![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image. لەناڪاو هەموو دەرگاڪان بە ڕوومدا ڪراوەن هۆڪارەڪەش ئەوەیە ڪە هەر خۆت ڪلیلی دەرگاڪان بووویت گەر زووتر بتزانیایە ڪە چەند تامەزرۆی بینینی پشتەوەی دەرگاڪان بووم زووتر دەست بەڪار دەبوویت
⋆⁺₊⋆ ☾ ⋆⁺₊⋆ ☁︎
لەبەردەم لاپتۆپەکەم دانیشتبووم و پێداچوونەوەم بۆ کۆتا بەشی کتێبەکەم دەکرد کە کەمێک بەر لە ئێستا نووسیم پێموایە ئیتر کتێبەکەی ئێمە لە ژیانی ڕاستیدا گەیشتۆتە کۆتایی ئەوە زیاتر دەربارەی هەموو نەهامەتیانە بوو کە ئێمە لەگەڵ یەکتر و بەبێ یەکتر پێیدا تێپەڕین
بەشێک لە من دەترسێ گەر هێندە باش نەبێ و شایەنی بڵاوکردنەوە نەبێ چی گەر هیچ کەسێک قبووڵی نەکرد؟! چی گەر شایەنی ئەوە نەبێ کە ببێتە بەرگی دووەمی کتێبەکەی دایکی یوونگی؟!
بۆ خاتری خوا من بۆچی پێشنیاری ئەوەم کرد؟!
دەبووایە ئەو شەوە ڕێگەمبدایە یوونگی لە لاپتۆکەنەوە هەموو بەشەکانی کتێبەکە بخوێنێتەوە ئەوسا نەدەگەیشتمە ئەو بارودۆخە ناجێگیرەی ئێستام دەربارەی چاپکردنی ئەو کتێبە
نووسینی بەشەکانی ئەو کتێبە زۆر قورس یووە بۆم هەندێک جار ویستوومە دەستبەرداری بم بەڵام دواتر بۆی گەڕاومەتەوە وە هەوڵمداوە لەو کاتانە بینووسم کە لەنێو بارودۆخەکەدا بووم یاخوود دوای یارودۆخەکە بۆ ئەوەی وشەکان بەتاڵی لەخۆ نەگرێت لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا هێشتا شڵەژاوم گەر بەباشی نەمتوانیبێ ئەوەی هەستی پێدەکەم بیگۆڕم بۆ ووشە
کە تەواوبووم لە پێداچوونەوەی ئەو بەشەی کە نووسیبووم بۆ بەڕێز سیۆ جوونم نارد کە ئەو ڕۆژەی کە یوونگی وای لێکردم بڕیاڕی بڵاوکردنەوەی ئەو کتێبە بەم لەڕێگەی ئیتەنێتەوە پەیوەندییم لەگەڵی دروست کرد ئەو کاری چاکردن و ڕێکخستن وە هەروەها بڵاوکردنەوەی کتێبەکەم بۆ جێبەجێدەکات
چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا بیرم لە وەرگێڕانی کتێبەکە دەکردەوە بۆ سەر زمانی ئیتاڵی دەمەوێت لێرەش بەردەست بێت بۆیە لێرەش هەر لەڕێگەی ئیتەنێتەوە پەیوەندییم بە کەسێکی شارەزا لەو بوارەدا کرد بۆ ئەوەی ئەو کارەم بۆ بکات
![](https://img.wattpad.com/cover/257177420-288-k828522.jpg)
YOU ARE READING
𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓
Romanceدەشــێ خــۆشــەویــســتــیــے شــێوازێــڪــیــے تــری مــردن بــێ ! - Min Yoongi - Julliet Rossi Antonio 𝐴𝑈𝑇𝐻𝑂𝑅: 𝑉𝐼𝑂𝐿𝐸𝑇