پڕانک

818 162 82
                                    

لەژێر قورسایی جانتاکەی روخساری گرژ کردبوو، ئالیس لە دوای وەستابوو، سەری لە پشتی تێیهیۆنگ دەدا بەبەردەوامی لە چاوەڕوانی ئەو تا دەرگاکەی کردەوە.
"تۆ ئەبوایە یارمەتیت دابام، ئەزانی،" ئالیس بە ماندووی وتی، سەیری پشتی تێیهیۆنگی ئەکرد. تێیهیۆنگ هەناسەی هەڵکێشا و ئیهمالی کرد. قوفڵەکە کرایەوە و دەرگاکەش لەگەڵی، ڕێگەی بەو دووانە دا کە بچنە ناو ئەو ماڵە ترسناکەی کە ئالیس بە درێژای ئەو دوو کاتژمێرەی دایک و باوکی بەجێیان هێشتبوو بیری لێ ئەکردەوە.
هێشتا کاتژمێر ١٠:١٥ ی بەیانییە و ماڵەکە بەتەواوی مردووە، ئەمە بەختی ئالیسە. چونکە هیچ پیاوێکی لێ نیە بە جلی ماڵەوە بەناو ژووری دانیشتنەکەیا بگەڕێ لە کاتێکا خۆی لە بەیانییەوە خەفەت ئەخوا. تێیهیۆنگ ئەوی برد بەناو هۆڵێک کە لە گۆشەیەکی خانووەکە کۆتایی دێت. تەنها دوو ژوور هەیە لەم هۆڵەدا، کە بەرامبەر یەکن. وە ژوورێک کە کۆتای بە هۆڵەکە ئەهێنێ.
تێیهیۆنگ دەرگای ژووری لای چەپی کردەوە، ئالیسی بردە ناو ژوورێکی گونجاو لەگەڵ پەنجەرەیەکی گەورە و سیسەمێکی تەواو گەورە و جوان. ژوورەکە زۆر بە ڕێکوپێکی درووستکراوە و دیارە کە هیچ یەکێک لە ئەندامانی ماڵەکە دەستی لێ نەداوە.
ئالیس ئاماژەی بە ژوورەکەی تری بەرامبەری کرد کە دەکەوێتە لای ڕاستی هۆڵەکە. "ئەوە گەرماوە؟"
"گەرماو لێرەیە." تێیهیۆنگ وتی و بە هێواشی پاڵی بە ئالیسەوە نا بۆ ئەو ژوورەی کە کۆتای بە هۆڵەکە ئەهێنێ. ئالیس جانتاکانی لەسەر ئەرزەکە دانا هەرکە بەپەرۆشی بەناو ماڵەکە ئەسووڕایەوە. هەموو شتێک زۆر ئاسوودە دەرئەکەوێ.
کەمێکی تریش بەناو ژوورەکەی خۆیدا گەڕا، سەری جوڵاند لە گونجاوی دۆڵابەکە و سەیرێکی گەرماوەکەشی کرد. ئەوە گەورەیە، هەم بانیۆ هەم ڕەشاشەی بە جوانی تیا دانراوە.
دەستشۆرەکە دوو سویچی ئاوی هەیە لەگەڵ ئاوێنەیەکی گەورە لەبەرامبەری.
"وااهـ!" ئالیس سەری سوڕمابوو، ئەوە لە گەرماوەکەی خۆی لە ماڵەوە جوانترە.
دەرگایەکی تر لە ناو گەرماوەکە هەیە لەبەرامبەر ئەو دەرگایەی کە ئالیس لە ژووری خۆیەوە ئەچێتە گەرماوەکە.
"چی لەوێ هەیە؟" ئالیس پرسی، بەرەو دەرگاکە ڕۆشت. براکەی ئەوی وەستاند لە ڕۆشتن بەرەو دەرگاکە لەگەڵ دانانی دەستەکانی لەسەر شانی ئالیس، دەنگێکی ئاگادارکردنەوەی دەرکرد لە ناو قوڕگی.
"ئەگەر من لە جێی تۆ بام، نەدەچوومە ئەوێ،" تێیهیۆنگ وتی.
ژوورێک کە بۆی نیە بچێت؟
"چی لەوێ هەیە؟ ئەوە ژووری یاری تۆیە؟" ئالیس پرسی.
لێوەکانی تێیهیۆنگ جوڵان لە خۆشیا، بە هێواشی گۆڕا بۆ پێکەنین. "نەخێر،" پێکەنی. "بەڵام ئێمە زبڵ ئەکەینە ئەوێوە."
زبڵ؟ یەک ژووری تەواویان داناوە بۆ زبڵ؟ ئالیس هیچ قسەی نەکرد، تەنها سەری جوڵاند. ئەگەر ئەوە شێوازی ژیانی ٧ کوڕی گەنج بێ، ئەوە هیچ کێشەیەک نایەتە ناو ژوورەکەی ئالیسەوە.
تێیهیۆنگ لەسەر سیسەمەکەی ئالیس دانیشت، وتی "ئالیس، تۆ پێویستە بەڵێنی شتێکم پێ بدەی."
ئالیس ڕووی سوڕاندەوە بۆ براکەی و سەیری کرد.
"من بەڵێنی هیچ شتێک بە تۆ نادەم." لەم کاتەدا ئالیس هیچ متمانەی بە براکەی نیە. ئەو بەرزترین پلەی خیانەتکاری تاقی کردەوە و ئێستا شایەنی ڕستەی مردنە.
"تەنها گوێبگرە، پەتاتە،" تێیهیۆنگ فەرمانی کرد. "من نامەوێ مامەڵە لەگەڵ هیچ کاغەزێک بکەم کە لەلایەن دادگاوە هاتبێ و پەیوەندی بە تۆوە هەبێ لە تێوە گلان لە تاوانی کوشتن، بۆیە هیچ پلان دامەنێ بۆ کوشتنی جیمین لە کاتێکا تۆ لێرەی. پێشتر ئەم خانووە هی ئەو بووە؛ وە تۆ ئەو کەسەی کە هاتویتە ناو هەرێمەکەیەوە."
بە نەفرەت بێ.
چۆن ئەتوانێ بزانێ کە ئالیس بیر لە چی ئەکاتەوە پێش ئەوەی هیچ شتێک بڵێ؟ ئێستا ئەبێ دوو ئەوەندە ئاگادار بێ کاتێک کە بیر لە کوشتنی جیمین ئەکاتەوە.
"بە جدیمە، ئالیس،" تێیهیۆنگ ئاگاداری کردەوە. "چاوم لەسەرتە."
ئالیس چاوی لێ سوڕاند و بە سەرینەکەی لە برا بێزارکەرەکەی دا. "بەڵێ بەڵێ، تەنها بڕۆ دەرەوە. ئەمەوێ خۆم بشۆم. هەست بە پیسی ئەکەم."
"تۆ هەر خۆت پیسی،" تێیهیۆنگ خێرا وەڵامی دایەوە.
ئالیس لەسەر سیسەمەکە ڕایکێشا و بە توندی پاڵی پێوەنا بۆ دەرەوە، دەرگاکەی داخست.
ئێستا ئاسوودەیی و بێدەنگی هەیە لێرە.
زەردەخەنەی کرد بە نەبوونی برا دەنگ-قوڵەکەی لە ژوورەکەی.
کەلوپەلی گەرماوی لە جانتاکەی دەرهێنا و بەرەو گەرماوەکە هەڵی گرت. دەستی کرد بە خۆششتن لە ژوورە نایابەکە، زەردەخەنەی شادی کرد هەرکە هەنگاوی نا بۆ ناو ئاوە گەرمەکە و ئاوەکە هەموو خەمەکانی ئالیسی شت.
تەنانەت بیری لە داخستنی دەرگاکەش نەکردەوە.

Teach MeDonde viven las historias. Descúbrelo ahora