Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
نامەوێ دووبارە ببین بە دوو بێگانە بۆ یەڪتری
⋆⁺₊⋆ ☾ ⋆⁺₊⋆ ☁︎
کاتێ ڕۆیشتیت و تەنها خۆت لە خەیاڵم جێهێشت تاکە شوێن کە چاوم پێتدەکەوت خەیاڵەکانم بوو
لەوانەیە بە گەمژە لەقەڵەم بدرێم بۆ ووتنی ئەوە بەڵام من ئەو ئازار و ناخۆشیانەم خۆشدەوێ کە بەهۆی تۆوە بەدەستم هێناوە
زۆر خراپم کە بەبێ ماڵئاوایی ڕۆشتم بەبێ ئەوەی بێم بۆ بینینەوەت جارێکی تر بەڵام بەباشی دەمزانی ئەوکاتە نەمدەتوانی بڕۆم کاتێ چاوەکانت لەسەرمە
من سەیرم سەیرکە دڵێکی بێگانە هەر پەیوەست بوو بە تۆ زۆر دەترسام کە خۆشەویستیت لەمن دیارنەمێنی بەهۆی گۆڕینی دڵم بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەڵێنم بەخۆمدا بوو کە لەڕێگەی ڕۆحمەوە خۆشمبووێیت هەرگیز دەستبەرداری یەکەمین خۆشەویستم نەبم
لەدەرەوە بەفر کەڵەکەببوو وە ئاسمانیش بەردەوامبوو لە بەخشینی بەفر بە زەوی بێگومان لەبەر ئەوە بوو کە ئێمە لە مانگی کانوونی یەکەم بووین کە دەکاتە کۆتا مانگی ساڵ
دیمەنی دەرەوە و باخچەکە بەهۆی بەفرەکە جوان دەردەکەوت چوومە خوارەوە بۆ ئەوەی یارمەتیان بدەم گەر شتێکیان پێویست بێ هەر نا بۆ ئەوەی تۆزێ لەخۆم دوورکەومەوە
کە گەشتمە هۆڵە گەورەکە تێبینی خوانەکەم کرد کە ئامادەکرابوو لە خوانێکی تایبەت دەچوو
"تۆ لێرەیت؟ بە نیازبووم بێم بانگت بکەم پێموابوو خەوتووی"
خاتوو کامێڵا ووتی کاتێ چەند قاپێکی تری بۆ مێزەکە زیادکرد بەهێواشی لە مێزەکە نزیکبوومەوە هۆڵەکە زۆر گەرم بوو بەهۆی داگیرسانی ئاگردانەکە
"کەی هەموو ئەوانەتان کردووە؟"
پرسیم و سەیری خواردنە جۆراوجۆرەکانم دەکرد لێکمدەدایەوە کە کامیان لە کامیان بەتامترە
"دایکت ووتی کە دەبێ لەو کەشە تایبەتە خواردنێکی تایبەت بخۆین بۆیە زوو دەستمانکرد بە ئامادەکاری"
لە دەوری یەک مێز کۆبووینەوە و دەستمانکرد بەخواردن هەرگیز هێندە هەستم بە جوانی زستان نەکردووە وەک ئەم ساتە ، هەرگیز هەستم بەوە نەکردووە کە ماڵێکی گەرم لەنێو باوەشی خێزان چۆنە و چۆن هەستێکە
یان ئەو زەردەخەنە گەرمانەی کە ئەندامەکانی ئەو خێزانە بۆیەکدی دەکەن چەندە ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە لەسەر هێشتنەوەی ئەو گەرمییە
⋇⊶⊰❣⊱⊷⋇
𝐕𝐎𝐓𝐄 ••• 𝐂𝐎𝐌𝐌𝐄𝐍𝐓
YOU ARE READING
𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓
Romanceدەشــێ خــۆشــەویــســتــیــے شــێوازێــڪــیــے تــری مــردن بــێ ! - Min Yoongi - Julliet Rossi Antonio 𝐴𝑈𝑇𝐻𝑂𝑅: 𝑉𝐼𝑂𝐿𝐸𝑇
