𝐂𝐇𝐀𝐏𝐓𝐄𝐑 ⊶ 34

273 58 24
                                        

چاڪبوونەوەیەک لە دڵم و تۆقینێڪ لە مێشڪم

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

چاڪبوونەوەیەک لە دڵم و تۆقینێڪ لە مێشڪم

⋆⁺₊⋆ ☾ ⋆⁺₊⋆ ☁︎

10 دیـــســـەمـــبـــەر

"هەفتەیەک دوای نەشتەرگەریەکە"

ڕزگارم بوو دوای هەمووشتێك ، توانیم ژیانێک بەدەستبێنمەوە دوای لەدەستدانی شتانێک

کاتی ئێستام وەک لەدایکبوونەوەیەک وایە کە مرۆڤێک مافی ئەوەی پێدرابێ کە بۆ جاری دووەم ئەزموونی بکا

وای بۆدەچم شتەکان بەرەو باشتر بڕۆن لەوانەیە ئەو هەلەی کە ژیان پێیدام دەسپێکێکی باشبێ

هەمووان لەو ژوورەی نەخۆشخانەی کە من لێی ماومەتەوە بۆ چەندان ڕۆژ کۆببوینەوە هەمووان زۆر گرینگی پێدەر بوون یان لەوانەیە تەنها من وا هەست بکەم چونکە من تۆزێک گرینگی پێدان زۆر دەنرخێنم

دایکم لە نزیک منەوە دانیشتبوو خاتوو کامێڵا و مارتیناش لە دەوروبەرمدا وەستابوون ... بێدەنگ بووین تا ئەو کاتەی دایکم بە خاتوو کامێڵا و مارتینای ووت کە ژوورەکە جێبێڵن

دەرگاکە داخرا و دایکم پێچی بۆلای من کردەوە ئەو مەبەستی قسەکردنی هەبوو ، دەستە ساردەکانم خۆیان لەنێو دەستە گەرمەکانی دۆزییەوە

"تۆ بەڕاستی هەست بەباشی دەکەی ئێستا؟"

پێشبینی ئەو پرسیارەم کردبوو ، دەستم لەنێو دەستەکانی توندتر کرد زەردەخەنەیەکم بۆی کرد بۆ دڵنیاکردنەوەی

'بەڵێ من باشم هەرگیز هێندە هەستم بەباشی نەکردووە پێشتر لە تەندروستیمدا"

سەرم بەمەبەستی بەڵێ قایلکرد ، بەدڵخۆشییەوە سەیری کردم

"پێویستت بەهیچ شتێکە؟"

دووبارە پرسیاری کردەوە

"نا تەنها با بگەڕێینەوە ماڵەوە"

𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓Where stories live. Discover now