9 نـۆڤـەمـبـەر / ڪـاتـژمـێـر 04:20 خـولـەڪـی ئـێـوارە
Juliette:
ئەمڕۆ چوارشەمەیەکی باراناوی بوو دەنگی بارانەکە دەهاتە ژوورەوە کاتێک لە پەنجەرەی ژوورەکەی دەدا کەشی دەرەوە سارد بوو بۆیە هەڵمدا هەموو گەرمکەرەوەکانی ماڵەکە داگیرسێنم تا کەس لە ئێمە نەخۆش نەکەوێت
چاوەکانم لەسەر پەنجەرەکە هێنایەوە کاتێک گوێم لە ڕۆم بوو بانگمی کرد بە "دایکە" هێشتا چاوەکانی داخرابوون و خەوتبوو کاتێک ئەوەی ووت بەڵام زەردەخەنەی دەکرد ئایا ئەو خەو بە منەوە دەبینێ؟!
ئەوە گەرمییەکی زۆری لە ناخم دروست کرد من یەکەمجار بوو بە "دایکە" بانگ بکرێم لەلایەن کوڕە بچووکەکەم هەستم دەکرد دەمەوێت بگریم ماچێکم لەسەر ڕوومەتە بچووکەکانی جێهێشت ئەو وەک لۆکەیە شێوەی زیاتر لە یوونگی دەچوو بەڵام قژی وەک من زەرد بوو یوونگی بە بەردەوامی دەڵێت کەوا قژی ئەوی زۆر بە دڵە جگە لەوە ئەو دەڵێ کە دەبێ منداڵی داهاتوومان زیاتر لە من بچێ وەک ئەوەی ئەوە لە دەستی مندا بێت ئەو هەندێک جار پیاوێکی پێکەنیناوییە
من و یوونگی ژیانی هاوسەرگیریمان پێکهێنا دوای چوار ساڵی دەستگیرانیمان لەبەر ئەوەی من نەمدەویست هاوسەرگیری بکەم تا زانکۆ تەواو نەکەم وە یوونگیش ناچارمی نەدەکرد بۆ هیچ شتێک دوای دوو ساڵ لە ژیانی هاوسەرگیریمان ڕۆم هاتە نێو ژیانمان لەدایکبوونی ڕۆم جوانترین ئەزموون بوو لە ئەوینی خۆشەویستیمان
سێ ساڵ بەر لە ئێستا ئەو ڕۆژەی ئەو لە دایکبوو هەرسێکمان دەگریاین ڕۆم وەک منداڵێکی ئاسایی زوو زوو دەگریا وە ئێمەش دەگریاین لەبەر ئەوەی زۆر دڵشاد بووین بە دروستکردنی خێزانێک ، یوونگی لە نەخۆشخانە هەرکاتێک ڕۆمی لە باوەشدەگرت دەیووت کە ئەو زۆر بێوێنەیە وەک من جگە لەوە کە بۆ یەکەمجار ئەوی گرتە باوەش بۆ ساتانێکی تەواو درێژ لێی ڕوانی و دواتر ووتی "ڕۆمیۆ" زانیم کە ئەوە دەبێ بە ناوی کوڕە بچووکەکەمان "تۆ بە نیازیت ئەو ناوەی لێ بنێیت؟!" لێیم پرسی ئەو بێ ئەوەی چاو لەسەری دووربخاتەوە سەری بۆم هەژاند "لەبەرچی؟!" دووبارە پرسیم وە ئەو ئەمجارە سەیرمی کرد و لە وەڵامدا پێی ووتم "دەمەوێ ئەو بتپارێزێت جولێیت کاتێک من لان نیم لەبەر هۆکارێک بێ .. دەمەوێت ئەو خۆشی بوێیت گەر من هەر شتێکم لێ بەسەر هات لە داهاتوودا من دەمەوێت ئەو وەک ڕۆمیۆ بۆت بجەنگێت ڕێک ئەوەی من هەمیشە بۆ جولیێتەکەمم کردووە"
ئەو وشانەی دڵمیان تەواو تواندەوە لەبەر ئەوەی کە ئەوانە زۆر ژیکەڵە بوون وە لەهەمان کاتدا بە ئازار بوون بۆم کاتێک باسی ئەگەری بەسەرهاتنی شتێکی دەکرد بەسەر خۆیدا
ڕۆمم خستە نێو لانکەکەی تا بە ئاسوودەیی بخەوێ خۆشم ڕۆشتمە دەرەوەی ژوورەکە تا بە دوای یوونگیدا بگەڕێم نەمتوانییوە بیبینم لە بەیانییەوە ئەمڕۆ هیچ کامێک لە ئێمە کاری نەبوو لە نەخۆشخانە ئەوە شتێکی باشە بەڵام سوێند دەخۆم لە ڕۆژانی کارکردندا زیاتر یوونگی دەبینم
ESTÁS LEYENDO
𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓
Romanceدەشــێ خــۆشــەویــســتــیــے شــێوازێــڪــیــے تــری مــردن بــێ ! - Min Yoongi - Julliet Rossi Antonio 𝐴𝑈𝑇𝐻𝑂𝑅: 𝑉𝐼𝑂𝐿𝐸𝑇