پێژماردن

937 179 120
                                    

نەفرەت.
ئالیس سەیری مامۆستاکەی کرد، جیمین، هەرکە لەوێ وەستابوو بە ئالیس پێئەکەنی. ئالیس هیوا ئەخوازێ کە تووڕەییەکەی ناو چاوەکانی ئەو ڕەنگە سوورە بشارێتەوە کە هەستی ئەکرد وردە وردە بۆ ڕوومەتەکانی ئەگوازرێنەوە.
"هەست ناکەم ئەمە شیاو بێت، بەڕێزم." ئالیس بە گاڵتەوە وتی و قۆڵەکانی لێک ئاڵاند لەبەرامبەر سنگی.
جیمین سەری بۆ دواوە بردوو پێکەنی، وای کرد قژی بە جوانی لابدرێ و بکەوێتە سەر ڕوخساری.
ئالیس ئەیەوەێ دەستی لێبا.
ئالیسی خراپ، نەخێر تۆ ناتەوێ!
"دەی، زۆر جدی مەبە." جیمین وتی. "ئێمە لەمەودوا لە دەرەوەی قوتابخانە زۆر یەکتر ئەبینین وە من نامەوێ کە هەمیشە بە خاتوو کیم بانگت بکەم."
ئالیس ڕەتی کردەوە تا دانی پیا بنێ، جگە لەوەی هەناسەیەکی بێزاری هەڵمژێ، "وابزانم تۆ شتێکی منت لایە."
ڕووخسارێکی سەرسوڕماوی ساختەی دروست کرد و وتی، "من لامە؟"
ئالیس چاوی لێ سووڕاند و دەستی لەبەرامبەری ڕاگرت بە مانای 'بمەرێ'.
جیمین زەردەخەنەیەکی گاڵتەجاڕانەی کرد و دەستێکی خستە ناو گیرفانی و شتێکی ناسراوی دەرهێنا لە بەرگێکی شین کە ئەوە مۆبایلی ئالیس بوو. "ئۆهـ ئەمە؟"
کە ئالیس ویستی لە دەستی ڕایکێشێ، جیمین لە گرتنەکەی ئالیس دووریخستەوە و خستیە ناو گیرفانی پشتەوەی پانتۆڵەکەی.
"یاهـ!" ئالیس هاواری کرد.
جیمین بە کیوتی ڕووی گرژ کرد، "تۆ کەمێک بێڕێزیت کرد، ئالیس، هەر بۆیە وابزانم لای خۆم دەیهێڵمەوە."
بۆچی وا ئەکات؟
"من ئەم هەموو ڕێگایەم بڕیوە تا گەشتوومە ئێرە بۆ بردنەوەی، تەنها پێمی بدەوە،" ئالیس بە تووڕەیی وتی و دووبارە دەستی لەبەرامبەری ڕاگرت.
جیمین بۆ چرکەیەک بیری کردەوە. "نا"
"چی؟" ئالیس هاواری کرد.
جیمین بەبێ بایەخی ڕووی سووڕاندەوە بەرەو چێشتخانەکە،
و نیشاندانی هەڵوێستە گرنگینەدەرەکەی زۆر بە ڕوونی بەرامبەر بە ئالیس. سەیرکردنی ئەو کە لە ئالیس دوورئەکەوێتەوە وەک ئەوەی هیچ گرنگی بە شتێک نەدا، بەڵام ئالیس شتێکی هەیە لەگەڵ ئەو.
ئەوە وا لە ئالیس ئەکا شێت ببێ.
هەتا هێز لە قاچەکانیدا بوو بەرەو ئەو پیاوە لەخۆباییە ڕایکرد.
ئەو ئەبێت گوێی لە کەوتنی پێیەکانی ئالیس بێت چوونکە ئەو لە شانیەوە بە دزیەوە سەیری ئەکرد. چاوەکانی شێتانە فراوان بوون هەرکە ئەو جەستە تووڕەیەی بینی کە بەرەو لای دێت.
"نەفرە-" جیمین ترسا، بە خێرای وەک تۆپ بەناو ماڵەکەدا ڕایکرد وە ئالیسیش بە دوایەوە.
نەیدەتوانی بوەستێ لە بیرکردنەوە لەوەی کە ئەم بارودۆخە چەند گاڵتەجاڕانەیە لە کاتێکا بە دوای مامۆستاکەی کە پێئەکەنی ڕای ئەکرد. بە ئاشکرا دیارە کە ئالیس چەند جیاوازە لەو هەر کە ئەیبینی جیمین بە مەزبووتی خۆی لە مێزەکان، گڵۆپەکان، وە جۆرەها شتی تر لا دەدا، لە کاتێکا ئالیس دوبارە و دوبارە خۆی لە کەلوپەلەکان ڕادەکێشێ.
جیمین بە فێڵبازی ویستی کەمێک پێشەنگی ئالیس بکات، هەربۆیە بازی دا سەر قەنەفەکەو خۆی خزاندە ناو ژووری چێشتخانەکەوە، ئالیس دەرگای پشت جیمینی بە تووندی داخست و لەسەر کاشیەکە هەڵخیسکا، هەرچۆنێک بێت نەیهێشت جیمین ڕێگاکە درێژ بکاتەوە بەرەو هۆڵەکە.
جیمین ویستی بەهەمان ڕێگە بگەڕێتەوە و بە ڕێگەکەی تردا ڕابکا، کە ئالیس دیسان بە کارامەیی خۆی هەڵخلیسکاند و
ڕێی لێگرت. ئەو ئێستا لە چێشتخانەکە گیری خواردووە، هێشتا وەستاوە و هەڵبژاردە دەکات بۆ ڕێگای دەربازبوون.
پێکەنینێکی شێتانە پێئەکەنێ.
"مۆبایلەکەم بەرەوە،" ئالیس فەرمانی کرد، کە جیمینیش سەری لەقاند بە مانای نەخێر. هەر جارێک هەنگاوێک بەرەو پێشەوە دەنێت جیمین بەرەو دواوە هەنگاو دەنێت، تاکو پشتی بە سەلاجەکە کەوت.
ئالیس هیچ بیرۆکەیەکی نیە بۆچی ئەو لە دەستی ڕادەکات؛ ئەو بە ئاسانی ئەیتوانی بەسەر ئالیس زاڵ بووبا گەر بیویستایە.
بیرکردنەوەکانی وەلا نا، بۆ جاری سێیەم دەستی بۆ ڕاکێشا و داوای لێ کردەوە.
"مۆبایلەکەم بدەرەوە." ئالیس لەژێر ددانە بەیەکداکەوتوەکانیەوە وتی.
"نەخێر."
"بەڕێز پارک!"
"من جیمینم،" پێکەنی
"مـۆ~بـای~لـە~کـەم بـە~رە~وە!"
"خاتوو کیم، بە بڕی 15 دۆلار پێبژاردن هەیە گەر لە کاتی وانە-"
عااااااااااهـ
ئالیس وازی هێنا و قسەکەی پێبڕی و پەلاماری دا، دەستی خستە ناو گیرفانی دواوەی جیمین، چونکە کاتی ناچاری هەندێ شت بەبێ شەرم ئەنجام ئەدرێن.
ئالیس ئەوەی پشتگوێ خست کە ئەو دەست بۆ پانتۆڵی مامۆستاکەی ئەبات هەر کە گیرفانی ئەپشکنی. گیرفانەکانی دواوەی بە تەواوی بەتاڵە.
ئەو نەفرەتیە چییە؟ خۆ بینی کە مۆبایلەکەی خستە ئەوێوە.
"ئالیس،" جیمین پێئەکەنی، و هەوڵی ئەدا کە دەستەکانی ڕاگرێ لە گەڕان.
ئالیس دەستەکانی ئەوی فڕێدا لایەک و دەستی کرد بە هێرشێکی مشەخۆری بۆ سەر گیرفانەکانی پێشەوەی چونکە ئەزانێ لە شوێنێکە لێرانە.
هەرکە خەریکی گەڕان بوو، دەستی بەر شتێک کەوت.
"همم، ئاگاداربە کە دەست لە چی ئەدەی، بەیبی" جیمین بەبێ هەناسەییەوە وتی. "تۆ ناتەوێ دەست بە شتێک بکەی کە نەتوانی کۆتایی پێبێنی."
ئالیس لە گیرفانەکانی کشایەوە بە چاوی فراوانەوە، دەستەکانی بە سنگیەوە نا. بەنەفرەت بێ، ئەو نەیدەویست دەست لە هیچ شتێکی گرنگ  دات لەویا!
ئەوە ئەو کاتە بوو کە تێبینی کرد.
مۆبایلەکەی.
لە ناو دەستی ڕاستی بە توندی گرتوویەتی.
ئالیس قیژاندی و پەلاماری مۆبایلەکەی دا بەڵام جیمین ئەوی بینی و مۆبایلەکەی بەرزکردەوە بۆ ئاسمان لە سەرووی سەریەوە. هەرچەندە ئەو زۆر بەرز نیە، بەڵام بای ئەوەندە بەرزە کە ئالیس ناتوانێ بگاتە مۆبایلەکە مەگەر لەسەر پەنجەی قاچەکانی بوەستێ.
ئالیس کردی، لەسەر بەرزترین نوکی پەنجەی قاچەکانی وەستا بۆ گرتنی. کێشی ئالیس بەرەو پێشەوە خۆی لەدەستدا و کەمێکی مابوو خۆی لەسەر سنگی جیمین ببینێتەوە کە هەوڵی گێڕانەوەی مۆبایلەکەی ئەدا.
ئالیس زۆر نزیکە، ئەوە جەنگێکی زۆر درێژ بوو بەڵام خەریکە کۆتایی پێدێت.
"من لە 15 دۆلارەکە خۆشدەبم، ئالیس." چرپەکەی ئالیسی شۆک کرد کە چەند نزیکە لێیەوە. ئالیس سەیری ئەوی کرد و زانی کە مەودای نێوانیان چەنێک بچووکە.
چەن ئینچێک.
نەخێر تەنانەت لەوەش بچووکتر.
زۆر نزیک کە هەناسەکانی جیمین بەر لێوی ئالیس ئەکەوێ، هەناسەکانی هێشتا گەرمن.
شۆکەکە وای لە ئالیس کرد هاوسەنگی خۆی لەدەست بدات و دووبارە بەرەو پێشەوە بجوڵێ و بەر ئەوەی بەرامبەری بکەوێ.
ئەو هەوڵ نادا یارمەتی هاوسەنگی ئالیس بدات.
"من لە سەرانەکە خۆشدەبم، بەڵام تۆ ئەبێ شتێکی ترم پێ بدەی." جیمین بە منەگەوە وتی. چاوەکانی تاریکن وە زەردەخەنەیەکی شەیتانی گۆشەکانی لێوە پڕەکەی بەرز کردووەتەوە کە ئالیس ناتوانێ بوەستێ لە سەیرکردنیان.
ئەوان تەواو جیاواز دەرئەکەون لە نزیکەوە، وەکو ئەوەی ئەوان توند بن لە جیات نەرم.
وە ئەوان بریسکەدار دەرئەکەون، کە وا لە سکی ئالیس ئەکا بە شێوەیەکی سەیر هەست بە هەڵگەڕانەوە بکا کە هەرگیز پێشتر وای بەسەر نەهاتووە.
"تۆ ئەتوانی چیم پێ بدەی، ئالیس؟"
ڕابکە
ڕابکە
ڕابکە
"نەخێر" ئالیس بە دەستی ڕووساری جیمینی لەبەردەم خۆی لادا، خەریک بوو پەنجەی بچێتە ناو کونی لووتی لای چەپیەوە هەرکە ئالیس لە خۆی دوورخستەوە و خۆی لە ژێر ئەو پیاوە سەرنجڕاکێشە ڕزگاربکا کە لە هەمان کاتدا مامۆستایەتی و مێشکی ئالیس بەکارئەهێنێ!
ئەو هێرشە لەناکاوەی ئالیس بۆ ڕوخساری وای لە جیمین کرد ئەو دەستە دابگرێ کە مۆبایلەکەی ئالیسی هەڵگرتبوو هەرکە مۆڕەی ئەکرد و هەوڵی ئەدا هەناسە بدات لە ناو لەپی دەستی ئالیس. ئالیس بە سەرکەوتووی توانی مۆبایلەکە لە دەستی بڕفێنێ و لە چێشتخانەکە ڕابکات، پڕ بە سیەکانی هاوار کرد، "تێیهیۆنگ!"
"یاهـ!" جیمین هاواری کرد لە پشت ئەوەوە.
ئالیس ڕایکردەوە ناو ژووری براکەی و بەرەو تێیهیۆنگی داماو ، وەکو کوالا پێوەی نوسا.
جیمین لە دوای دوو چرکە بە ڕاکردن هات،
جەوێکی تێکەڵی نامۆی لە بێزار و بە جۆشی هەبوو. ئالیس لە پشت برا گەورەکەی خۆی شاردەوە و سەیری مامۆستاکەی ئەکرد لەناوچە سەلامەتەکەیەوە.
تێیهیۆنگ بە دەنگی بەرز وەک هەموو جارێک، "تۆ چیت کردووە، ئالیس؟"
ئالیس خەریک بوو وەڵام باتەوە بەڵام جیمین پێی بڕی.
"ئەو دەستدرێژی کردە سەرم!" جیمین هاواری کرد. "ئەو دەستەکانی خستە ناو گیرفانم و هەستی منی بزواند"
{داوەشێی جمە شەڕمەزاڕت کردم}
چی؟!
"ئالیس؟" تێیهیۆنگ ڕووی سوڕاندەوە لەگەڵ پێکەنێکی گەورە لەسەر دەمی. "پەتاتە بێتاوانەکەی من وای کردووە؟"
پقکدککسکسکژوژسژد
"منمۆبایلەکەمبەدەستگەشتەوەسوپاستێیهیۆنگدەتبینمەوە!"
ئالیس هەموو ئەوەی زۆر بە خێرای بەسەریەکەوە وت.
دەرگاکەی کردەوە و بە خێرایی و توندی دایخست و ڕۆشتە دەرەوە لەو ماڵە، دوور لە برا شەیتانەکەی و هاوڕێ بێزارکەرەکەی.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هایییی چۆنن؟ ٥:١٠ بەیانییە لە سەعات ٢ەوە خەریکی نوسینم.
هیوادارم بە دڵتان بێ و ڤۆت لەبیرنەکەن تکایە^^
ڕای خۆتان لە کۆمێنت بنووسن💕

داوای لێبووردن ئەکەم گەر چەند دەقێکی نەشیاوی تیا بێت و بۆ ئەم کاتە نەگوونجێ.... بەڵام ویستم بە زووترین کات پارتی نوێ پەبڵیش کەم بۆ خوێنەرەکانم،، هیوادارم دڵتان بیگ بێت💕

 بەڵام ویستم بە زووترین کات پارتی نوێ پەبڵیش کەم بۆ خوێنەرەکانم،، هیوادارم دڵتان بیگ بێت💕

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
Teach MeWhere stories live. Discover now