بەڕێز پارک

3.1K 281 38
                                    

Alice's POV

٣ نامەی نوێ هاتووە
لەرینەوەی مۆبایلەکەی لە خەوێکی قوڵ هەڵیستاندو و وای کرد ناڵە بکات.
Tae tae: هاوژوورەکانم ئەهێنمە ماڵەوە بۆ نانی ئێوارە
Tae tae: ئامادە بە
Tae tae: ئەوان هەموویان تەقریبەن بەقەت من سەرنجڕاکێشن

تێیهیۆنگ. ئەو هەرگیز ناتوانێ لە کاتێکی گونجاو نامەی بۆ بنێرێ، ئەتوانێ؟
هیچ کەس بەڵام براکەی نامەی بۆ ئەنێرێ لە کاتژمێر ٤ی بەیانی، هەمان ڕۆژ کە ئەو پێویستە بچێتەوە قوتابخانە لە دوای تەواو بوونی پشووی هاوین.
لەلایەک پێویستە مامەڵە لەگەڵ براکەی بکات کە لە زانکۆ ئەگەڕێتەوە لەلاکەی تریش ئەو پێویستە بچێتەوە قوتابخانە.
ئەو ئەبێ بەرگەی کەسایەتییە لە ڕادە بەدەر بێزارکەرەکەی براکەی بگرێ لە کاتێکا کە ئەوە کۆتا ساڵی خوێندنیەتی لە قوتابخانەی ئامادەیی.
ئەو تەنها لە ناو جێگاکەی خۆی ئاسوودە کردەوەو ویستی بچێتەوە ناو خەوەکەی بەڵام لە ناکاو زەنگی ئامێری لەخەو هەڵسانەکەی بە دەنگێکی تەواو بێزارکەری مێشک کوونکەر هەڵیساند.
ئەی هاوار.
بە تەمبەڵی جلوبەرگی قوتابخانەی لە دۆڵابەکەی ڕاکێشا و لەبەری کرد، تیبینی خۆی کرد لە ئاوێنەکە.
یاع.
ئەو هەمیشە بیری ئەچێ کە ئەو تەنوورە کورت و چاکەتە ڕێکە چەندە بیری جلوبەرگی ئەو قوتابییە کچانەی ناو ئەنیمییەکان ئەخاتەوە.
سوێند ئەخوا کە بە مەبەست وا دروستیان کردووە، بۆ ئەوەی کوڕەکانی ناو قوتابخانەکە هان بدەن بێنە ناو پۆلەوە.
کات زۆر زوو ڕۆی، ئەو ڕۆشتە دەرەوە لە ژورەکەی و بەناو ماڵە بەتاڵەکەیدا ڕێی کرد بەرەو دەرگای دەرەوە، لەگەڵ خۆیدا شتێکی سوکی هێنا بۆ خواردن و لە ڕێگا خواردی.
دایک و باوکە بێ هۆشەکەی لەوانەیە ڕۆشتبن بۆ کار، ئەوە یەکەم ڕۆژی قوتابخانەیەتی و ئەوان گرنگییەکیش نایەن. بێبەختانە، تێیهیۆنگ هەمان ڕەفتاری لە ئەوانەوە بۆ ماوەتەوە.
کێشە نیە. ئەو ڕاهاتووە بۆ بوون بە تاکە کەسی بەرپرسیار لە خێزانەکە.
لە کاتی خۆیدا گەشتە قوتابخانە، جەدوەلەکەی لە ئۆفیسی مامۆستایان هێنا و ڕۆشت بەرەو پۆلەکەی.
لە کاتێکا لە ڕێڕەوەکە ڕێی ئەکرد ئەیتوانی گوێبیستی کچان بێ کە قسەو قسەڵۆکیان ئەکرد.

Teach MeHikayelerin yaşadığı yer. Şimdi keşfedin