𝐂𝐇𝐀𝐏𝐓𝐄𝐑 ⊶ 14

425 89 10
                                    

ئـەو دووبـارە خـۆشـیـیـەڪـانـیـے مـنـیـے لـەخـۆ گـرتـووە

¡Ay! Esta imagen no sigue nuestras pautas de contenido. Para continuar la publicación, intente quitarla o subir otra.

ئـەو دووبـارە خـۆشـیـیـەڪـانـیـے مـنـیـے لـەخـۆ گـرتـووە

⋆⁺₊⋆ ☾ ⋆⁺₊⋆ ☁︎

ڪـاتـیـے ئـێـسـتـا

لەسەر قەنەفە درێژەکەی هۆڵەکە ڕاکشابووم لەگەڵ سەرچەفێک بەسەر جەستەمدا بەدیار تەلەفیزیۆنەکەوە پاڵکەوتبووم و لەگەڵ خواردنەوەیەک لەنێو دەستم

لەگەڵ گوێبیستبوونی زەنگی دەرگاکە وەستام لە پێکەنین و ڕووم گرژ کرد کێ سەردانی من دەکا بۆ خاتری خوا؟!

تۆزێ خۆم بەرز کردەوە لە بازنە بچووکەکەی سەر دەرگاکە سەیرم کرد تا بزانم کێ لەبەر دەرگاکەیە نەخێر یوونگی چ کارێکی هەیە لێرە؟؟

دەستم خستە سەر نێوچاوانم لە سەرلێشێواویدا چاوێکم بە ماڵەکەدا گێڕا کۆتا جار کە کاری ماڵ پاکردنەوەم کرد دووشەمەی ڕابردوو بوو لەگەڵ دایکم خێرا سەرچەف و ئەو شتە زیادانەی کە لەهۆڵەکەدا بوو تێمهەڵدایە سەر ئەرزی ژوورەکەی خۆم دەرگاکەم داخست بێگومان ناچێتە ئەوێ

چوومە بەر دەرگاکە و هەناسەیەکم دایەوە بەر لە کردنەوەی دەرگاکە

بۆچی هێندە زۆرت پێویستە بۆ دەرگا کردنەوەیەک

ووتی ڕێگام بۆ کردەوە و هاتە ژوورەوە قژە زەردەکەمی تێکدا وای کرد خۆمم بیرکەوێتەوە ناتوانم پێشبینی بکەم ئێستا شێوەم چۆنە سەیرێکی خوارەوەی خۆمم کرد شۆرتێکی تا لای ئەژنۆکانم و تیشێرتێکی گەورە گازم لە لێوی خوارەوەم گرت لە شەرمەزاریدا

لەسەر یەکێک لە قەنەفەکان دانیشت و لاپتۆپەکەی لەنێو ئەو جانتایەی کە لەگەڵ خۆی هێنا بووی دەرکرد بێ هیچ قسەیەک لەوێ دوورکەوتمەوە و چوومە ژوورەکەم و جلێکی گونجاوم خستە بەرم و گەڕامەوە هۆڵەکە ئەو هەر خەریک بوو بە لاپتۆپەیەکەوە

لە لاپتۆپەیەکەوە ئەو گۆرانییەی خستبوویە سەر کە ڕۆژانێک ڕاهاتبووین گوێی لێبگرین هەرگیز نەمتوانی گوێی لێبگرم بەبێ بوونی ئەو لەبەر چاوم بۆیە تەنها وەستا لە گوێگرتنی

لەهەمان شوێن مابوومەوە سەیری قاچەکانم دەکرد و گوێم لە گۆرانییەکە دەگرت وەک یەکەم جار و دەمپرسی گەر ئەویش بەهەمان شێوە منی بیرکەوێتەوە لەکاتی گوێگرتن لەو گۆرانییە وە زیاتر گوێمان لەو گۆرانییە دەگرت لەبەر ئەوەی گۆرانییەکە ناوی منی هەبوو

هێشتا ئەو گۆرانییەت بیرە جوولیا؟!

سەرم بەرز کردەوە لەگەڵ گوێلێبوون دەنگی ئەو لەسەروو قەنەفەکەوە سەیری دەکردم چووم و چەند قەنەفەیەک دوورتر لەو دانیشتم

بێگومان چۆن بتوانم لەبیری بکەم

ووتم بە زەردەخەنەوە قسەکانی دایکم لەهەموو سوچێکی مێشکم دەنگی دەدایەوە کاتێک ووتی کە دەشێ هەلی دووەم کار بکا

چۆنە هاتوویتەتە ئێرە؟!

پرسیم چاوەکانی لەسەر شاشەی لاپتۆپەکەی دوورخستەی سەیری منی کرد

ئێرە نزیکترین شوێنە لەو نەخۆشخانەی لێوەی کار دەکەم بۆیە دوای تەواوکردنی کارەکانم دەتوانم بە ئارامی وە بە زووترین کات بگەمە نەخۆشخانە

چوومە چێشتخانەکە گەر شتێک هەبێ بۆ پێشکەش کردن دەرگای بەفر گرەکەم کردەوە چۆڵ بوو و شتێکی وای تیا نەبوو ئاهـ بیرم ناکەوێتەوە کەی کۆتا جار بوو کە بازاڕیم کردووە بۆ ماڵەوە من زۆر پەرشوبڵاوم

خۆشبەختانە کولێرەی سێو هەبوو لەنێو بەفر گرەکە بەڵام نازانم گەر حەزی پێی بێ بەهەر حاڵ کولێرەی سێوەکەم لەسەر قاپێک دانا لەگەڵ چەند بسکویتێک و خواردنەوەیەک

چوومەوە هۆڵەکە و قاپەکەی نێو دەستم خواردنەوەکەم خستە بەردەمی لەسەر مێزەکە چاوی لە شاشەی لاپتۆپەکە دوورخستەوە و سەیری قاپەکەی کرد و زەردەخەنەی کرد بۆم

کولێرەی سێو

ووتی قاشێک لە کولێرە سێوەکەی هەڵگرت و خستییە دەمی

پێموانەبوو حەزت بە کولێرەی سێو بێ

ووتم لە هەمان شوێنی پێشوی خۆم دانیشتمەوە

بەڵام ئەوە شتێکە تۆ حەزت پێی هەیە

ووتی بەردەوامبوو لە خواردن سەیری لایەکی ترم کرد نازانم هەر لایەک کە چاوەکانی نەتوانێ ڕوخساری من بدۆزنەوە وە هیوام دەخواست سەیرم نەکا دەزانم ئێستا چەند سوورهەڵگەڕاوم

لەکۆتاییدا لاپتۆپەکەی داخست و خستییە نێو جانتاکەی و هەڵسایەوە منیش ھەر لەگەڵ ئەو هەڵسامەوە

من پێویستە بڕۆم

ووتی و بەرەو لای دەرگاکە ڕۆشت و ماڵئاوایی کرد و هەنگاو دوای هەنگاو لەوێ دووردەکەوتەوە بەڵام دوای ئەوە چەند هەنگاوێک گەڕایەوە دواوە و خۆی خستە بەرامبەر من

دەتوانم هەر کاتێک بمەوێ بێم؟!

بە کردارەکەی پێکەنیم

دەتوانی

⊶⊰❣⊱⊷

𝐕𝐎𝐓𝐄 ••• 𝐂𝐎𝐌𝐌𝐄𝐍𝐓

𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓Donde viven las historias. Descúbrelo ahora