𝐂𝐇𝐀𝐏𝐓𝐄𝐑 ⊶ 03

1.1K 163 24
                                        

هـەسـتـەڪـان دەشـێ هـەڵـە بـڪـەن

Ops! Esta imagem não segue nossas diretrizes de conteúdo. Para continuar a publicação, tente removê-la ou carregar outra.

هـەسـتـەڪـان دەشـێ هـەڵـە بـڪـەن

⋆⁺₊⋆ ☾ ⋆⁺₊⋆ ☁︎

وەک ڕۆژانی ئاسایی کارم دەکرد لەنێو فرۆشگاکە و کەلەپەلەکانم ڕێکدەکرد وە خەریکی پاکردنەوەی مێزەکان بووم

ئەمڕۆ چایۆنگ لێرە دەبێ بەڵام من هیچ کارێکی تەواونەکراوم نەبوو بۆ ئەمڕۆ بۆیە کارەکانی فرۆشگاکەم دەکرد ئەوە ئەوەیە من دەیکەم لەو ڕۆژانەی لە پشوودام بۆیە زۆر سەرزەنشت دەکرێم لە لایەن دایکم بەهۆی زیادەڕەوییم لە کارکردن و پێنەدانی پشوو بەخۆم

ئای خوایە نەخێر

لەبەر خۆمەوە ووتم کاتێک شیرنی نێو فرنەکەم بیرکەوتەوە خێرا دەستم لە پاکردنەوەی مێزەکە هەڵگرت و بەرەو ئەو شوێنە بچووکە ڕامکرد کە وەک چێشتخانەیەکی بچووک لەنێو فرۆشگاکەم هەیە

دەستم بۆ فرنەکە برد و کردمەوە هێندە پەلە و شڵەژاو بووم بیرمچوو دەستەوانەی فرنەکە بخەمە دەستم بەر لەوەی دەست لە سنی شیرنییەکە بەم خێرا دەستم دوورخستەوە کە هەستم بە گەرمی کرد

گرینگیم بە سووتانەکە نەدا دەستەوانەکەم کردە دەستم و شیرنییەکانم دەرکرد لە فرنەکە هەناسەیەکم دایەوە کە بینیم شیرنییەکان نەسووتاون و باشن

من لێرەم

ئەوە دەنگی چایۆنگ بوو و هاتە لای من و وەستا

جوول تۆ باشی؟ بوەستە با من چارەسەری سەرەتاییت بۆ ئەنجامبەم

ووتی کاتێک تێبینی سووتاوییەکەی کرد دوای ئەوە چوو بۆ لای ئەو چەکمەجەی کە چارەسەرە سەرەتاییەکانی تێدا هەڵگیراوە

چووم و لەسەر یەکێک لە کورسییەکان دانیشتم چایۆنگیش چارەسەری سەرەتاییەکەی بۆ ئەنجام دەدام چەند جارێک ڕووم گرژ کرد کاتێ هەستم بە ئازارەکەی دەکرد

لە چێشخانە بچووکەکە بووم و خەریکی ڕێکخستنی ئەو شیرنییانە بووم کە کەمێک بەر لە ئێستا هێنابوومە دەرەوە و چایۆنگیش لە دەرەوە گرینگی بە موشتەرییەکانی ناو فرۆشگاکە دەدا

دەستەکانم لە کارکردن وەستام کاتێک دەنگێكی ناسراو داوای "کولێرەی سێو Apple pie" و گوڵی لاڤێندەری کرد دەستم بەکارکردن کردەوە و ئەو حەزی بە کولێرەی سێو نەبوو

کارەکانم لەوێ تەواوبوون و کۆتا شلکم بۆ سەر کێکەکە زیاد کرد و شیرنییەکانم هەڵگرت و بردم لە نێو جامە شووشەیەکەم دانا بۆ ئەوەی موشتەرییەکان بتوانن داوای بکەن

⋇⊶⊰❣⊱⊷⋇

𝐕𝐎𝐓𝐄 ••• 𝐂𝐎𝐌𝐌𝐄𝐍𝐓

𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓Onde histórias criam vida. Descubra agora