بـەشـیـے شـەشـەم ✾ Chapter six
✾
"پێویستە ژمارەکانی سەرەوە لێکدان بکەی"
ووتم بۆ یوونگی کاتێک لەسەر مێزی خوێندنەکە دانیشتبووین لە ژوورەکەی من ئەو هاتبوو بۆ ئەوەی وانەی بیرکاری پێبدەم چونکە بەیانی تاقیکردنەوەمان هەبوو بەڵام ئەو بە ئەستەم تێدەگەشت
"بەڵام پێموابوو دابەشیان دەکەیت"
"نەخێر ئێستا هەوڵبدە ئەو هاوکێشەیە شیکار بکەیت"
ووتم ئاماژەم بە یەکێک لە هاوکێشەکلنی سەر کتێبی ییرکاری دا ئەو دەستی کرد بە شیکاردن من سەیری هەنگاوەکانیم دەکرد تا بتوانم ئاگاداری بکەمەوە گەر هەر هەڵەیەکی کرد
"باشە شیکارەکە تەواوە ئێستاش بۆ بابەتی داهاتوو"
ووتم هەڵسامەوە تۆزێک ڕاهێنانی ڕاکێشانی سەرەتاییم بە پشتم کرد و بە ژوورەکەیا دەگەڕام بۆ ئەوەی بگەڕێمەوەی باری ئاساییم ، گوێم لە دەرگای دەرەوە بوو کە کرایەوە هەنگاوەکانم بەردەوامی پێدا بۆلای پەنجەرەکە و تۆزێک لە پەردەکەم لادا ئۆتۆمبێلەکەی باوکمم بینی
هەر زوو لە خوارەوە گوێم لە دەنگی بوو کە بانگی ناوی دایکمی دەکرد سەیرێکی یوونگیم کرد ئەویش بەهەمان شێوە سەیری کردم تکایە ئێستا با هیچ شتێک ڕوونەدا کە ئەو لێرەیە
لەهەمان شوێن لای پەنجەرەکە مابوومەوە هێشتا پەردەکەم گرتبوو نەمدەزانی چی بکەم هەوڵمدەدا بڕیاڕێکی گونجاو بدەم نەمدەویست یوونگی بەم شتانە بزانێ ، دەنگی باوکم بەرز بوویەوە لە خوارەوە هەمان شتی نەفرەتی دووبارە ، یوونگی سەیرمی کرد وە دواتر دەرگای ژوورەکە وە دواتر من بەهەمان کاردانەوەی سەرلێشواو لەسەر ڕوخساری
"پێویستە ئێرە جێبێڵێ من یارمەتیت دەدەم بۆ دەرەوە"
ئەو لەسەر کورسیەکەی هەڵسایەوە لە بەردەمم وەستا
"جوولیا چی ڕوودەدات؟!"
"هیچ شتێک نییە یوونگی تکایە تۆ تەنها بڕۆ"
هەناسەیەکم لە بیهیوایی هەڵکێشا هەرکە نزیکبوویەوە لێم جووڵەکانی پێیان ڕاگەیاندم کە ئەو ناڕوا بۆ هیچ شوێنێک
"من لێرە دەمێنمەوە جولیێت تۆ پێویستت بە یارمەتییە"
ووتی لەگەڵ گرتنی دەستەکانم ئەو کردارانەی منیان لاوازتر جێدەهێشت

VOUS LISEZ
𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓
Roman d'amourدەشــێ خــۆشــەویــســتــیــے شــێوازێــڪــیــے تــری مــردن بــێ ! - Min Yoongi - Julliet Rossi Antonio 𝐴𝑈𝑇𝐻𝑂𝑅: 𝑉𝐼𝑂𝐿𝐸𝑇