هـەرگـیـز تـەواو نـابـم لـە خـۆشـویـسـتـنـی تـۆ
⋆⁺₊⋆ ☾ ⋆⁺₊⋆ ☁︎
زنجیری جانتای جلەکانمم داخست و لە لایەکی ژوورەکە جانتاکەم بە دوای خۆمدا ڕاکێشا و ڕۆشتمە دەرەوەی ژوورەکەی یوونگی موبایلەکەم لەریەوە لەنێو گیرفانی ئەو پانتوڵەی لەبەرما بوو دەرمکرد و لە شاشەکەم ڕووانی شۆفێرەکە بوو وەڵامی نامەکەی دابوومەوە کە کەمێک بەر لە ئێستا بۆیم ناردبوو بۆ ئەوەی بێت بە دوامدا لە چەند خولەکێکی کەم لێرە دەبێ موبایلەکەم کوژاندەوە و بەردەوامیمدا بە ڕاکێشانی جانتاکە و لای دەرگاکەی دەرەوە جێگیرم کرد
"تۆ دەرۆیت؟!"
خۆم سوڕاند و بۆ ئەو ئاڕاستەیەی دەنگی یوونگی لێوە هات کە لە چێشتخانەکە هاتە دەرەوە و لە هۆڵەکە لەگەڵ من بە چەند پێیەک لە من دوورتر وەستا
"بەڵێ کەمێکیتر"
دەستی بە ملییەوە سەر قاڵ کرد چاوەکانی لێم دورخستەوە ئەو هەمیشە ئەو کردارە دەکات کاتێک شتێکی هەبێ بۆ ووتن وە چاوەڕێ بووم و لەپێشترەوە گوێم بۆی گرتبوو
"دەتەوێت بتگەیەنم؟!"
چەند هەنگاوێک هاتە پێشەوە بەڵام هێشتا بەس نەبوو بۆ ئەوەی بگاتەوە بە من و دووریەک هەبوو لە نێوانمان
"نا پێویست ناکات من شۆفێرەکە چەند خولەکێکی تر لێرە دەبێ"
سەری هەژاند و کەمێک بێدەنگ بوو دەستی خستە نێو گیرفانی بیجامەکەی
"کەواتە بەر لەوەی بڕۆیت ڕێگەم بدە شتێکت نیشان بدەم"
ووتی و سەیری کردم سەرم هەژاند و بە ئاڕاستەی ژوورەکەی ڕۆشت و منیش دوای کەوتم زانینخواز بووم بۆ پێزانینی ئەوەی دەیەوێ نیشانم بدا دۆڵابەکەی کردەوە خۆی نزم کردەوە و لە چەکمەجەیەکی نێو دۆڵابەکە چەند پەڕاوێکی دەرکرد دۆڵابەکەی داخستەوە و چاوەکانی گەشتیان کرد لەسەر پەڕاوەکانەوە بۆ ئەوانەی من
BẠN ĐANG ĐỌC
𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓
Lãng mạnدەشــێ خــۆشــەویــســتــیــے شــێوازێــڪــیــے تــری مــردن بــێ ! - Min Yoongi - Julliet Rossi Antonio 𝐴𝑈𝑇𝐻𝑂𝑅: 𝑉𝐼𝑂𝐿𝐸𝑇