اوووه! هذه الصورة لا تتبع إرشادات المحتوى الخاصة بنا. لمتابعة النشر، يرجى إزالتها أو تحميل صورة أخرى.
شـانـازی: شـتـێـڪ ڪـە مـن بـێـوەسـتـان هـەمـیـشـە بـەدوای گـەڕاوم
⋆⁺₊⋆ ☾ ⋆⁺₊⋆ ☁︎
لاپتۆپەکەم هێنایە سەر مێزی نانخواردنەکە لە چێشتخانە وە هەرکە بەتەواوی داگیرسا چوومە بەشی گەڕان لە گوگڵدا وە گەڕانم بۆ دایکی یوونگی کرد دەمویست بزانم نوسەرێکی چۆن بووە تا چەند کتێبەکانی پەسەند کراو بووە کاتی خۆی
نوسەری بەناوبانگ مین هیۆن دای لە شاری دایگوو ساڵی 1974 لەدایکبووە وە لە ساڵی 2013 کۆچی دوایی کردووە، ناوبراو لە ژیانیدا کۆمەڵێک کاری تریشی کردووە جگە لە نووسین وەک کاری خێرخوازی و خۆبەخشی کردووە بۆ کەسانی کەم دەرامەت منداڵانی بێ سەرپەرشت بەو پارەی کە لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی کتێبەکانی وەریگرتوو ، زۆربەی نوسینەکانی لە ئەزموونی ژیانی خۆی وەرگرتووە وەک خۆی ئاماژەی پێداوە بەتایبەتی کۆتا کتێبی لەژێر ناوی «ڕێڕەوی مردن» هەڵبەتە کتێبەکانی «مەرگ ، خۆشەویستی ئەو ، ڕێڕەوی مردن» باشترین نوسراوەکانی بووە
گەڕانم بۆ کتێبی «ڕێڕەوی مردن» کرد وە بە سەرسوڕماوییەوە لە شاشەی لاپتۆپەکەم ڕووانی ئەو کتێبە پێنج ئەستێرەی پێدراوە وە %95 ی خەڵکی بەدڵیان بووە کاردانەوەی بەدڵ بوونم دا بە کتێبەکە وەک خوێنەری کتێبەکە ئەو بەڕاستی نوسەرێکی باشبووە
گەر ئەو ساڵی 1974 لە دایکبووبێ کەواتە لە تەمەنی 39 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە وە گەر لە ساڵی 2013 کۆچی دوایی کردبێ یوونگی ئەوسا تەمەنی تەنها 15 ساڵان بووە
تەنها 15 ساڵ
خوایە ئەو لە تەمەنێکی بچووکدا مردنی دایکی بینیووە دەپرسم کوڕێکی تەمەن 15 ساڵان چۆن توانیەتی مامەڵە لەگەڵ ئەو بارودۆخە بکا؟!
ئەو کەسێکی ئارامە وە ناتوانم ئەو بهێنمە بەرچاوانم کە چەند بەسەختی چۆکی داداوە ئەوسا چۆن کاردانەوەی دەربڕی کاتێک پێی ڕاگەندرا دایکی مردووە وە کێ لای بوو کاتێک بۆ دایکی دەگریا یان کاتێک پێویستی بە دایکی بووە
هەوڵمدەدا زیاتر بزانم تەمەنی ئەوانم لە مێشکمدا لێکدەدایەوە پرسیارم دەکرد دەربارەی بارودۆخی ئەوسای یوونگی وە ئەوە قورس بوو کە بتوانم ئەو خەیاڵبکەم کە چەند لاواز بووە هەرچەندە ئەو ڕێگەی پێداوم چەندین جار ئەو بە لاوازی ببینم بەڵام بۆ مردنی کەسێکی بەم شێوەیە دەبێ ئەو زیاتر ئازاری چەشتبێ
أنت تقرأ
𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓
عاطفيةدەشــێ خــۆشــەویــســتــیــے شــێوازێــڪــیــے تــری مــردن بــێ ! - Min Yoongi - Julliet Rossi Antonio 𝐴𝑈𝑇𝐻𝑂𝑅: 𝑉𝐼𝑂𝐿𝐸𝑇
