"خاتوو هانی؟ ئەگەر بە لاتەوە ئاساییە..."
کچە خوێندکارە ناوەندییەکە سەری هەڵبڕی، تۆقی و شانەکانی ڕاچڵەکین و بەرزبوونەوە تا لای گوێی.
بە نەفرەت بی.
دوبارە گیرا.
کچەکانی دەوروبەری پێکەنین و جیکە جیکیان ئەکرد لە خۆشییا کاتێک کە بینیان مامۆستا قۆزەکەیان، بەڕێز پارک، لە بەرامبەر هانی وەستاوە و دەستی درێژکردووە بۆ سەندنی ئەو مۆبایلەی کە ماوەیەک بوو نامەی پێ ئەگۆڕییەوە.
ئەو پیاوەی بەرامبەری تەمەنی لە ٣٠ەکان دایە، نیشانەیەکی زۆر بچووکی ڕەساسی خەریکە دەست بە دەرکەوتن ئەکات لە قژە ڕەشە تۆخەکەی. چاوەکانی، لە خۆشیدا ئەدرەوشێنەوە لە پشت چاویلکەیەکی شێوە خڕ، قاوەییەکی تێری چۆکولاتەیی ڕەنگیانە. گنجی بچووک خەریکن خۆیان دەنەخشێنن لە کۆتایی گۆشەی چاوەکانی، نیشانەیەکە بۆ ئەوەی کە ئەو پیاوە زۆر زەردەخەنە ئەکات. هەرچەندە ئەو ئێستا تەمەنی زیاترە، بەڵام قوتابییە کچەکان ناوەستێنێ لە سوور هەڵگەڕان بەرامبەر بە جەستە پێرفێکت و ڕوخسارە جوانەکەی.
هەر کە بەڕووی هانی دا پێکەنی، کچەکە شکانێکی زۆر بچووک لە دانێکی پێشەوەی ئەو ئەبینێت کە دڵی نەرم ئەکاتەوە.
"من نامەم بۆ براکەم ئەنارد،" هانی بە شێوەیەکی زۆر داماوانە وتی بۆ ئەوەی خۆی لە سزا دوور بخاتەوە، ئەو گەرمییەی کە لە شەرمەزاریدا ڕوومەتەکانی داخ کردبوو پشتگوێ خست.
برۆیەکی ڕەشی تۆخی بەرز کردەوە. "من بەڕاستی گومانم لەو قسەیەت هەیە،" مامۆستاکە وتی. "پێمی بدە، هانی."
لەگەڵ هەناسەیەکی قوڵ لە خۆبەدەستەوەدان، چاوەکانی لێ سوڕاند و مۆبایلەکەی دایە دەستی.
"سوپاس،" مامۆستاکە بە سادەیی وتی، گەڕایەوە بۆ شوێنەکەی خۆی.
هانی پاڵی بە کورسییەکەی دایەوە و خۆی مۆن کرد.***
لە دوای وانە، هانی سەیری ئەو قوتابییانەی ئەکرد کە ئێستا بە ئازادی ئەڕۆنەوە بۆ ماڵەوە. سەیری بەڕێز پارکی کرد بە چاوی بێزارییەوە کە ئەویش لە شوێنی خۆی دانیشتبوو.
کاتێک هەموویان ڕۆشتن، بەڕێز پارک لەسەر کورسیەکەی هەڵسا و بەرەو لای هانی چوو.
"تۆ لە من تووڕەی،" هەناسەی قوڵی دایەوە.
هانی وەڵامی نەدایەوە، بە عەجولی هەڵسا سەر پێ و قۆڵەکانی لە یەکتر ئاڵاند لە بەرامبەر سنگی و سەیری گۆشەی ژوورەکەی ئەکرد. هیچ دڵی نەرم نابێتەوە کاتێک بەڕێز پارک بە توندی لە باوەشی ئەگرێ.
"توڕە مەبە، شیرینەکەم،" بە دڵتەنگیەوە وتی.
"ئەزانی چیم خوارد بۆ نانی نیوەڕۆ؟" هانی پرسی. "برنج. وە شیر، چونکە خواردنەکەم بە کەڵکی خواردن نەدەهات."
شانەکانی مامۆستاکە کەوتن، و سەری نزم کردەوە.
هانی ئێستا هەست بە کەمێک تاوانباری ئەکات، بەڵام ئەوەندە نا کە بوەستێ لە قسەکانی.
"مینهیوک ئەمڕۆ خۆشەویستیشی بۆخۆی پەیدا،" هانی توڕە بوو، "وە من نیم. پاشانیش لێرە مامەوە، وە مۆبایلەکەم لێ سەندرا. خراپــترین. ڕۆژ. لـــە. ژیـــانــم."
"ببورە، هانی سەرشێت،" بەڕێز پارک وتی لەگەڵ هەناسەیەک.
"باوکە،" هانی بە هێواشی و توڕەیی وتی. "پێم وتی کە بەو ناوە بانگم نەکەی!"
بەڵام ئەو تەنها توندتر کچەکەی لە باوەش گرت. "وات زانی کە 'نامە گۆڕانیەوە لەگەڵ براکەت' بەهانەیەکی باشە؟ ئەو تەنها ٦ ساڵە، هانی."
بە دڵتەنگییەوە لوشمەی بە لووتە تەڕەکەی کرد، هەستەکانی ئەکوڵین، هانی لە کۆتاییدا بواری بە خۆی دا کە لە ناو باوەشە گەرمەکەی باوکی بحەسێتەوە.
"نازانم. بیری دایکم ئەکەم." هانی لە ناو سنگی باوکی چرپەی کرد. ئازارێکی بۆش سنگی هانی پڕ کرد هەر کە بیری لەو ئافرەتە ئەکردەوە کە ئەو چەنێک خۆشی ئەوێت. دایکی هانی، ئالیس، وە باوکی، جیمین، ئەوە نزیکەی ماوەی شانزە ساڵە هاوسەرگیریان کردووە؛ بەڵام دایکی ئەو ڕۆشتووە.
ڕۆشتووە، بەڵام هانی ناتوانێ بوەستێ لە بیرکردنەوە لێی، وەک ئەوەی یادگارییە نەگۆڕ و بەردەوامەکەی سوودی ئەبێ لە گەڕانەوەی دایکی.
جیمین ڕووی گرژ کرد، چەناگەی لەسەر سەری هانی حەساندەوە.
"منیش بیری ئەکەم، هانی شێت،" وتی. "بەڵام ناتوانین هیچ بکەین. ئێستاش وەرە، با بڕۆینەوە ماڵەوە. براکانت چاوەڕێمان ئەکەن."
ESTÁS LEYENDO
Teach Me
Romance"نەفرەت لە یاساکان. من تۆم ئەوێ، کیم ئالیس ." پارک جیمین x کیم ئالیس مامۆستای خوێندنی ئامادەیی [uwu] Translated by Varin---jinwjin-0 Written by Pocketbangtan Start: 27/5/2021