بە دزییەوە گوێگرتن

881 163 28
                                    

شتێک سەیرە.
ئالیس ئێستا بۆ ماوەی زیاتر لە ٢ کاتژمێرە لە قوتابخانەیە،
وە هێشتا سزا نەدراوە. دوو جار بە چات قسەی لەگەڵ ناری کرد، وە نامەیەکی کاغەزی بۆ کچێکی تری پۆلەکەی خۆی نارد لەوبەری شوێنی دانیشتنەکەی خۆیەوە، وە لەناو پۆلدا کەمێک خەوت بەڵام هێشتا جیمین پێی نەوتووە کە سزا ئەدرێت. جیمین تێبینی هەموو ئەمانەی کرد. ئالیس ئەزانێ کە بینیویەتی.
جیمین پەیوەندی چاوی لەگەڵ ئالیس درووستکرد بەلایەنی کەمەوە ٤ جار لەو کاتەوەی وانە دەستی پێکردووە. هەرجارێک کە ئالیس سەیری ئەکات، قژ سوورەکە سەیری ئەکاتەوە.
بەڵام سزای نادات.
لە جیات ئەوە، هەموو سەیرکردنێک یارمەتی زەردەخەنەیەکی نامۆ ئەدات کە ئالیس ئەشڵەژێنێ.
ئەمڕۆ لە هەموو ڕۆژەکان، ئالیس بەڕاستی شایەنی سزایە.
بەڵام چی ئەگەر جیمین نەیەوێت؟ لە کۆتاییا کەس نازانێ کە چی ئەکات.
لە ماوەی ئەم دوو ڕۆژە کە ئالیس چووەتە ماڵی تێیهیۆنگ، تەنها بە ڕێژەیەکی زۆر کەم پەیوەندی لەگەڵ جیمین هەبووە. ئەو هەمیشە بەخەبەرە و ڕۆشتووە پێش ئەوەی ئالیس لەخەو هەڵسێت بەیانیان، وە ئەگەڕێتەوە ماڵەوە پێش ئالیس یان دوای ئەو، یەکسەر بۆ ناو ژوورەکەی دیار نامێنێ. دابڕانی ئەو لە ئالیس ئەوپەڕی نائاسوودەییە لەم ساتەدا.
ئێستا ئالیس گومان ئەکات کە ئەو دەنگی خشانە بەردەوامەی قەڵەمەکەی لەوانەیە بەڕاستی ئەو بێ کە لەسەر کتێبە نادیارەکەی وێنە بکێشێ، ئالیس پێویستی بەو کاتژمێر و نیوە تایبەتەی ژووری سزایە بۆ دۆزینەوەی ئەو کتێبە. ئەگەر لەوێ تەنها چاوەڕێ بکات تا ئەو ئەڕوا بۆ شتێک، ئەتوانێ مێزەکەی بپشکنێ.
کاتێک کاتی خواردنی نیوەڕۆ دێت، ئالیس پێی وابێ ئەتوانێ مامۆستاکەی هان بدات بۆ ئەوەی سزای بدات. هەموو قوتابییەکان ئەڕۆنە دەرەوە لە پۆلەکە بۆ خواردنی نانی نیوەڕۆ بەڵام ئالیس مایەوە. جیمین لای دەرگاکە وەستاوە و زەردەخەنەی نەرم بۆ هەر یەکێک لە قوتابییەکان ئەکات هەرکە ئەچنە دەرەوە.
پاشان ئەوە کاتی ئالیسە.
لای دەرگاکە وەستا، سەیرکردنێکی گاڵتەپێکەری بۆ مامۆستاکەی نارد. "هیچ کێشەیەک نەبوو ئەمڕۆ، بەڕێز پارک؟" ئالیس وتی. "تۆ بە دەگمەن دادپەروەری لەگەڵ من."
هەرکە جیمین ئەیزانی شتێکی ئاوا ڕووئەدات،  بە سادەیی شانی بە دەرگاکە حەساندەوە لەگەڵ وەستانێکی ناڕێکی جوان وە زەردەخەنەی لاری کرد.
"چییە؟ تۆ دەپاڕێیتەوە بۆ بەدەستهێنانی سەرنجی من، خاتوو کیم؟" قژە سوورەکەی بەرەو دەرگاکە جوڵا و لێوی خوارەوەی گەزی، سەری ڕاوەشاند هەر کە تشی کرد.
ئالیس تێناگا. بۆچی ئەو دەرفەتە بەکارناهێنێ بۆ سزادانی ئالیس؟!
"نەخێر بە هیچ شێوەیەک،" ئالیس خێرا وەڵامی دایەوە. "تەنها پێم سەیر بوو بۆچی ئەو ڕەفتارە خراپەت بەرامبەر بەمن فڕێدا."
لەگەڵ پێکەنینێکی کورت، جیمین خۆی چەماندەوە و زەردەخەنەی کرد.
"ئەی پێویست نیە سوپاسگوزار بی؟"
ئالیس هەنگاوێک گەڕایەوە دواوە لەو نزیکییەی جیمین.
"من ئەزانم تۆ منت بینی کە چاتم ئەکرد. تۆ ئازایەتیت لەدەست ئەدەی، بەڕێز پارک؟"
دووبارە نزیکتر بۆوە، ئێستا بە شێوەیەک نزیکە کە ئالیس نائاسوودە ئەکات، بەڵام بەو ڕادەیە نا کە پێویست بکات بەرەو دواوە هەنگاو بنێت.
"من تەنها بیرم کردەوە،" هەناسەی دا، "کە من هەزاران دەرفەتم هەیە بۆ سزادانی تۆ لە ماڵەوە، ئالیس. ئەتوانم زۆر خراپتر بکەم لە هێشتنەوەی تۆ بۆ سزا لەوێ."
خولەکێک بوەستە، چی؟
ئۆهـ نەفرەت.
ئالیس ئەوەی گەرووی قوتدا، هەوڵی ئەدا باوێشک نەدا لەو دەنگە ئاوریشمیەی ئەو کە وشەکانی دەرئەبڕین. ئەو وشەکان زۆر بە هەستەوە ئەڵێ. زۆر خاو و نەرمە بۆ ئالیس. ددانەکانی لێکخشاند بۆ شاردنەوەی ئەو گەرمیەی بەناو جەستەی دا ئەڕوات و ڕووکەشێکی بێ منەتی دا بە مامۆستاکەی.
"تۆ ناتوانی دەستم لێبدەیت لە ماڵەوە،" ئالیس وتی.
"یاسای ماڵ. مەگەر بتەوێ بەدەستی یوونگی بکوژرێی."
لە ناکاو، جیمین ئەوی ڕاکێشا لەلای ڕێڕەوەکە و لە جیات ئەوە ئەوان لە نزیک گۆشەی ژوورەکەن، دوور لە بینای هەر کەسێک کە بەوێدا تێپەڕێ. پەنجەکانی چەناگەی ئالیسیان گرت و سەری بەرز کردەوە.
"پێویست ناکا من دەستت لێبەم، ئالیس،" جیمین وتی لەگەڵ زەردەخەنەیەکی تاریک. چاوەکانی هەمان ڕەنگی زەردەخەنەکەی سەر لێوی هەیە ئەوە وا لە مێشکی ئالیس ئەکات زەنگی وریاکردنەوە لێبا. "ئەزانم چۆن بێمە ناو بیرکردنەوەکانت. ئەزانم چۆن دووگمەکانت دابگرم. تۆ زۆر ئاسانی ئەکەی بۆم." جیمین پێکەنی. "پێویست ناکا دەستت لێبەم بۆ ئەوەی کێشەت لەگەڵ درووست بکەم. بەڵام..."
ئالیس وەک سەهۆڵ بەستووە، سەیری ئەکا لەگەڵ ئەوەی ددانەکانی لێک جیا بوونەوە بەرەو جەمسەری جیاواز. کاتێک ئەو قسەکانی وەستاند ئالیس چەناگەی لەژێر گرتنەکەی جیمین دەرهێنا و کشایەوە.
ئەو ددانە ناڕێکەی دەرکەوتنێکی کیوتی درووستکرد لەگەڵ پێکەنینەکەی. "ئێستا کە تۆ باسی ئەوەت کرد، من ناتوانم دەست لە تۆ بەم لە ماڵەوە، ئەتوانم؟ لەوانەیە باشتر بێ لێرە سزات بەم."
جیمین چاوی داگرت و بە لەخۆباییانە لە پۆلەکە ڕۆشتە دەرەوە، ئالیسی بەجێهێشت لەگەڵ کۆمەڵێک هەستی تێکەڵاو و هێشتا وەستاوە لەناو ئەو پۆلە بەتاڵە.
ئالیس ئەوەی ویستت بەدەستتهێنا، وایە؟ لە کۆتاییدا ئەو سزای تۆی دا، بەڵام ئەوە هۆکارەکەیە کە ئالیس بێزارئەکا زۆر بە خراپی.
ئێستا کە تۆ باسی ئەوەت کرد، من ناتوانم دەست لە تۆ بەم لە ماڵەوە، ئەتوانم؟
ئەبێ ئەوە مانای چی بێت؟

Teach MeHikayelerin yaşadığı yer. Şimdi keşfedin