*بەتەنها

888 140 127
                                    

Jimin's POV

هەر بە زووی کە ئالیس ئەوەی بینی، وەکو ئەوە وابوو کە بەنداوەکەی ناو دەمی جیمین بشکێت و هەموو ئاوەکە بە ئازادی بێتە دەرەوە.
"ئالیس،" جیمین بە هەناسە بڕکێوە وتی، بە قورسی هەناسەی ئەدا وەک ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر لە ژێر ئاودا مابێتەوە، وە یەکەم جاری بێت کە لە سەرووی ڕووی ئاوەکە هەناسە بدات.
جیمین دەستەکانی ئالیسی توند گرت، چاوەکانی ئالیسی لابرد لەسەر ئەو وێنەیەی کە هەستەکانی خۆی ڕشتبوو ناوییەوە.
"خۆشمەوێیت." جیمین هەناسەی دا. بەردێکی گەورە لەسەر سنگی لادرا لەو چرکەیەدا، وە دڵی ئازادە بۆ ئەوەی دووبارە لێبداتەوە. "خۆشمەوێی، خۆشمەوێی، خۆشمەوێیت."
ئەو وتی.
لە کۆتاییدا.
چاوە سەرنجڕاکێشەکانی ئالیس پڕن لە بریقە و فرمێسک وە ئەو گوڕ و تینەی خۆشەویستی کە بە دڵنیاییەوە بە هەمان پلە و یەکسانی لەناو چاوە تەڕەکانی جیمینیش دەدرەوشێنەوە.
ئەو ئەگری. هاهـ؟
"جیمین،" ئالیس پێکەنی، بە دەستێکی لە دەستی جیمینی دا لە کاتێکدا بە دەستەکەی تری فرمێسکەکانی سەر ڕوومەتەکانی خۆی ئەسڕی. "بۆچی ئەوەندە زۆرت پێچوو؟"
"نازانم،" جیمین مینگەی کرد. "بەڵام زۆر زۆر دڵنیام کە ئێستا دڵخۆشم وتم."
وە بەڕاستی ئەو دڵخۆشە.
ئەو ئەرکە گرانەی سەر دڵی نەما، ئێستا وا هەست ئەکات کە ناخی زۆر سووکتر بووە و ئەم ئاسوودەییە هەڕەشە ئەکات کە لاشەی جیمین بەرزبکاتەوە بەرەو ئاسمان و بە ناو هەموو ڕێستۆرانتەکە بفڕێت. ئەو پێشتر هەرگیز هەستێکی لەم شێوەیەی نەبووە.
کەواتە ئەمە خۆشەویستییە.
لەرینەوەیەک وای کرد جیمین سەیری خوارەوە بکات بۆ سەر مێزەکە، ڕووناکییە یەک چرکەییەکەی ناو مۆبایلەکەی بینی کاتێک کە نامەیەک لەلایەن کەسێکەوە نێردرا.

Hobi☀︎︎: ماڵەکەم بۆ ئێوە پاککردۆتەوە❤️❤️ ئەبێ جوان و بەتاڵ  بێت کاتێک کە گەڕانەوە ماڵەوە

سەیری ئالیسی کرد، کە هێشتا وێنەکە ئەپشکنێ لەگەڵ خەندەیەک لەسەر لێوەکانی، جیمین هەستی بە گەرمییەکی سەیر کرد لە ناو سکی.
خۆی و ئالیس، لە کۆتاییدا بە تەنهان، لە ناو ماڵێکی گەورە و جوان و بەتاڵدا.
لە ناو جێگەیەکی گەورە و جوان و بەتاڵدا.
نەخێر، ئەمە خراپە.
ئەو لە کۆتاییدا خۆشەویستی خۆی بۆ دەربڕی؛ ئەمە شەوێکی عاتفی و ناسکە. پێویستە ئەو بیرکردنەوانە لە دەرەوەی مێشکی بهێڵێتەوە.

هیۆنگ نەخێر... :Jimineee
دواتر سوپاسم ئەکەی، جیمینی :☀︎︎Hobi
هیۆنگ ئەمە بوەستێنە :Jimineee
موااااهـ :☀︎︎Hobi

لەگەڵ هەناسەیەکی دۆڕاوی و قورس، جیمین مۆبایلەکەی لەسەر مێزەکە دانایەوە و سەری ڕاوەشاند. بۆچی ناتوانن تاکە خۆشەویستی ژیانی بەتەنها جێبێڵن؟
"جیمین؟" دەنگی ئالیس مێشکی لە ناو بیرکردنەوەکانی دەرهێنا، لە جیات ئەوە سەرنجی خستە سەر ڕوخسارە جوانەکەی ئەو.
"ئامادەی بۆ ڕۆشتن؟" ئالیس بە شیرینی پرسی، کە جیمینیش بە نابەدڵی سەری بە بەڵێ جوڵاند.
چونکە لەوانەیە ئەو ماڵە چۆڵەی کە چاوەڕێی ئەوان ئەکات زۆر لەوە گەرمتر و فریودەرتر بێت کە بتوانێ بەرگەی بگرێ.

Teach MeDonde viven las historias. Descúbrelo ahora