*بۆچی لەناو دۆڵاب؟

1K 155 46
                                    

"سڵاو، ئالیس!"
ئالیس لە ترسا بازی دا لەسەر کورسییەکەی، لە سەرسوڕمانا قیژەی کرد کاتێک دەنگێکی بەرز لەو بێدەنگییە دەری هێنا. ئەو کتێبەی کە ئەیخوێندەوە فڕێی دایە سەر مێزەکە.
سەیری تەنیشتی کرد، کەمێک کشایەوە کە ڕووخسارێکی بینی چەند سانتیمەترێک لەوەی ئالیسەوە دووربوو.
جـاکـسـن وانـگ؟
ئەو کوڕە قژ زەردە گەمژەیە هەمیشە لەو بەری پۆلەکەوە دائەنیشێت، دوور، دوور لە ئالیس. وە ئەو هەرخۆی زۆر قسە لەگەڵ ئالیس ناکات بەو دەنگە چالاک و بەرزەی. ئالیس ناتوانێ بڵێ کە بەو دیدارە دڵخۆش نییە.
"سڵاو جاکسن،" ئالیس بە ڕێزەوە وتی، دوای وتنی ئەمە یەکسەر گەڕایەوە سەر کتێبەکەی. بێبەختانە، جاکسن تێنەگەشت.
"ئالیس، ئەتوانم لەمەودوا لای تۆ دانیشم؟"
ئاوچ.
ئالیس ڕاچڵاکی و دەستی بە گوێییەوە گرت. بۆچی دەنگی ئەوەندە بەرزە؟
"تۆ ئەتەوێ لای من دانیشی؟" ئالیس بە سەرسامییەوە لێی پرسی. "بۆچی؟"
جاکسن خەندەیەکی نەرم و شیرینی دا بە ئالیس کە وا لە ئارەزووەکانی ئەکات بە ئاشکرا دیار بن.
"بام بام زۆر بێزارکەرە، ئالیس،" جاکسن وتی و هەناسەی دایەوە.
"لەگەڵ ئەمەشدا، تۆ زۆر جوانتری لەو."
ئالیس سەیرێکی خۆی کرد، ئەتوانێ بام بامێکی دڵتەنگ ببینێ کە لە کورسی لایەکەی تری ژوورەکەوە دانیشتووە بە ڕووی گرژەوە، کورسییە بەتاڵەکەی تەنیشت بام بام دەربارەی خیانەتی هاوڕێکەی قسە ئەکات.
ئالیس هەناسەیەکی قوڵی دایەوە. "جاکسن..."
پێش ئەوەی ئالیس بە ڕێزەوە داوای کوڕەکە ڕەت بکاتەوە، جیمین ئاگاداری پۆلەکەی دا بۆ ئەوەی سەرنج بدەن و دەستی کرد بە بانگ کردنی قوتابییەکان یەک بە یەک. کاتێک گەیشتە شوێنی جاکسن و ئەو دەنگەی کە لە تەنیشت ئالیسەوە دێت لە جیات ئەوەی لە شوێنە ئاساییەکەی جاکسن بێت، جیمین سەری بەرز کردەوە و سەیری ئەو دووانەی کرد.
"شوێنەکەت ئەگۆڕی، بەڕێز وانگ؟" جیمین بە جدی پرسی.
جاکسن پێی پێکەنی، بە فێڵبازی قۆڵی لە پشت کورسییەکەی ئالیس خزان هەرکە لە تەنیشتی دانیشت.
"هەندێک گۆڕانکاری ئەکەم،" جاکسن بە مامۆستاکەی وت.
جیمین توند شەویلگەی داخست.
نەفرەت. ئەو توڕە بوو.
"جاکسن ، تکایە بوەستە،" ئالیس بە هێواشی چرپەی کرد بۆ جاکسن هەرکە جیمین بە نابەدڵی دەستی کردەوە بە خوێندنەوەی ناوەکان. ئالیس ئەتوانێ هەست بەو سەیرکردنە تاریکەی قژ سوورەکە بکات بۆی. "من خۆشەویستم هەیە."
ئەو درۆیە یەکسەر جاکسنی وەستاند، سوپاس بۆ خوا. سەیری ئالیسی کرد، شڵەژا، دەستی بەناو قژە بڵۆندیەکەی بەڕێکرد.
"خۆشەویست؟" جاکسن بە هێواشی وتی. "من هەرگیز تۆم لەگەڵ هیچ کوڕێک نەبینیوە."
"باشە من دانەیەکم هەیە،" ئالیس وەڵامی دایەوە بە لاوازی.
"بەڕێز وانگ و خاتوو کیم، ئەگەر ئەو دووانەتان بە نیازن دڵداری بکەن تکایە لە شوێنێکی تر بیکەن."
تەواوی پۆلەکە پێکەنین، بە تەواوی تێنەگەشتن لەو توڕەییەی ژێر ئەو ڕووخسارە بەتاڵەی جیمین. لیستی ناوی قوتابییەکانی بە تووندی گرتووە هەرکە سەیرکردنێکی دا بە ئالیس کە بەڵێنی ئاشتەوایی تیایە.
ئالیس ئەوەی قوڕگی قوتداییەوە و لە جاکسن دوورکەوتەوە.
"پێم وانییە باوەڕت پێ ئەکەم،" جاکسن منگەی کرد دوای دوو خولەک.
ئەو نەفرەتییە چییە؟ تەنها تێبگە!
"جاکسن،" ئالیس ناڵەیەکی نزیک هاوار وتی.
"خاتوو کیم؟ من داوام کرد کە تکایە بوەستە لە قسە کردن. سزا."
جیمین مۆڕەی لێ کرد و ئالیسیش موچوڕکی پیا هات لە ترسا.
ئەوە لەوانەیە یەکەم سزای ڕاستەقینە بێ کە تا ئێستا جیمین بەسەر ئالیسی سەپاندبێ.
وانەی دووەم؟
نەخێر، جیمین لەوانەیە ڕێک ئالیس بکوژێ لە جیاتی.
جاکسن لە کۆتاییدا ئالیسی بە تەنها بەجێهێشت و تەنانەت چووە دەرەوەی پۆلەکە، کە وای کرد کەمێک لە شێتگیرییەکەی جیمین دابمرکێنێتەوە. ئەوە ئەو ترسەی ناو سنگی ئالیس ناوەستێنێ کاتێک کە زەنگی کۆتایی لێدرا و ئالیس زانی کە تاکە کەسە کە ئەمڕۆ سزا دراوە.
جێیهی و کوڕە بێ ناوەکە لە کوێن؟ ئالیس هیچ بیرۆکەیەکی نییە.
هەموو ئەوەی کە ئەیزانێ ئەوەیە کە خۆی و مامۆستاکەی بە تەواوی بە تەنهان لە ژوورەکە، وە جیمین دەرگاکەی لە دوای خۆی داخست هەر کە بۆینباخەکەی شل کردەوە لەگەڵ جوڵەی توڕە و گەمژانە.
ئەوە لەوانەیە بەهۆی ئەو چاو داگرتنەوە بێ کە ئالیس لە جاکسنەوە وەری گرت هەر کە پۆلەکەی جێهێشت.
بەڵام ئالیس دڵنیا نیە کە بۆچی جیمین ئەوەندە تووڕە بووە؛ جاکسن هیچ شتێکی بەرامبەر ئالیس نەکرد جگە لە دانیشتن و قسەکردن لەگەڵی.
بێ ئەوەی سەیری بکات، جیمین بەرەو لای دۆڵابی کەلوپەلەکان ڕۆشت و دەرگاکەی کردەوە.
"وەرە بۆ ئێرە، ئالیس."
ئالیس لەرزی بەو دەنگە تاریکەی، دوودڵ بوو.
کاتێک جیمین ئەو نابەدڵییەی ئالیسی بینی لە چوون بەرەو لای، جیمین زۆر بە هێواشی لە ناو سنگی خۆی نەڕاندی و دەستی کرد بە ڕۆشتن بەرەو ئالیس لەگەڵ هەنگاوی قورس لەسەر کاشیەکان.
ئالیس سەری سوڕما و دەنگێکی دەرکرد کاتێک جیمین گەیشتە لای و چەمایەوە، قۆڵی خستە ژێر ئەژنۆکانی ئالیس و لەسەر کورسییەکەی بەرزیکردەوە، بە ستایلی بووک.
"جیمین!" ئالیس قیژاندی لەگەڵ دەستەکانی لە دەوری ملی جیمین، خۆی پێوە گرتبوو. "دامگرە، ئەکەوم!"
ئەو گوێ ناگرێ، ئالیسی توند بە خۆیەوە گرتبوو هەرکە گەشتە لای دۆڵابە تاریکەکە و چووە ناویەوە و ئالیسیش لەگەڵ خۆی، دەرگاکەی لە دوای خۆی داخست، هیچ ڕووناکییەک نییە.
ئالیش شڵەژا هەرکە جیمین ئەوی دانا و وای لێکرد لەسەر قاچەکانی بوەستێ لەناو ئەو تاریکییەدا. نازانێ کە جیمین لە کوێیە، یان دیوارەکە، یان دەرگاکە؛ نەفرەت، ئالیس تەنانەت نازانێ کە خۆیشی لە کوێیە.
دوو دەستی بێ سەروشوێن کەمەری ئالیسیان گرت، ئالیسی ڕاکێشا بەرەو سنگێکی وەک بەرد ڕەق.
"ئەمڕۆ خۆشیت بینی لەگەڵ جاکسن؟" جیمین وتی، دەنگی زۆر قورس و جدییە.
ئالیس هەوڵی دا وەڵام باتەوە، بەڵام جیمین بە توندی لێوی بە لێوی ئالیسەوە نا، دەنگی ئالیسی بڕی.
ئالیس هەناسە بڕکێی بوو لەو دڕییەی جیمین، دەستەکانی بە هەموو جەستەی ئالیس ئەگەڕێن و ئالیس ڕا ئەکێشن تا ئەتوانن نزیک بن.
لێوی ئالیسی ئەخوارد، توند، و قژی گرت بۆ ئەوەی ملی بچەمێتەوە و ئالیس بە ناچاری ماچەکە قوڵ بکاتەوە.
لێوەکانی زۆر بەهێزن لە دژی ئەوانەی ئالیس.
زۆر توند.
جیمین زۆر توند ڕەفتار ئەکات، زۆر توڕە. ئالیس دەستلێدانەکانی ئەوی خۆشەوێت وە هەستکردن پێی، بەڵام جیمین ئەوە ناکات لەبەر ئەوەی ئەیەوێ ماچی ئالیس بکات.
***STOP***
ئەو سزای ئالیس ئەدات.
جیمین پاڵی بە ئالیسەوە نا تا پشتی بەر دارەکە کەوت و خۆیشی بە ئالیسەوە پەستیوا، بە مەبەست ڕانەکانی خزاندە هەردوو لای ئالیس بە شێوەیەک کە وای لە هێزی ئالیس کرد بتوێتەوە.
ئەوەی ڕاستی بێ جیمین بە چەندین شێوە هەوڵی خواردنی ئالیس ئەدات لە یەک کاتدا.
"جیمین!" ئالیس لەو چرکەیە هاواری کرد کە جیمین لێوی بەجێهێشت بۆ ئەوەی هەناسە بات. چاوەکانی لەگەڵ تاریکییەکە ڕاهات و ئێستا ئەتوانێ ڕوخساری جیمین ببینێت، ئەتوانێ بە ئاڵۆزی کاردانەوەی جیمین ببینێت.
***START***
"ئەوە تۆ چی ئەکەی؟ بوەستە!"
"بوەستم؟" جیمین پێکەنی. "چیە، تۆ ئەتەوێ بوەستم و هیچ شتێک نەبەم کە ئەتەوێ جاکسن وانگ هەیبێ؟" جیمین وتی. {مەبەستی ئەوەیە ئالیس ئەیەوێ جاکسن ئەو ماچانەی لێ ببات نەک جیمین}
ئالیسی سەیری کرد، تا قۆڵی جیمین ڕێگەی دا دووری لە نێوان خۆیاندا دانا، کە دووریەکی زۆر نەبوو.
"چی؟! نەخێر، ئەوە هیچ پەیوەندی بە جاکسنەوە نییە!" ئالیس وەستا، سەیری ئەکرد هەر کە جیمین بە لوتی هەناسەی قورسی ئەدا و بە چاوی توڕەوە سەیری ئالیسی ئەکرد.
بەڵام چاوەکانی بەڕاستی توڕە نین، ئالیس زانی.
ئەوە شتێکی ترە.
"تۆ غیرە ئەکەی،" ئالیس چرپەی کرد، هەوڵی ئەدا گۆشەی لێوەکانی بەرز نەبنەوە بۆ پێکەنین.
جیمین لەناو تاریکییەکەدا چاوی ئەترووکاند. "نەخێر وانیە،" جیمین یەکسەر ڕەتی کردەوە.
ئالیس پێکەنینێکی بچووکی کرد، بە دەستێکی لێوە ئاوساوەکانی داپۆشی.
"ئالیس،" جیمین بە مڕەوە وتی. هەرچەندە ئالیس پۆزەتیڤ نییە چونکە گەر ڕووناکی لێبواییە، لەوانەیە ئێستا جیمین سوور هەڵگەڕابێ.
"تۆ غیرە ئەکەی،" ئالیس وتی. "بەڵام کێشە نییە؛ پێویست ناکا وابی. من بە جاکسنم وت کە خۆشەویستم هەیە."
جیمین گاڵتەی پێهات. دەستی خستەوە دەوری کەمەری ئالیس و ڕووی گرژ کرد. "ئەوە جاکسن ناوەستێنێ لە هەوڵدان،" بە منگەوە وتی.
"لەوانەیە وابێ،" ئالیس دانی پیا نا. "ئەو باوەڕی پێم نەکرد."
قۆڵەکانی جیمین هێشتا لە دەوری ئالیسن، دواتریش توندتری کرد و جارێکی تریش ئالیس پەستێورا بە سنگی جیمینەوە.
"کەواتە ئێمە تەنها ئەبێ وای لێ بکەین باوەڕت پێ بکات،" قژ  سوورەکە وتی.
***STOP***
لەم چاپتەرە چیتر ماچ ناکەنەوە بەڵام ئێوە بە بەرزی مەیخوێننەوە لەبەر ئەمن و ئاسایشی دەوروبەرتان ^^

Teach MeDonde viven las historias. Descúbrelo ahora