𝐂𝐇𝐀𝐏𝐓𝐄𝐑 ⊶ 49

266 45 2
                                        

مردووەڪان ئەوانەن ڪە زیاتر لە زیندووەڪان بە بیردا دێن

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

مردووەڪان ئەوانەن ڪە زیاتر لە زیندووەڪان بە بیردا دێن

⋆⁺₊⋆ ☾ ⋆⁺₊⋆ ☁︎

لەبەردەم بینایەکی بەرز وەستاین کە وا دانرابوو کە ئەپارتمانەکەی یوونگی بێت ئەو پێشتر پێی ووتم کە لەو کاتەوەی هاتۆتە ئێرە لە ئەپارتمانێک دەمێنێتەوە بەڵام ئەمە دەبێتە یەکەم جار کە دێم بینایەکە زۆر بەرز بوو ملم ئازاری هەبوو هێندە سەرم بەرز کردبوویەوە بۆ ئەوەی سەیری سەرەوەی بیناکە بکەم

چووینە ناوەوە و سەرکەوتینە سەر ئەسانسۆرەکە یوونگی پەنجەی لەسەر ئەو دوگمیە دانا کە دەمانگەیەنێت بە ئەپارتمانەکەی ئەو دوای ئەوە یوونگی لە تەنیشت من وەستا

"لە بەشی چەندەم دەمێنیتەوە؟!"

پرسیم، دەستی خزاندە نێو گیرفانی پانتۆڵەکەی و پشتی بە دیواری ئەسانسۆرەکە دا چاوەکانی لەسەرم دانا ئەو بلوزە قەبارە گەورەی کە لە بەریا بوو بەڕەنگی ڕەش لەگەڵ چاوەکانی و قژی بە نایابی دەگونجا

"بەنیازیت سەردانم بکەیت؟!"

پێکەنی و پرسی و دوای ئەوە درێژەی بە قسەکانیدا

"بەشی 10 ئەپارتمانی ژمارە 995"

دوای تەواوکردنی قسەکەی دەرگای ئەسانسۆرەکە کرایەوە و ڕۆیشتینە دەرەوە لە دوای هەنگاوەکانی یوونگی دەڕۆیشتم چەند جارێک پێچمان کردەوە لە ڕێڕەوەکاندا لە کۆتاییدا یوونگی لەبەردەم ئەپارتمانی ژمارە 995 وەستا هەناسەیەکم دایەوە ئەوە بینایەکی گەورە و ماندووکەرە دڵنیا نیم گەر جاری داهاتوو بێم و بتوانم ئەپارتمانەکەی بدۆزمەوە ژمارەی نهێنی سەر دەرگاکەی تۆمارکرد دەرگاکە دەنگێکی دەرکرد بە مانای کرانەوەی دەرگاکە یوونگی ڕۆیشتە ژوورەوە و منیش دوای ئەو ڕۆیشتم ئەو خەریکی داگیرساندنی ڕووناکییەکان بوو چاکەت و جانتاکەمم بە جل هەڵواسەکەوە کرد

ڕۆیشتمە ژووری دانیشتنەکە و یوونگی جل و پاشماوەی خواردەکانی هەڵدەگرت لەسەر قەنەفەکە و مێزەکەی ناوەڕاست بۆنێکی خۆش لە ئەپارتمانەکە دەهات بە پێچەوانەی ماڵەکە کە زۆر پەرش و بڵاو بوو دەستم کرد بە کۆکردنەوەی کەلوپەلەکان لەگەڵ ئەو من لۆمەی ئەو ناکەم لەسەر ئەوەی کە زۆر پەرش و بڵاوە چونکە خۆشم ڕێک بەهەمان شێوە بووم کاتێک بە تەنها لە ئەپارتمانەکە دەمامەوە هەرگیز بیرم نەبوو کە شتێک بوونی هەیە بە ناوی ماڵ پاکردنەوە تا کەسێک لە زەنگی دەرگاکەی دەدا بیری دەخستمەوە

𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓Where stories live. Discover now