*شەپۆلەکان

949 129 120
                                    

جەوەکە بە تەواوی تێکچوو.
ئالیس لەسەر بێدەکەی دانیشت، بە شەرمەزارییەوە هەناسەی هەڵئەکێشا هەر کە ئەو ساتە سەیر و ناخۆشەی هێرشەکەی تێیهیۆنگی بۆ ناو ژوورەکە بیرکەوتەوە. <هەردووکیان سوورێکی گەش ڕوومەتییانی داپۆشیبوو و ڕووخساریان پارچە تەختەیەکی شۆک ئاسا بوو تێکەڵ بەو هەموو کاردانەوە پڕ لە ترس و ئابڕووبەرە بە هۆی گیرانیان لەو حاڵەدا لەلایەن براکەی و باشترین هاوڕێی جیمین.
ئالیس بە هێواشی خۆی لەسەر کۆشی جیمین خلیسکاند بەرەو سەر قەنەفەکە لە تەنیشت ئەو، بێدەنگ بوو و چاوەڕێی کاردانەوەی جیمین بوو بۆ ئەم بارودۆخەیان.
زۆری پێ نەچوو.
بێدەنگییە سەیر و خنکێنەرەکە هێشتا لە نێوانیان بوو، جیمین بەپەلە یارمەتی ئالیسی وەرگرت و ڕۆشت بەرەو ژوورەکەی بۆ گۆڕینی جلەکانی، لە ژووری دانیشتنەکە ڕایکردە دەرەوە پێش ئەوەی ئالیس بتوانێ وەڵام بداتەوە.
ڕۆشتنەکەی ئەو، ئەوانی جیا کردەوە و نائاسوودەییەکەی بۆ چەند پلەیەک کەم کردەوە، کە ئالیس کەمێک سوپاسگوزارە بۆی، بەڵام ئەوە هێشتا ئەو کەشە نامۆ و پەنگخواردووە لەناو نابات.>
ئێستا کە هەندێک کاتی هەیە بۆ هەناسەدان و مێشکە شێواوەکەی پاک بکاتەوە، لەسەر جێگاکەی پاڵی دایەوە و بواری بە مێشکی دا تا ڕووداوەکان بهێنێتەوە یاد.
ئایش نەفرەت.
ئێستا ئەوە ئەزانێ، کە ئەو و جیمین خەریک بوو لەسەر قەنەفەی ژووری دانیشتنەکە زۆر زیاد بڕۆن...
ئەو بیرهانتەوەیە وای لێ ئەکات ڕوومەتەکانی و سکی گەرم ببن.
بۆچی ئەمە شتێکی خراپ... نییە بەلای ئالیسەوە؟
لەرزی.
سەری ڕاوەشاند، خۆی هەڵساندەوە و ڕۆشت بەرەو دەستشۆرەکە بۆ ئەوەی لە کۆتاییدا ئەم هەموو میکیاژە بشواتەوە، وە لەو درێسە تەسک و توند داخراوە بێتە دەرەوە کە خۆی تیایدا مات کردووە.
بەناو دەرگاکە ڕێیکرد، دیمەنەکەی ناو ئاوێنە ڕوونەکە وای لە ئالیس کرد لە شوێنی خۆی وەک سەهۆڵ بیبەستێ.
جیمین.
ئەو لەوێ وەستاوە، تەنها پانتۆڵەکەی لەپێیە، لەگەڵ سنگ و پشتە پۆڵایینە تەواو دیارخراوەکەی وەک نمایشێک بۆ چاوەکانی ئالیس. قژە بڵۆندییەکەی بە شێوەیەکی سەیر وەستاوە؛ بەهۆی پەنجەکانی ئالیس کە پێشتر بەناویاندا ئەگەڕا، پێی زانی.
ئەو قۆڵە ماسولکەدارانە توند بە لێواری مێزەکەوە بەستراونەتەوە، قورسایی خۆی داوەتە سەری بۆ ئەوەی بتوانێ سەیری ناو ئاوێنەکە بکات.
لەگەڵ هاتنە ژوورەوەی ئالیس، چاوەکانی جیمین وەک پتەیەک جوڵان بۆ بینینی ئەو لە ئاوێنەکەوە.
"ئۆهـ،" ئالیس چریکەی کرد. "ب-ببورە."
وە ڕای کرد.
دەرگاکەی لە دوای خۆی داخست، کەوتە سەر جێگاکەی و خۆی لە ناو بالیفەکان شاردەوە.
بۆچی ئەوەندە نەفرەتییانە هۆتە؟!
دڵی خەریکە لە سنگی دێتە دەرەوە لەگەڵ هەر لێدانێک، وە بەشی خوارەوەی سکی لە ناو بڵێسەی ئاگر دایە.
بۆچی تێیهیۆنگ هەر ئەبوو تێکی بات؟
بۆچی ئەو ئاڵۆزییە گەمژەیە ناتوانرێ کۆتایی پێ بێت لە نێوان هەردووکیان؟
لەگەڵ هەناسەیەکی قوڵ و ڕاوەشاندنی سەری، دەستی بەرەو پشتی برد بۆ کردنەوەی زنجیری درێسە بێزارکەرەکەی بەری کە بۆ ماوەی دوو کاتژمێرە ئەیخنکێنێ.
ئالیس بە بێزارییەکی زۆر زنجیرەکەی ڕاکێشا خوارەوە، بە توڕەیی مۆڕەی کرد کاتێک لە نیوەیا گیری خوارد و چیتر نەجوڵا.
"عااایییشش نەفرەت،" بە بێزارییەوە وتی، لەگەڵ ئەو شتە کانزاییە بچووکە گەمژەیە شەڕی کرد تاکو زۆر بە ئاشکرایی ئەتوانرا ببینرێ کە ناتوانێ لەو جلانە بێتە دەرەوە بە تەنها. ئێستا تەنها یەک کەسی تر لەو ماڵەدا هەیە، بەڵام ئالیس دوودڵە لەوەی داوای لێبکات.
داواکردن لەو بۆ ئەوەی زنجیری درێسەکەی بۆ بکاتەوە لەوانەیە وا لە هەردووکیان بکات بتەقنەوە لە ناو ئاگری شەرمدا لەو بارودۆخە ناسکەی ئێستادا.
"هەر لە ناو ئەو جلانە ئەخەوم،" ئالیس بە باوەڕبەخۆبوونەوە بەخۆی وت، پاشان سەری جوڵاند.
نا نەخێر.
ئەوە زۆر نائاسوودەیە لەبەرمدا.
تەنها پێویستە داوا لە جیمین بکات تا یارمەتی بدات.
بۆیە بە دوودڵی گەڕایەوە بۆ بەردەم دەستشۆرەکە، هەر کە وای کرد بلوسێکی لەگەڵ خۆی هێنا و بەسەر پێستە ڕووتەکەی دادا کە بەهۆی بەشە کراوەکەی سەرەوەی درێسەکەی دیارخراوە.
هەرخۆی ئالیس ئاڵۆزی و نزیکبوونەوەیەکی سەیری زۆری هەبووە لەگەڵ پارک جیمین ئەمشەو؛ بەڵکو ئەو بلوسە یارمەتیدەر بێ لە کەمکردنەوەی بیرکردنەوە هەڵەکان لە کاتێکدا کە ئالیس داوای ئەوەی لێ ئەکات.
ئالیس ئەمجارە لە دەرگای دا، چاوەڕێی 'وەرە ژوورەوە' نەرمەکەی ئەوی کرد پێش ئەوەی سەرکێشی بکات و بچێتە ژوورەوە.
هیچ شتێک نەگۆڕا.
چونکە جیمین هێشتا سنگی ڕووتە و زۆر بە سێکسیانە قژی ئاڵۆزبووە، قۆڵەکانی لە دەوری یەک ئاڵاندووە لەبەردەم سنگە فراوانەکەی هەر کە پاڵی بە مێز تۆیلێتەکەوە داوە.
نەفرەت، ئالیس لەوانەیە وردە وردە بەبا بچێت، ببێتە چەند گەردێکی ورد و لەناوبچێ لە جێی خۆی. گەرووی پاک کردەوە، هەوڵی ئەدا وا لەو هەستە خنکێنەرە بکات ون ببێ.
"سڵاو،" ئالیس بە کیوتی و ناسکی وتی، بە توندی دەستی لەسەر دەمی خۆی دانا لەبەر ئەو وشە سەیرەی لە دەمییەوە دەرچوو، تۆنی دەنگی وەک بەچکە پشیلەیەک وابوو کە بە تەواوی بە بێ ئەنقەست بوو.
زەردەخەنەیەکی لار لەسەر ڕووخساری جیمین دەرکەوت، گەرمیی ناو چاوەکانی بە تینتر کرد هەر کە بە هێواشی و وریاییەوە بەسەر جەستەی ئالیسدا دەهاتنە خوارەوە.
بە زمانی لێوەکانی تەڕکرد، بە دەنگێکی قوڵ وەڵامی دایەوە، "سڵاو."
دیسانەوە جەوەکە درووستبۆوە.
بەڵام هەزار ئەوەندە گەرمترە لە ناو ئەو شوێنە بچووکەدا. ئالیس ناتوانێ چاوەکانی لەسەر جەستە قەڵغانییەکەی ئەو لابدات، بینینی ماسولکەکانی سنگ و سکی پڕ هەوا دەبن و بەتاڵ دەبنەوە لەگەڵ هەر هەناسەیەک کە ئەیدا.
سەرنج بدە.
"من-من پێویستیم بە یارمەتیتە،" ئالیس هەوڵی دا ئەو دوو بوڕغوەی کە خەریکە مێشکە پیسەکەی دەگوشن، شلیان بکاتەوە. "دەتوانی..."
بە دوودڵیەوە، پشتی کردە جیمین و لێواری خوارەوەی بلوسەکەی هەڵکرد بۆ ئەوەی زنجیری درێسەکەی پشان بات لەو شوێنەی کە گیری خواردەوە.
"ئۆهـ،" جیمین بە دەنگێکی نوساو و گڕ وتی.
ئالیس بە بێ دەنگی مایەوە، بە سادەیی چاوەڕێی کرد، بەشێک لە مێشک و دڵی هیوای ئەوەیان دەخواست کە جیمین ئەو زنجیرەی لە بیر بچێت و درێسەکە بە تەواوی لەبەریدا بدڕێنێ.
نەفرەت ئەوە بیر لە چی ئەکەیتەوە؟ مێشکت کۆبکەرەوە، کیم!
لەو بێدەنگییە ناخۆش و سەیرەدا، جیمین بە نەرمی بلوسەکەی لەسەر شانی ئالیس لابرد، پشتە ڕووتەکەی ئەوی هەمووی بۆخۆی دەرخست.
یارمەتی-
ئەمەش پلانی ئالیس.
بە بەستوویی لە شوێنی خۆی مایەوە، هەناسەیەکی قوڵ فڕی بۆ ناو سییەکانی کاتێک سەری پەنجە گەرمەکانی جیمین بەر پێستە دەرکەوتووەکەی پشتی ئالیس کەوت. جیمین پەنجەیەکی بە درێژایی بڕبڕەی پشتی ئالیس خشاند، زنجیرەکەی گرت، وە بە هێواشی کردییەوە تا کۆتایی ددانەکانی زنجیرەکە.
لەو چەند ساتەی دوای ئەوەی کە ئاسنە بچووکە ساردەکە لە نێوان پەنجەکانی جیمیندا مایەوە، تاکە شت کە بتوانرێ ببیسترێ هەناسە تێکەڵەکانی ئالیسە بە ناو بێدەنگییەکە.
هیچ یەکێکیان نەجوڵان.
ئالیس خەریکە دەترسێ کە ئەگەر یەک ئینچ بجوڵێ، یان تەنانەت یەک پەنجەی بۆ سانتیمەترێک بەرزبکاتەوە، ئەوا هەردووکیان تێک دەشکێن بۆ چەند پارچەیەکی بێشومار بە درێژایی ئەو وەستانە بێ جوڵەیەیان.
"تەواو بوو،" جیمین چرپەی کرد. وشە بێدەنگەکان ی ئەو وایان لە ئالیس کرد بە ئۆتۆماتیکی ئەوە بکا کە پێویستە، زۆریان لە مێشکە هەوراوییەکەی کرد کە بڵێ سوپاس و قاچەکانی بەرەو دەرگاکە بجوڵێنێ.
لە ئاوێنەکەوە، بینی کە جیمینیش ڕووی سوڕاندەوە، بەرەو ئاڕاستەی ژوورەکەی خۆی ڕۆشت.
ئالیس تا نیوەی ڕێگاکە ڕۆشت.
بۆ چرکەیەک هەموو دنیا بێدەنگ بوو، وە ئالیس ئەتوانێ گوێبیستی هەناسەی جیمین بێ کە بە ناو ژوورە کاشی کراوەکە دەنگ دەداتەوە هەر کە لەیەکتر دوور ئەکەونەوە؛ ئەوە خاڵی سوڕاندنەوە بوو. ئەوە ئەو کاتە بوو کە هەردووکیان لەسەر نووکی پەنجە گەورەی قاچیان سوڕانەوە و خۆیان بە یەکتردا کێشا وەک دوو شەپۆل لە ئۆقیانوسێکی هار لە هەست و ئارەزوو.
پاشان ئەوان بەیەکەوەن.

Teach MeDonde viven las historias. Descúbrelo ahora