فایلی مەلەف

1K 203 30
                                    

هەر زوو کە ئالیس گەشتەوە ماڵەوە، خۆی هەڵدایە سەر سیسەمەکەی و پڕ بە سیەکانی هاواری کرد بۆ ناو سەرینەکەی. هەستی بە خراپی ئەکرد کە تووڕەبوونی خۆی لە هاوڕێی خەوە دڵسۆزەکەی دەردەکرد، بەڵام لەو کاتەیا هیچ شتێکی تری نەبوو بۆ ئەو هەموو خەفەتەی لە ناخیدا هەڵدەقوڵێت.
دایکی لە دەرگاکەوە کەمێک سەری بردە ژوورەوە تا بزانێ ئالیس چییەتی، بەڵام ئەو تەنها دەستی ڕاوەشاند بەبێ ئەوەی سەری بەرز بکاتەوە.
هیوای ئەخواست کە بە ڕووداو خۆی بخنکێنێ.
چۆن کەسێک ئەتوانێ ئەوەندە سەرنجڕاکێش و بێزارکەر بێ لە هەمان کاتدا؟ ئەو وا لە ئالیس ئەکات کە بیەوێ هێرش بکاتە سەر لێوەکانی و نەفرەتیانە بیخنکێنێ. ئەو ڕوومەتە خڕە گەمژانە و ئەو هێڵی شەویلگە ڕێک و بێخەوشانە و تەنها.... هەموو شتێک.
پــارکــ جــیــمــیــن.
هەموو شتێک دەربارەی ئەو زۆر نایابە جگە لەو کاتانەی کە دەمی ئەکاتەوە.
ئەوە ئەو کاتەیە کە پلانە بکوژو خنکێنەرەکانی دەست با یاری ئەکەن.
ئەوە ئەو کاتەیە کە ئالیس ئەیەوێ بیکوژێت.
ئالیس بەردەوام بوو لە ناشتنی ڕووخساری لەناو سەرینەکەی هەرکە بە قورسی بیری لەوە ئەکردەوە کە پێویستە چی بکات.
لەوانەیە داوای گۆڕینی پۆلەکەی بکات. لەوانەیە تەنانەت قوتابخانەکەی بگۆڕێت. بەڵکو داوا لە تێیهیۆنگ بکات بۆ چەند مەلەفێکی کاتی زانکۆ تاوەکو ئەو پیاوە لە دوای خۆی جێبهێڵێ بۆ تا کۆتایی ساڵەکە. ئەبێت کە شتێکی گەمژانەی ئەنجام دابێت لە زانکۆ، بە تایبەتی کە هاوڕێی براکەی بووبێ. هەندێ ڤیدیۆی گیراو لە کاتی سەرخۆشی کە زۆر پەشیمان بێت لێی و هەموو شتێک بکات بۆی تاکو وازی لێبێنێ و وەکو پشیلەیەکی تێکدەر سەیری ئالیس نەکات لە کاتی دەرز، و چاوەڕێ بکات تا شتێک بشێوێنێ و سزای بات.
ئەگەر شتەکان وەکو ئەم دوو ڕۆژەی ڕابردوو بەردەوام بێت، ئالیس هەرگیز ناتوانێ  بگاتە کۆتایی ساڵ.
هەموو ڕۆژێک لە ناو سزا ئەبێت، و ئەبێ بیبینێ هەرجارێک کە تێیهیۆنگ بانگهێشتی ماڵەوەی ئەکات. 
هیچ ڕێگەیەک نیە بۆ دەربازبوون لەو پیاوە.
دووبارە دەرگاکە کرایەوە لەلایەن دایکیەوە، هاتە ژوورەوە بە دوودڵییەوە. تەلەفۆنی ماڵەوە بە دەستیەوە بوو و سێری ئالیسی ئەکرد وەک ئاژەڵێکی کێوی کە لەهەرکاتێکا بێ پەلاماری بات.
"ئەوە بۆ تۆیە،" وتی و تەلەفۆنەکەی یا بە ئالیس. هەرکە ئالیس وەڵامی تەلەفۆنەکەی یایەوە، دایکی ڕایکردە دەرەوە.
"سڵاو؟" ئالیس بە ماندوویی مینگەی کرد لەناو تەلەفۆنەکە.
هەموو هەستەکانی بە تەواوی لە جەستەی دەرچوون لە ماوەی ئەو دوو سەعاتەی ڕابردوو کە لە ژوورێکدا گیری خواردبوو لەگەڵ بەرێز پارک.
"ئالیس!!" تێیهیۆنگ بە دڵخۆشیەوە هاواری کردە گوێی ئالیسەوە.
ئالیس ڕاچڵەکی و مۆبایلەکەی کەمێک لە گوێی دوورخستەوە.
"سڵاو تێیهیۆنگ،" هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشا.
"تۆ ئەبێ پێم بڵێی ئۆپا،" بە فێڵبازی منگەی کرد. 
لە دوای ئەوە تۆنی دەنگی گەڕایەوە دەنگە هەمیشە دڵخۆشەکەی. "من شتێکی تۆم لایە!" قیژاندی.
ئالیس ڕووی گرژ کرد. "چی؟ چیت لایە؟"
"باشە، من ئێستا لام نیە، بەڵام لە ڕێگایە بۆ هاتنە لام. جیمین پێی وتم کە تۆ مۆبایلەکەت لەبیرچووە لە کاتی سزا لە قوتابخانە." دەنگی تێیهیۆنگ ئاوازێکی خۆش لە گاڵتەپێکردن ئەخوێنێت.
ئالیس بە خەمەوە ناڵەی کرد کە زانی بەڕاستی ئەو مۆبایلەکەی لەبیرچووبوو. 
"هیچ چانسێکم دەست ئەکەوێ کە تۆ بۆمی بهێنیتەوە؟" بە شیرینی وتی، "ئۆپا؟" ئەوەشی زیاد کرد بۆ قسەکانی.
تێیهیۆنگ بە قاقا پێکەنی.
ئالیس ئەمەی بە 'نەخێر' وەرگرت.
"من ناونیشانی ماڵەکەمان بۆ دایکم ئەنێرم،" تێی بە ئالیسی وت. "ئەتوانی بێیت و بیبەیتەوە. جیمینیش لێرە ئەبێ تا تۆ دەگەیتە ئێرە."
باشە، ئەمە نایابە.

Teach MeWhere stories live. Discover now