سەیرکردن

1K 199 21
                                    

دەباشیرەکە بە دەنگێکی بەرز دەخشا لەسەر بلاکبۆردەکە (تەختەڕەش)، دەنگێکی بە ئازاری نارد بۆ پەردەی گوێی ئالیس و هەمووانی تر. ئالیس ڕاچڵەکی و بەبێزاری سەیری ئەو قژ سوورەی کرد کە بەردەوام بوو لە نووسین بەو شتە سپیەی دەستی.
وەک ئەیزانی کە ئەوە ئالیس بێزار ئەکات، بەڕێز پارک زەردەخەنەیەکی لاری کرد هەرکە تەواو بوو لە نووسینی هاوکێشەکە و ڕووی کردە قوتابیەکان.
"کێ ئەیەوێ ئەم هاوکێشەیە شیکار بکات؟" بەڕێز پارک بە جۆشەوە لێیانی پرسی. کاتێک هیچ کەس دەستی بەرز نەکردەوە ئەو پێکەنی وەکوو وابێ پێشبینی ئەوەی کردبێ.
"ئەمە ئەوەبوو کە بیرم لێ ئەکردەوە. خاتوو لی، ئەتوانی بێیتە ئێرە تکایە؟"
لی جێیهی زەردەخەنەی رازیبوونی پشیلەیی کرد بۆ بەدەستهێنانی سەرنجی بەڕێز پارک. ئەو ئەو کچەیە کە هەموو کوڕێک لە دوایەتی، بەڵام جێیهی-ش لە دوای کەسێکە.
وا دیارە کە هەنگاوەکانی بە دوای بەڕێز پارکی بەدبەختە.
تەنوورە کورتەکەی بەرزکردەوە بۆ ئەوەی زیاتریش کورت دەرکەوێ، بە لەنجەولار لە نێوان دوو ڕیزە قوتابیەکان بەرەو پێشەوەی پۆلەکە ڕۆشت، دڵنیای کردەوە کە ڕانەکانی بە جوانی دەرەکەون لە کاتی جوڵەکردنی.
جێیهی بە نەرمی دەباشیرەکەی لە دەستی بەرێز پارک وەرگرت لە کاتێکا پەنجەکانی لە لەپی دەستی بەڕێز پارک خشاند.
ئەویش لێوە پڕەکانی جوڵاند لە جۆشا.
هەرکە دەستی کرد بە دانانی دەباشیرەکە لەسەر بلاکبۆردەکە بە مەبەستی نووسین لەسەری، لێی کەوت.
وە بێگوومان ئەوە ١٠٠٪ بە ئەنقەست بوو.
ئێستا بیانوویەکی هەیە بۆ ئەوەی لەسەر قاچەکانی بنیشێتەوە، و پێدانی بەڕێز پارک و تەواوی پۆلەکە دیمەنێک لە جلی ژێرەوەی کە ڕەشێکی ڕەونەقدارە.
ئالیس دەستی گرت بە دەمیەوە لە ترسی هاتنەدەرەوەی پێکەنینی باوەڕپێنەکراو لە دەمی.
"ئوپس" جێیهی بە ناسکی وتی. برژەنگە گەورە و ڕەشە بەستراوەکانی بە ڕومێلەکەی بەرز کردەوە و سەیری مامۆستا گەنجەکەی کرد، زەردەخەنەیەکی هەڵخەڵەتێنەر لێوەکانی گرتەوە.
ئالیس پێویستە دواتر دەربارەی ئەمە بە هاوڕێکەی 'نـاری'، بڵێت. ئەوە بەڕاستی جێگەی گاڵتەجاڕییە.
ئالیس مۆبایلەکەی دەرهێنا، بە هێواشی لای دەفتەرەکەی وەستاند بۆ ئەوەی وێنەیەکی بگرێ وەک بەڵگە.
شاشەکە تیشکێک لە ڕووناکی خۆری تیا بەدیارکەوت لە پەنجەرەکەوە زۆر بە ڕێکی، کە وای کرد تیشکێکی لایت بەناو هەموو پۆلەکەدا بەڕێ بکات.
بەڕێز پارک ڕاستەوخۆ تێبینی کرد.
ئالیس هەوڵی دا سەیرکردنەکەی پشتگوێ بخات، مۆبایلەکەی لە دەستی هەڵخلیسکا و کەوتە ناو کۆشی و ڕووکەشێکی بێتاوانی پێبەخشی، کە بەڕێز پارک هەرگیز پێی هەڵناخەڵەتێ.
کچەکەی بەجێهێشت لە بەردەم پۆلەکە و دەستی کرد بە ڕۆشتن بەرەو ئاڕاستەی ئالیس بە هێواشی، زۆر بە هێواشی.
دەستەکانی لە پشتەوەی گرێ دابوو و شانەکانی حەساندبۆوە، بەڵام چاوەکانی لەگەڵ ئەوانەی ئالیس بەسترابوون.
وشەکانی دوێنێ شەوی لە مێشکی ئالیس دەنگی ئەدایەوە.
*تۆ دوێنێ لە دەرسی من چاتت ئەکرد، ئەگەر دووبارەی بکەیتەوە ئەوا سزات ئەدەم*
نەفرەت.
بەڕێز پارک خۆی چەماندەوە لەبەرامبەر مێزەکەی ئالیس هەرکە دەستەکانی لەسەر ڕووی تەختەکە دانا.
دەستێکی ڕاگرت لەبەرامبەر ئالیس و وتی، "خاتوو کیم، ئەگەر ئاساییە."
تۆنی دەنگی زۆر بەفیز و لەخۆباییانەیە، کاردانەوەکان بە یەکسانی لە چاویدا دابەش بوون، وە ئالیس پێکەنینێکی شەرمەزاری کرد لە هەمان کاتدا زۆر بێزار بوو لە دەستی.
بە توڕەیی هەناسەی دا و مۆبایلەکەی خستە ناو دەستی بە توندی.
"لە دوای دەرس بمبینە." بەڕێز پارک فرمانی پێکرد.
خۆی ڕێککردەوەو جێیهی ناردەوە شوێنی خۆی. هەرکە دەستی کرد بە ڕۆشتن بەرەو بلاکبۆردەکەو بەردەوامی بە دەرسەکە دا.

***

Teach MeHikayelerin yaşadığı yer. Şimdi keşfedin