یارمەتیدەری نوێ

848 137 28
                                    

Jimin's POV

کاتێک زەنگەکە لێدرا بەمانای تەواو بوونی قوتابخانە، جیمین نازانێ لەکوێوە دەستپێبکات.
ئەو هەموو ڕۆژەکە سەیری چاوە پڕ لە گومان و شڵەژاوییەکانی ئالیسی کردووە. کە هەرچەندە ئەوە چێژی پێ ئەبەخشێ، سەیرکردنی ئالیس بەو ڕووکەشە توڕەیە، پێکەنیناوییە.
جیمین دوو هەڵبژاردەی هەیە.
هەرکاتێک کە جیمین دەستی لێئەدات، ئالیس سوورئەبێتەوە وەک گێلاسێکی بچووکی کیوت و سەیرکردنێکی ئاگرین بۆ جیمین درووست ئەکات. پێویستە کە بە دانیشتن لە تەنیشتییەوە دەست پێبکات؟
ئالیس لەسەر مێزی خۆی دانیشتووە لە بەشی دواوەی پۆلەکە، بە ناڕێکی ئەنوسێ لەسەر پارچەیەک لە کاغەزێک کە ناپەیوەستە بە ئەرکی ماڵەوە. چی ئەکات؟ ئەگەر جیمین لە مێزێکی تەنیشت ئالیس دابنیشێ بەو بیانووەی کە یارمەتی ئەدا، ئەتوانێ بەتەواوی نزیک بێتەوە. جیمین ئەتوانێ کورسییەکانی خۆیان لەیەکتر نزیکبکاتەوە هەرکە هاوکێشەیەکی بۆ شیکار کرد، کە ئالیس بەو نزیکییەیان نائاسوودە و بێزار ئەبێ. جیمین پشتی دووبارە لەسەر کورسییەکەی حەساندەوە و دەستەکانی لە ژێر سەری دانا بە ڕەچاوکردنی ئەو کارانەی کە ئەتوانێت بیانکا، ئەو بیر لە شتێک ئەکاتەوە.
قۆڵێکی لە دەوری شانی ئالیس، دەستێک لە ژێر ئەژنۆیەوە، بەریەککەوتنێکی ناسکی لێوەکانی بە ڕوویەکی نەرمی گوێی ئالیس. لەوانەیە بتوانێ کەمێکی تریش یاری لەگەڵ لێواری تەنوورەی قوتابخانەی بکات.
هەرشتێک کە ئەو ڕەنگە سوورە بەرزبکاتەوە بەرەو ڕوومەتەکانی. هەرشتێک کە وا لە چاوەکانی بکات ببریسکێنەوە.
ناتوانێ چاوەڕێ بکات.
چاویلکەکانی دانا و دەستی بەناو قژی بەڕێکرد تا کەمێک ئاڵۆزی بکات، جیمین شانەکانی جوڵاند و هەڵسایەوە. بەرەو ڕووی ئەو کچە بێ ئاگایە ڕۆشت کە لە کۆتای پۆلەکە دانیشتووە، بۆینباغەکەی شل کردەوە هەرکە ئەڕۆی. هێماکان لەسەر کاغەزەکە دەردەکەوت هەرکە نزیکتر بۆوە؛ چەند هاوکێشەیەکی بیرکاری.
"یارمەتیت ئەوێ؟" جیمین پرسی. ئالیس سەری بەرز کردەوە بە سەرسوڕماوی، دەمی بە ئۆتۆماتیکی کرایەوە لەگەڵ ئەو دەنگەی بەرامبەری. جیمین بە قورسی هەوڵی دا تا زەردەخەنە نەکات.
"نەخێر، سوپاس." ئالیس وتی لەگەڵ سەیرکردنێک. "کێشەم نیە."
هەرچۆنێک بێ جیمین دانیشت لە تەنیشتی و خۆی بەسەر شانی ئالیس حەساندەوە هەرکە سەیری کاغەزەکەی ئەکرد.
ئالیس بە گۆشەی چاوی سەیری کرد و قەڵەمەکەی توندتر گرت.
جیمین ئاماژەی بە هاوکێشەیەک کرد. "بەڵام تۆ لەمەیان هەڵەت کردووە."
"چی؟" چاوی فراوان بوو و دواتر چاوەکانی بچووک کردەوە لە دوو کاتی خێرا، ئالیس خۆی چەماندەوە بۆ سەیرکردنی هاوکێشەکە و ئەو دەرفەتەی بۆ جیمین ڕەخساند بۆ دانانی قۆڵی لە پشت ئالیس.
"چۆن ئەمە هەڵەیە؟" ئالیس هەناسەیەکی بە تووڕەیی دایەوە. کچەکە بە تەواوی بێ ئاگایە لەو چێژ وەرگرتنەی جیمین.
"ئەگەر x لێرە دابنێی و لێرەش y دابنێی، پاشان یاساکە جێبەجێبکەی-"
"نا A دووجای تەواوە، خاتوو کیم." جیمین نزیکتر بۆوە، بە  پەنجەکانی ئاماژەی بە هاوکێشەکە ئەکرد. "وە پاشانیش شوێنی x و y ئەگۆڕین، لێرەدا. ئەوان دژی یەکن بەڵام بەیەکەوەن، ئەبینی؟ وەک پارچەکانی مەتەڵ. وەک...چارەنووس" وشەکانی کۆتای بە چرپە وت بە گوێی ئالیس کە یەکێک لە ستراتیجییەکانی خۆی بەکارهێنا. جیمین بە ئەنقەست لێوی خوارەوەی لە نەرمەی گوێی ئالیس نزیک کردەوە هەرکە بەیەککەوتن و هەناسەیەکی لەوێ بڵاوکردەوە.
لەگەڵ ئەو نزیکیەی جیمین لێیەوە، ئەتوانێ گوێی لە ئالیس بێ کە ددانەکانی بە توڕەیی لێک ئەخشێنێ.
"ئەمە بوەستێنە،" ئالیس چرپاندی.
لەژێر هەناسەیەوە پێکەنی، جیمین لێوی خوارەوەی گەزی هەر کە ئالیس پاڵی دایەوە بە کورسییەکەی و زانی کە دەستی جیمین لەوێیە.
"چی بوەستێنم، بەیبی؟" جیمین خۆشی وەرئەگرت لە گاڵتەکردن کە دەستی نزیککردەوە لە چۆکی ئالیس، پەنجەکانی دووبارە یاری ئەکەن لەگەڵ تەنوورە کورتەکەی ئالیس کە وا لە جیمین ئەکا نەفرەتییانە هۆت دەرکەوێ.
نەفرەت. ئالیس ڕەقبووە لە شوێنی خۆی.
"سوێند ئەخۆم، بەڕێز پارک." ئالیس هەڵچوو. "ئەگەر تۆ دەستەکانت لەمن دوور نەخەیتەوە لە ماوەی دوو چرکە، من ئە-"
"بەڕێز پارک، تکایە وەرە بۆ ئۆفیسی مامۆستایان."
دەنگێک لەناو سپیکەرەکەی گۆشەی ژوورەکە بە دەنگی بەرز قسەی کرد. ئالیسی بڕی لەو هەڕەشەی درووستی ئەکرد. جیمین هەناسەیەکی هەڵکێشا و هەڵسایەوە،
بێهیوا بوو.
ئەو کاردانەوە سەرسوڕماوییە ون بووە ئێستا.
"کەمێکی تر ئەگەڕێمەوە،" جیمین پێکەنی، بێزارییەکەی ئەشاردەوە. "زۆر بیرم مەکە."
جیمین گوێی لە گاڵتەپێهاتنەکەی ئالیس بوو کاتێک ڕۆشتە دەرەوە لە پۆلەکە.

Teach MeHikayelerin yaşadığı yer. Şimdi keşfedin