DEATH PATH ✾ THE BOOK

95 25 10
                                    

بـەشـيـے دووەم ✾ Chapter Two



مانگێک دواتر باوکم گەڕایەوە دووبارە دەماقاڵێیان بوو لەگەڵ دایکم لەسەر پێخەفەکەم دانیشتبووم نەمدەتوانی گوێم لێیان بێ چونکە هێدفۆنەکەمم خستبووە گوێم سەیری دەرەوەی پەنجەرەی ژوورەکەمم دەکرد میوزیک وە دیمەنی دەرەوە وایان لێدەکردم هەستبکەم لە ئاشتیدام بەڵام لە ڕاستیدا لە ناوەڕاستی جەنگیکدا بووم کە قوربانی سەرەکی خۆمم

سەرم هەڵبری و سەیری دەرگاکەم کرد تێبینم کرد کە دەسکی دەرگاکە بە بەردەوامی دەجوڵایەوە یەکێ لە هێدفۆنەکانم لە گوێم دەرکرد بۆ ئەوەی گوێم لێیان بێ

"جولیێت .. دەرگاکە بکەرەوە باوکە لێرەیە دەیەوێ بتبینێ جولیێت.. "

دەنگی باوکم بوو کە بەردەوامی بانگی ناومی دەکرد دەسکی دەرگاکەی دەجوڵاند

"ئەنتۆنیۆ تۆ ناتوانیت ئەو تێکەڵ بکەیت واز لەو بێنە"

دایکم ووتی، ڕەتمکردەوە وەڵامی بەمەوە یاخوود هەر کاردانەوەیەکم هەبێ بەرامبەر کردارەکەی باوکم ، هێدفۆنەکەم خستەوە گوێم دووبارە سەیری دەرەوەم کرد لەبەر خۆمەوە گۆرانییەکەم دەوتەوە

دەستێک لەسەر شانم دانرا سەرم بەرز کردەوە بۆ ئەوەی ببینم لەگەڵ ئەوەی کە دڵنیابووم ئەوە کێیە باوکم بوو بە خەندەوە لێی دەڕوانیم تەنها سەیریم دەکرد هیچ شتێکم بەرامبەری ئەو پیاوە نەبوو ، هێدفۆنەکەمم بۆ جاری دووەم لە گوێکانم دەرکرد هەرچەندە نەمدەویست گوێم لێی بێت هەرگیز بەڵام لە هەمان کاتدا نەشمدەویست بێڕێزی بنوێنم هەر چۆنێک بێت لە کۆتاییدا ئەو باوکمە

"دەی جولیێت هەڵسە دەڕۆین"

ووتی، هەوڵیدەدا هەڵم بسێنێتەوە لەو شوێنەوەی کە لێی دانیشتبووم

"بۆ کوێ؟!"

پرسیم لەگەڵ ئەوەی کە وەڵامەکەیم لا گرینگ نەبوو هەر شتێک بووایە من هەر لەگەڵی نەدەڕۆشتم

"بۆ ماڵەکەم"

سەرم بەرز کردەوە و بە بێباوەڕی سەیریم کرد

"ئێرە ماڵی منە باوکە"

"جولیێت تکایە با بڕۆین کاتمان نییە"

"ووتم ئێرە ماڵی منە ئێرە ئەو شوێنەیە کە من تیایدا لە دایکبووم و گەورە بووم"

هەڵسامەوە و لە بەردەمی وەستام ئەوە یەکەم جارم بوو بەم شێوەیە قسە لەگەڵ ئەودا بکەم لە بەردەمی بوەستم و هاوار بکەم بەڵام پەشیمان نەبووم ئەوە هەڵسانەوە بوو بۆ خۆم و دایکم

𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓Hikayelerin yaşadığı yer. Şimdi keşfedin