DEATH PATH ✿ THE BOOK

116 27 11
                                        

⊱10ی ئـاداری 1998⊰

دەوتـرێ ڪـە وەڵـامـەڪـان نـیـوەی پـرسـارەڪـانـن بـەڵـام ڪـوان ئـەوانـەی مـن؟!

یۆنگ قۆڵەکانی بە دەوری شانەکانم پێچابوو بەیەکەوە دەڕۆیشتین بە ڕێڕەوەکانی نەخۆشخانە وە لەو شوێنە وەستاین کە منداڵەکانیان لە نێو شووشەدا دادەنا لە پەنجەرە شووشەییە گەورەکەوە سەیری منداڵەکانمان دەکرد ئەمە یەکەم جارە بێم بۆ بینینی کۆرپەکەم لەو کاتەوەی هاتۆتە دونیاوە کە دوێنێ بوو

بەڵام هەستم بە هیچ توانایەک نەکرد تاکو بێم و چاوم پێی بکەوێ وە هەست بە تاوانباری دەکەم بۆ نەپاراستنی ئەو وەک دایکێک

پەرستارەکە یەکێ لە شووشەکانی نزیکردەوە لە پەنجەرەکە بۆ ئێمە وە وا بیردەکەمەوە ئەوە کوڕەکەمە ئەوە ئەو کوڕەیە کە هەوڵی چاکردنەوە بەشە ڕووخاوەکانمی دەدا بەڵام من خەریک بوو لەگەڵ خۆمدا وێرانی بکەم

بیرکردنەوەکانم هەستە تاوانبارەکانم وایان لێمکرد کە فرمێسک برژم دەستم لەسەر شووشەکە دانا دەمویست لە ئامێزی بگرم من لەو ڕۆژەوەی هەستم بەو کردووە لە ناوەوەی خۆمدا پەرۆشی هەڵگرتنی بووم

چاوەکانم خزاندە خوارەوە بۆسەر برینەکەی سەر ملی برینەکە لای گوێیەوە درێژ بووبیەوە تا خوارەوەی ملی

من هەرگیز لە دایکم خۆشنابم کە وای لە باشترین ساتی نێوان من و کوڕەکەم کرد ببێتە خراپترین سات وە وای لێمان کرد بەمشێوەیە چاومان بە یەکتری بکەوێ بۆ یەکەم جار

ئەو هێشتا زۆر زۆر بچووکە تا بڕیاڕ بدەم کە لەمن دەچێ زیاتر یاخوود لە یۆنگ، یۆنگ قژمی هەڵدایە پشتەوە تۆزێک و ماچێکی لەلایەکی سەرم جێهێشت

"سەیرکە ئەو باشە هیۆن کوڕەکەمان بە تەواوی تەندروستە"

سەرم هەژاند لەسەر سینگییەوە لە کاتێکدا سەیری یوونم دەکرد دەستەکانی زۆر بچووک بوون چاوەکانی داخرا بوون جار جارە دەجوڵایەوە هەموو ئەو وردەکارییانە وای لێم دەکرد کە هەست بکەم کە من هێشتا مرۆڤێکی زیندووم مانایەکی تری ئەو دنیایە بێهیواکەرەی پێدەبەخشیم

لە ژوورەکەم لە نەخۆشخانە لەسەر جێگاکە دانیشتبووم بە تەنیا تەنها لەگەڵ خۆم بووم تاکە کات کە لە جەنگدام لەگەڵ خۆمدا ئەو کاتانەیە کە بەتەنهام

نێو سەرم پڕە لە مشەخۆری جۆراوجۆر کە ناتوانم جڵەویان بکەم و لەخۆمیان دورخەمەوە من جۆرێک قسە دەکەم ئەوان جۆرێکی تر دەپرسم بۆچی شتانێک لەنێو ئێمەدا هەیە کە پێچەوانەی ئێمەن؟! شتانێک کە بیروڕاکانیان جیایە لەگەڵ ئێمەدا

𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓Où les histoires vivent. Découvrez maintenant