بیستنی بیرکردنەوەکان

704 139 135
                                    

جیمین هەموو شتێکی بە ئالیس وت.
لە بچووکترین خاڵەوە دەربارەی هەوڵدانەکەی جێیهی بۆ ئەوەی هەڵی بخەڵەتێنێ، ئەو بڕیارە گەمژەیە 'بۆ بە دوورخستنی ئالیس لە خۆی'، هەموو ئەو ڕێگەیەی خۆی و هیۆنگەکانی بڕیان بۆ ڕفاندنی یوونگی و زۆری لێکردن بۆ ئەوەی داواکارییە تایبەتەکەیان جێبەجێ بکات.
جیمین هەموو ئەمانەی دەربڕی، وەک تاڤگەیەک لە نهێنی لە دەمییەوە بڕژێت. هەر کە دەستی کرد بە باس کردنی، نەیتوانی بوەستێ تا کۆتا وشە. هەموو هەست و جوڵەیەک لە هەر چرکەیەک لە ماوەی ئەم دوانزە کاتژمێرەی ڕابردووی پێ وت، لە باوەشکردنی بە ئالیسدا لە بەیانییە زووەکە تا پشتگوێ خستنی لە دوای نیوەڕۆ، وە کاتێک تەواو بوو وا هەناسەی ئەدا کە لە ماراسۆن ڕای کردبێ.
وە لە کۆتاییدا، ئالیس ڕێک سەیری چاوەکانی کرد، بە جێگیری وتی، "چیتر نهێنی لە من مەشارەوە، پارک جیمین."
جیمین بە سادەیی وەڵامی دایەوە، "نایشارمەوە."
پاشان ئەوی ڕاکێشا بۆ ناو باوەشی، سەری لەسەر شانی ئالیس حەساندەوە.
"من سەرم لێ شێواوە،" ئالیس چرپەی کرد. "بۆچی یوونگی؟ بۆچی وا بە خراپی پێویستان بە یارمەتی ئەوە؟"
جیمین کشایەوە، لێوە پڕەکانی گرژ کرد. پرسی، "تۆ نازانی یوونگی چ کارێک ئەکات؟"
لە ڕاستیدا، ئێستا کە ئالیس بیری لێ ئەکاتەوە، نەخێر نازانێ. نازانێ کە ئەوانی تر چی ئەکەن جگە لە تێیهیۆنگ.
ئالیس هەمیشە ئەوەی لە مێشکی داناوە کە تێیهیۆنگ پێی وتووە: جۆنگکووک لە قوتابخانەیە، وە ئەوانی تریش لە کارن.
بەڵام ئەوانی تر لە کوێ کار ئەکەن؟ وە جۆنگکووک بۆ چ شتێک ئەچێتە قوتابخانە؟
ئالیس چاوەکانی بە خێرایی تروکاند لەو بیرکردنەوەیە.
چۆن ئەم هەموو کاتە بەسەر ئەو وردەکارییانە بازی داوە وەک بێ ئاگایەک؟
"لە ڕاستیدا نەخێر،" ئالیس بە جیمینی وت دوای بیرکردنەوەکەی. "هیچ بیرۆکەیەکم نیە."
جیمین چاوەکانی سوڕاند، لە ئالیس نزیک بۆوە و ٤ وشەی بەناو گوێیدا چرپاند کە هەموو وردەکارییەکانی لە جێی خۆیان جێگیر کرد.
ئۆهـ.
ئێستا مانایەکی زۆر زیاتری هەیە.
"کەواتە ئەتوانێ یارمەتیمان بات لە-"
"ئەوەی ئەتوانێ بیکات،" جیمین قسەکەی پێ بڕی. "ئەوەیە کە جێیهی لە شوێنێک دابنێت کە خۆی نایەوێ لێی بێت. لە کێشەی یاسایی، وە لە کێشە لەگەڵ باوکی. ئەگەر یوونگی یارمەتیمان بات، ئەوە نایاب ئەبێت. بەڵام نایکات."
ئالیس هێشتا سەری لێ شێواوە، سەری جوڵاند وەک قایل بوون بە قسەکانی جیمین.
جیمین ئەتوانێ لە چاوەکانییەوە ببینێ کە لێی تێناگا، پێکەنی و قۆڵەکانی لە دەوری شانی ئاڵاند. ئالیس وای دانا ئەم کردارە بۆ ئارامکردنەوەیەتی، چاوەکانی لێ سوڕاند و باوەشی پیا کردەوە.
"هەموو شتێک چاک ئەکەمەوە، بەیبی،" جیمین بە دەنگە نەرمەکەی وتی. "ئێمە پلانێکی تر دا ئەنێین، وە هەموو شتێک باش ئەبێت."

***

Jimin's POV

دەرگاکەی ژووری ئالیسی لە دوای خۆی داخست، جیمین بە ناو هۆڵەکە ئەڕۆشت.
ئەو ماندووە.
هەموو پلانی 'ڕفاندنی یوونگی هیۆنگ' بە زۆری لە لایەن ئەندامەکانی تری ماڵەکەیەوە ئەنجامدرا وەک لەوەی خۆی هەوڵی دا، هەرچەندە خۆش بوو سەیرکردنی جۆنگکووک کە ئەو پیاوەی هەڵگرتبوو لە کاتێکا نەفرەت و جنێوی دنیا لە دەمییەوە ئەهاتە دەرەوە. کەچی یوونگی یارمەتییان نادات.
جیمین هەناسەیەکی قوڵی دایەوە و لەپی دەستەکانی خستە سەر چاوەکانی، پەستانی خستە سەریان بۆ ئەوەی ئەو سەر ئێشەیە هێمن بکاتەوە کە ئەزانێ کەمێکی تر تووشی ئەبێت.
درەنگی شەوە، بە دڵنیایەوە هەموویان ئێستا چوونە ناو جێگاکانیان بۆ خەوتن لە دوای ڕۆژێکی دورو درێژ لە کار، بەڵام ئەتوانێ دەنگی تەلەفیزیۆنەکە ببیستێ کە لە ژووری دانیشتنەکە داگیرساوە. لەوانەیە تێیهیۆنگ بێت؛ ئەو کەمێک لە کونەپەپووی شەو ئەچێ.
بەڵام کاتێک جیمین سەیری کرد، ئەوە تێی نەبوو بەڵکوو یەکێکی تر کە بە ناڕێکی پشتی بە دیوارەکەوە ناوە لە تەنیشت ژووری خەوتنەکەی.
ئەوە یوونگیە.
"هیۆنگ،" جیمین بە وریایەوە وتی. هێشتا کەمێک لە توڕەیی لە ناو چاوەکانی برا گەورەکەی دەکوڵێت، کە لە ژێر پەرچەمە ڕەنگ سەوزە فستقییەکانیدا سەیر ئەکەن.
بەڵام شتێک هەیە دەربارەی ئەو کە نەرمترە.
زیاتر گونجاو، بەسۆزتر.
وەک ئەوەی ئەو بیەوێ گوێ بگرێت.
وە هەر کە بە نزمی وتی، "با پیاسەیەک بکەین، پارک."
جیمین نازانێ دڵخۆش بێت یان بترسێ.
بە بێ دەنگی بە دوای یوونگی کەوت بەرەو چێشتخانەکە، کە تەنها کاتژمێرێک پێش ئێستا لەوێ بەسترابۆوە و ناچار کرابوو کە خۆی بەدەستەوە بات.
جیمین ئێستا ئەزانێ کە هەڵەیەکی گەورە بوو کردی.
ئەگەر شتێک هەبێ کە یوونگی ڕقی لێی بێت، ئەوەیە کە ناچاری بکەی سەیری کەسێک بکات، وە ناچاری بکەی گوێت بۆ بگرێت.
ناچار بکرێ بۆ کردنی هەر شتێک، بەڕاستی.
خراپترین شت کە کردبێتیان ئەوە بووە کە بیبەستنەوە و پێی بڵێن کە گوێ بگرێت، چوونکە ئەمە ڕێک پێچەوانەی ئەو شتە ئەهێنێ کە ئەوان هیوای بۆ ئەخوازن.
"تۆ دەرگاکەت بە کراوەیی جێهێشتبوو،" یوونگی وتی، پاڵی بە کەوەنتەرەکەوە دایەوە. "مەبەستم، کاتێک تۆ قسەت بۆ ئالیس ئەکرد. لە ڕێگا بووم بۆ ئەوەی تێر تێتهەڵبەم تا بە ژیانت تەنانەت نەوێری بیر لە دووبارەکردنەوەی شتێکی وا بکەی."
جیمین لەرزی.
"بەڵام گوێم لێ بوو تۆ قسەت ئەکرد،" یوونگی بەردەوام بوو. لێوە تەنکەکەی خوارەوەی گەست و بە وریایەوە سەیری جیمینی کرد. "وە درکم بە شتێک کرد."
هیچ شتێک نییە کە جیمین بتوانێ بیڵێت یان بیکات، جگە لە سەیر کردنی ئەو بە چاوی چاوەڕوانییەوە.
"تا ئێستا پێت وتووە؟ کە خۆشت ئەوێ؟"
یوونگی شۆکێکی لەگەڵ قسەکانی هێنا، کە جیمین بۆ ساتێک وەستا لە هەناسە دان.
ئەو چاوەڕێی تانەیەکی بە ئازار بوو، کەمێک شەرمەزارکەر. نەک ئەم پرسیارە.
"نەخێر، پێم نەوتووە." جیمین لە بەرامبەر هیۆنگکەکەی پشتی بە دیوارەکەوە نا، قۆڵەکانی لەیەکتر ئاڵاند. "ئەو نازانێ."
یوونگی سەری بە مانای تێگەشتن جوڵاند. "ئەتەوێ بزانی بۆچی من نامەوێ ئەم دووانەتان پەیوەندیتان هەبێ؟" یوونگی پرسی.
گۆڕینی بابەتەکە وا لە پڕ وای لە جیمین کرد چاوەکانی بتروکێنێ، بەڵام بە دوو دڵی سەری جوڵاند وەک نیشانەیەک بۆ پیاوەکەی بەرامبەری بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە قسەکردن.
"بێگوومان بابەتی مامۆستاییەتی تۆ، وە بابەتی خوشکی بچووکی تێیهیۆنگ، بەڵام ئەوانە هۆکاری سەرەکی نین." یوونگی وەستا، سەیری کرد. "من لەگەڵ تۆ چووم بۆ کۆلێژ، پارک جیمین، وە من تۆ ئەناسم. تۆ پەیوەندی درووست ناکەی. تۆ بە کچەکان ئەڵێی کە جوانن و سەرنجی تۆیان ڕاکێشاوە، وە لەگەڵیان ئەخەوی. تۆ بە هیچ شێوەیەک هەڵیان ناخەڵەتێنی یان فریویان بدەی بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە کە ئازار ناچێژن کاتێک تۆ بەجێیان ئەهێڵی."
ئەمە ڕاستە.
بە درێژایی کاتی کۆلێژ، زنجیرەیەکی درێژ لە هاوڕێی دڵسۆز بە دوای جیمینەوە بوون، وە کاتێک جیمین بە بێ ویژدانانە ئەم پەیوەندییەی ئەشکاند، کچەکان هەندێ کات توڕە و دڵتەنگ ئەبوون.
"ئەمە جیاوازە، هیۆنگ." جیمین چرپەی کرد. "ئێمە بەیەکەوە نەخەوتووین. ئەمە بەم شێوەیە نییە."
یوونگی سەری بە ئەرێنی جوڵاند. وتی، "ئەزانم."
وە لەم تاکە وشەدا، جیمین ئەتوانێ شتێک ببیستێ.
بیرکردنەوەکانی یوونگی.
وە داوای لێبووردنی یوونگی.
ئەو لەوە ئەترسا کە ئالیس ئازاری پێ بگات، وە تێیهیۆنگ توڕە ببێ، وە جیمین هاوڕێیەتییەکان بریندار بکات.
ئەو هەوڵی ئەدا بۆ بینینی داهاتووە گرنگەکە و هەمووان بپارێزێ لە ئازاری دڵ کە بەهۆی خۆشەویستییە کاتییەکی جیمین بۆ ئالیس درووست ئەبێ.
بەڵام، یوونگی شتێکی گرنگی لە دەست چووبوو.
خۆشەویستییەکەی جیمین کاتی نییە.
ئەمە ڕاستە، لەوانەیە یەکەمین پەیوەندی ڕاستی ڕۆمانسی بێت کە جیمین تا ئێستا هەیبووبێ.
وە یوونگی درکی بەمە کرد کاتێک لە دەرەوەی دەرگاکەوە وەستا و گوێی گرت بۆ هەردووکیان هەر کە هەوڵیان ئەدا کە تاکە هەلیان بپارێزن بۆ داهاتوویەک بە یەکەوە.
هەر کە یەکتریان ئارام ئەکردەوە، وە بەڵێنیان ئەدا کە تێبکۆشن بۆ خاتری داهاتوویان.
یوونگی هەناسەیەکی قوڵی دایەوە، وتی، "چۆن ئەتوانم یارمەتیتان بەم؟"
وە جیمین زەردەخەنەی کرد.



[Unedited]
یوونگی چ کارێک ئەکات؟!؟ 😉
ناوی ئەم پارتە کەمێک سەیرە هی هی بەس با بڕوات^^

[Unedited]یوونگی چ کارێک ئەکات؟!؟ 😉ناوی ئەم پارتە کەمێک سەیرە هی هی بەس با بڕوات^^

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

Aww baby🥺😩

Teach MeWhere stories live. Discover now