەندێک جار بۆیان دەگەڕێمەوە بەڵام من بەخۆم دەڵێم بەردەوامبم لە گۆرانی ووتن و چاوەڕێی هیچ کەس نەکەم ، ئێستا شار چۆڵە لە تۆ بەڵام پڕە لە یادگارییەکانت

دەتوانم بڵێم من لە کۆتاییدا لەسەر قاچەکانم وەستاوم و لە ئەپارتمانێکدا دەژیم ئێستا بەتەنها ، خۆم هەوڵدەدەم پارە پەیدا بکەم لەڕێگەی ئەو فرۆشگایە بچووکەی کە من و دایکم کردوومانەتەوە لە بەشی کۆتایی ئەپارتمانەکەم ، وە لە جاران زیاتر گرینگی بەخۆم دەدەم وەک لە تۆ بەلایەنی کەمەوە لەکاتی ڕۆژدا بەهۆی سەرقاڵیمەوە هێندە بیرت لێناکەمڵوە بەڵام هێشتا لە شەواندا بۆم دەگەڕێیتەوە تۆ شتێکی کە من ناتوانم لێی ڕابکەم

ژیان هەر بەم شێوەیە بووە و هەر بەم شێوەیەش دەمێنێتەوە کاتێک ناتوانیت بمریت پێویستە بژیت و هۆکار دروستبکەیت بە هەنگاوەکانت

تۆ بڵێی کاممان دوورتر هاتبین؟! ئایا من زیاتر وەستام تا بەسەرتدا زاڵبم یان تۆ؟!

ئێستا گەر بگەڕێمەوە بۆ ئەو کاتەی هاتیت و خۆتت پێناساندم دڵنیابە وەک ئەوانیتر دوورم دەخستیتەوە بەڵام من ناڵێم ئەوسا گەمژە بووم چونکە ئەوەی تۆ کردت لە پێناو من تەنانەت خۆشم ئامادە نەبووم بۆ مانەوەی خۆمی بکەم

وە ئەو هەموو وردەکارییەی پێت بەخشیم پێم دەڵێن من بۆچی هێندە ئازارم دەچەشت لە نەبوونی تۆ وە داوام دەکردیت من تەنانەت لەو ڕۆژانەش دڵخۆش نەبووم کە دەبووایە تیایاندا دڵخۆش بم چونکە هەستم بە بەتاڵی شوێنی تۆ دەکرد

بیرتە پێم ووتی "چۆن دەکرێ خەڵکی بکەونە خۆشەویستی لەجیاتی ئەوەی بفرن" بەڵام ئێستا بەباشی تێدەگەم بۆچی خەڵکی وشەی "کەوتن" بەکاردەهێنن چونکە خەڵکی لە خۆشەویستیدا بەڕاستی دەکەون .. بەڕاستی چۆک دادەدەن قوربانی دەدەن لەبەر ئەوە بومشێوەیە ئەو خۆشەویستییە کۆتاییان پێدێنێ بەر لەوەی دڵخۆش بن .. کوێر دەبن هەموو ئەوەی بیری لێدەکەنەوە کە چۆن لەو جەنگەی نێوان خۆیان و خۆشەویستیەکان سەر کەوتوو بن وە بێگوومان جەنگەگە هەمیشە بە بردنەوەی خۆشەویستی کۆتایی پێدێ پێتوایە چیتر بەهێزترە لە خۆشەویستی لەناخی مرۆڤێکدا؟!

من ئێستا داوای گەڕانەوەت لێناکەم هەرگیز ئەوە نەکەیت!!! گەر ئەوە ڕووبدا هەمووشتێك لەناودەچێت دووبارە من شەش ساڵم تێپەڕاند بە چاکردنەوەی خۆم شەش ساڵ ئەوە ماوەیەکی کەم نییە

تکایە دوورکەوە بۆ دوورترین خاڵی جیهان نامەوێ هەستت پێبکەم یان دەستم پێتبگا چونکە گەر بتبینم دەزانم دەگەڕێمەوە لات .. دەزانم تەنها پێویستم بە یەک چاو پێکەوتنە لەگەڵ تۆ تا بگەڕێمەوە بۆ هەمان خاڵی سەرەتا

من ئێستا تەنهام بەڵام من بەوە ڕاهاتووم دەمەوێت بەم شێوەیە بژیم پێموایە ڕاهاتووم لە نەبوونت .. پێویستم پێت نییە لەوانەیە کتێبەکە لێرە کۆتایی پێبێنم و ئەوە کۆتا وشەکانم بێت کە بۆت دەنووسم ئێمە ئێستا هەردووکمان باشین تەنانەت گەر واش نەبین وای نیشان دەدەین کە باشین تا ئەو کاتەی کە بەڕاستی باش دەبین

تکایە هەموو ئەو ڕێگایانەم پێ بڵێ کە دەتوانم لێت دووربم

جەنگەکانی نێو سەرم لێرە کۆتاییان پێدێ .. تۆ لە ناخم وون دەبیت .. یادەوەرییەکان دەچنە ژێر پێیەکانم .. ئازارەکانم دەبن بە خۆڵەمێش

𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓Where stories live. Discover now