Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
شتێک لە بوونیەتی تۆدا هەیە کە من ناتوانم بۆ ماوەیەکی درێژ بەبێی بژیم
⋆⁺₊⋆ ☾ ⋆⁺₊⋆ ☁︎
چەند خولەکێ لەکاتی دیاریکراو لای دابوو دەستم کرد بەوەی نیگەران بم دەبووایە کاتژمێر 8:00 لێرەبووایە بەڵام بەنزیکەیی شانزە خولەک لای دابوو وە هێشتا هیچ ئاماژەیەک نەبوو
دایکم و ئەوان هەر لەدەوری مێزەکە بوون و شتی جۆراوجۆریان بۆ زیاد دەکرد من نەمدەتوانی چاو لەسەر کاتژمێری دیوارەکە هەڵگرم تا زەنگی دەرگاکە لێیدا توانیم ئاسوودەبم و بەرەو دەرگاکە ڕۆشتم کردمەوە
بە چەپکێک گوڵی لاڤێندەرەوە لەبەردەم دەرگاکە بەخەندەوە وەستابوو پێشوازیم لێکرد یاوەریم کرد بۆ ژوورەوە
"جیاواز دەردەکەوی"
ووتی دوای ئەوەی چەپکە گوڵەکەی خستە دەستم و زەردەخەنەم بەڕوودا کردەوە چاوەکانی سەیریان دەکردم وەک ئەوەی ستایشم بکەن
"درەنگ کەوتی"
ووتم بۆ گۆڕینی بابەتەکە گوڵەکانی خستە نێو دەستم
"ڕاستە بەهۆی ترافیکەوە بوو ببورە"
دایکم هات و پێشوازی لێکرد و لەباوەشی گرت وەک کوڕی خۆی سەیری دەکرد مارتینی ڕاستیدەکرد دایکم یوونگی زۆر بەدڵە بەڵام چ هۆکارێک لەپشت نزیکی ئەمانەیە؟!
"جوول بڕۆ دابنیشە بۆ لێرە وەستاوی؟"
داچڵەکییم کاتێ گوێم لە مارتینی بوو لە دوامەوە هێشتا چەپکە گوڵەکە لەنێو دەستم مابوو شانەکانی گرتم بۆ ئەوەی بڕۆم هەموویان لەسەر مێزەکە کۆببونەوە جگە لەمن ، تاکە شوێنی بەتاڵ تەنیشتی ئەو بوو دەمزانی کە ئەوە بەئەنقەست بوو بەڵام گەر ڕاستگۆ بم من هەمان شتم دەویست دەمویست هەموو لایەنە باشەکانم وە هەموو پارچە دوور لەخەم و چارەسەربووەکانم لەگەڵ ئەو هاوبەش بکەم
مارتینی دوای تۆزێ هاتەوە دوای ئەوەی گوڵەکانی خستە نێو ئاوەوە لەسەر مێزی نانخواردنەکەی دانا
YOU ARE READING
𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓
Romanceدەشــێ خــۆشــەویــســتــیــے شــێوازێــڪــیــے تــری مــردن بــێ ! - Min Yoongi - Julliet Rossi Antonio 𝐴𝑈𝑇𝐻𝑂𝑅: 𝑉𝐼𝑂𝐿𝐸𝑇
