وشەڪان جێمدێڵن لە دیداری تۆ تاڪە شت لەمن دەمێنێتەوە و بەدرێژایی هەموو گیانم ڕادەڪا هەستەڪانە
⋆⁺₊⋆ ☾ ⋆⁺₊⋆ ☁︎
1ی کانوونی دووەم / کاتژمێر 8:30 ئێوارە
هیچ کاتێکم لە ژیانمدا بەدرەنگ دانەناوە بۆ دووبارە دەسپێکردنەوە وە پێموایە ئاساییە گەر سەدان جار دەسپێبکەیتەوە تا لەکۆتاییدا دەستپێکێکی بێ کۆتایی دەستدەخەیت
نامەوێ ئەمجارە لەشوێنێکی هەڵە دەسپێبکەم
دەمەوێ نزیکببمەوە لەهەر جارێک زیاتر
دەمەوێ شتێک ببەخشم کە هەرگیز نەمبەخشیوە
با ئەستێرەکانمان بۆ هەمیشە لای یەکتر بمێننەوە
با ئەوانە وەک خەونێک دەرنەکەون
پەنجەکانم خزاندە سەر مێزی نانخواردنەکە و بەهێواشی دانیشتم لەگەڵ خێزانەکەم کە بەختەوەرترین ساتەکانی تەمەنیان بەسەردەبرد قسەیان دەکرد و پێدەکەنین بەشێوەیەک ڕێکەوتووین وەک ئەوەی دوان لە ئێمە بێگانە نەبن یاخود لەو ماڵە کارنەکەن ئەوان دەمێکە بوون بە بەشێک لە خێزانەکە
لەکۆتاییدا بەڕاستی لەگەڵیان پێدەکەنیم و بەشداری قسەکانیانم دەکرد بەپەرۆشەوە ئەوە ساتێکبوو لە ژیانەوە وە بەشێک لە ئاسوودەیی
مارتینی بەپەرۆشەوە باسی ئەوکاتەی دەکرد کە لە مۆزەخانەکە بووین هەرخۆی لەو ساتەی هاتوینەتەوە بێدەنگ نەبووە دەربارەی ئەوە ، ئەو ئەو شەوە زۆر بەرز دەنرخێنێ
"ئەوە زۆر بەجۆشبوو بینینی ئەو نیگارانە لەنزیکەوە وە هەندێ لە خاوەنەکانیشان بەڵام ئەوەی کە زۆر باوەڕپێکراوە بوو ئەوە بوو کە خاوەنی پەیکەرە دڵخوازەکەم هاوڕێی جوول بوو هەرچەندە لە ئینتەرنێتدا بە ناوێکی ترەوە ئەو پەیکەرە دانراوە من هێشتاش ئەوە شیکاردەکەم"
مارتینی سەیرێکی منی کرد لەنێو سەرلێشێواویدا برۆکانی گرژ کردبوو
"بەڕاست؟ ئەوە کێبوو جوولی؟!"
ESTÁS LEYENDO
𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓
Romanceدەشــێ خــۆشــەویــســتــیــے شــێوازێــڪــیــے تــری مــردن بــێ ! - Min Yoongi - Julliet Rossi Antonio 𝐴𝑈𝑇𝐻𝑂𝑅: 𝑉𝐼𝑂𝐿𝐸𝑇