ئالیس چاوەکانی تروکاند، وە پرسیارە ئاشکرا و سەرەکییەکەی کرد.
"دووبارەکردنەوە بۆ چی؟"
شپرزەیی بەناو مێشکی ئالیسدا هاتوچۆی ئەکرد لە کاتێکدا لەوێ دانیشتبوو و سەیری جیمینی ئەکرد لە ژێر ڕووناکییە لاوازەکەی مۆمە تایبەتەکانی سەر مێزەکەی نێوانیان.
جیمین زمانی بە لێویدا هێنا، پەنجەکانی لێواری قۆڵی چاکەتەکەیان ڕاکێشا.
ئەو قاتە ڕەشە سادەیی بەری نایاب دەریخستووە، ڕێک ئەڵێی تایبەت بۆ ئەو درووستکراوە. هەموو جوانییەکانی دنیا بە گشت فریشتە و بوونەوەرە خەیاڵییە جوانەکان تیایدا کۆبوویەوە هەر کە تاڵێک لە قژە بڵۆندییە ئاوریشم ئاساکەی لەسەر چاوەکانی لادا.
"ئەمە نهێنییە،" جیمین منگەی کرد. "بەڵام ئەیبیبی، باشە؟ با یەکەم جار خواردنی ئێوارە بخۆین." دەستی جیمین بەرەو پشتەوەی ملی ڕۆشت، بە شڵەژاوی دەستی پیا هێنا.
ئالیس سەیرێکی دەوروبەری ڕێستۆرانتەکەی کرد، پاشان مێزە داپۆشراو بە پەڕۆ سپییەکەی بەرامبەری کە بە گوڵ و مۆمی ڕۆمانسی ڕازاوەتەوە، زەردەخەنەیەکی گەرم بەسەر لێوەکانی نەخشا. "زۆر جوانە، جیمین." بە دەنگێکی نەرم وتی.
ئالیس کەسێک نییە کە ئامانجی ژیانی بوون بە کەسێکی دەوڵەمەند بێت، وە نە لە نێوان پەستانی کۆمەڵایەتی ئەم جۆرە ژیانە گیر بخوات، بەڵام ئەتوانێ بە دڵنیاییەوە ئەو ڕەنجە بنرخێنێ کە جیمین لە ئامادەکردنی ئەم پلانە کێشاوییەتی.
جیمین هەناسەیەکی زۆر قوڵی دایەوە لە دڵخۆشییا، وای کرد ئالیس پێبکەنێ.
وە دەستییان کرد بە خواردن.
خواردنیان خوارد، قسەیان کرد، وە پێکەنین وەک ئەوەی ئەم چەند ساتەی ئێستای لەگەڵ جیمین کۆتا سات بن لە تەواوی ژیانیدا. ئەو ئازارە تیژ و کورتەی بە ناو دڵی ئالیسدا تێئەپەڕێ هەر جارێک کە جیمین خەندە ئەکات تەنها خۆشییەکی نەزانراو و بێ ئاگایە بەهۆی بوونی جیمین لە نزیکییەوە کە ئالیس زۆر بە ئاسانی ئازاری پێ ئەچێژێ، چونکە...
چونکە ئالیس ئەترسێ کە ئەو لێی جیا ببێتەوە.
ئەمە مەحاڵ نییە، ئەو ڕێستۆرانتە نهێنی و گرانبەهایە و دیارییە جۆراوجۆرەکان و ئەو جلانەی بەری.
وەکو بەرتیلێک بۆ داوای لێبووردن دەرئەکەوێت.
ببورە کە دڵت ئەشکێنم، بەڵام فەرموو ئەمانە چەند شتێکی گرانبەهان بۆ ئەوەی چاکی بکەمەوە.
بێگومان، دڵخۆشییە ئاشکراکەی هۆسۆک لەگەڵ ئەو سیناریۆیەی ناو مێشکی ئالیس ناگونجێ، بەڵام ناتوانێ پشت بە هیچ شتێک ببەستێ چونکە نازانێت.
تاکە شت کە ئالیس زۆر باش ئەیزانێ ئەوەیە کە خۆی و جیمین وا نیشان ئەدەن کە هەموو شتێک باشە وەک ئەوەی ژیانیان پشت بەوەوە ببەستێ. هەردووکیان شارەزان لە نمایشکردن وەکو ئەوەی فیلێکی گەورەی دوودڵی لە نێوانیاندا لەسەر مێزەکە دانەنیشتبێت.
کاتێک زانی کە سەیری قاپە بەتاڵەکەی شیرینییەکەی بەردەمی ئەکات، ئالیس بۆی دەرکەوت کە مەبەستی سەرەکی ئەم ئێوارەیە گەشتۆتە خاڵەکە. خاڵە ڕاستەکەی چیرۆکەکە، بۆ قسەکردن.
دانپێدانانی ئەوەی بە نیازە بیکات.
مانای 'دووبارەکردنەوە'.
ئالیس سەیری جیمینی کرد وە ئەویش سەیری کردەوە بە چاوە شوکولاتەییە جوانەکانی، بە ڕوونی دیارە کە شڵەژاوە، بەڵام جێگیرە و گەشتۆتە کۆتایی بڕیارەکە.
ئەو چاوە پڕ سۆزانە پەیوەندیان بەست لەگەڵ ئەوانەی ئالیس، وای کرد لە ناوەوە بتوێتەوە.
بەسە، ئالیس. ئەمەیان جدییە.
"باشە،" جیمین وتی لەگەڵ هەناسەیەکی قوڵ. "باشە، باشە. ئێ، من ئەمشەو داوام لێ کردیت بێیتە ئێرە-"
"منت ڕفاند،" ئالیس بۆی ڕاستکردەوە، چاوەڕێ بوو.
جیمین ئەوەندەی تر شڵەژا. "ڕاستە. ئمم، تۆم ڕفاند، چونکە شتێک هەیە کە ئەمەوێ پێتی بڵێم."
ئۆهـ بەڵێ، لە کۆتاییدا.
جیمین هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشا بە ناو لێوە پێرفێکتەکانی، دوو چرکەی دواتر دایەوە. سەیری ناو چاوەکانی ئەوەی بەرامبەری کرد. "ئالیس، من تۆم خۆ-"
جیمین وەستا، دواتر دووبارە دەستی پێکردەوە. "تۆم خۆ-" وەستا.
دەستی پێکرد، "من- من تۆم خۆش- نەفرەت، ناتوانم."
وە ئالیس چاوەکانی داخست، ئەو ئازارە بچووکەی کە خستبوویە گۆشەیەکی دواوەی دڵی بە هێزێکی تەواوەوە گەڕایەوە.
دووبارە ئەمە؟
دووبارە ئەو زۆر لەخۆی ئەکات بۆ ئەوەی ئالیسی خۆشبوێ؟
ئەمە کۆتا شتە کە ئالیس بیەوێ ڕووبدات، بەڵام.. نەخێر.
"جیمین،" ئالیس بە نزمی وتی. هەڵسا سەر پێ، هەوڵی دا ئەو ئازارەی ناو قوڕگی لە وشەکانی بپارێزێ. "وابزانم ئەگەڕێمەوە ماڵەوە، باشە؟ سوپاس بۆ خواردنەکە، بەڵام ماندووم و ئە-"
"دانیشە." جیمین فەرمانی کرد.
ئالیس دانیشت. تۆنە تاریکەکەی دەنگی، ئالیسی بە بێ دەنگی هێشتەوە.
لە ڕاستیدا، هەموو ڕەفتارەکانی جیمین گۆڕا.
پێکەنینە کیوت و بێگەردەکەی و زەردەخەنە شیرینەکەی ون بوو. لە جێگەی ئەوەدا ڤێرژنێکی خراپتری جیمین بە دیار کەوت، چاوی کەوتوو و تیژ و ترسناک.
پاشان هەناسەیەکی قورسی دایەوە.
ئالیس سەیری ئۆکسجینەکەی کرد کە چۆن بەناو جەستەی ئەودا بەڕێکرا، خۆی ئاسوودە کردەوە و یەکسەر توڕەییەکەی ناو چاوەکانی هێمن کردەوە و گەڕایەوە بۆ ڤێرژنە ئاساییەکەی خۆی.
جیمین گازی لە لێوی گرت هەر کە سەیری ئالیسی کرد.
"هەرچەندە ئەمویست پێتی بڵێم،" جیمین بە دەنگێکی نزمەوە وتی، "بەڵام شتێک هەیە کە ئەمەوێ پشانت بەم زیاتر لەوەی کە ئەمەوێ ئەو وشەیە بڵێم."
قۆپچەی چاکەتەکەی کردەوە و شتێکی لە ناویدا دەرهێنا؛ کاغەزێکی نوشتاوە بوو. دەنگێکی نەرمی بەرکەوتن لە نێوان پارچە کاغەزەکە و قوماشی سەر مێزەکە درووستبوو هەر کە قژ بڵۆندییەکە کاغەزەکەی بەرەو ئاڕاستەی ئالیس خشاند لەسەر ڕووتەختەکە.
ئالیس دووبارە سەری لێ شێوا، کاغەزەکەی هەڵگرت و سەیری کرد.
ناوی ئالیس بە ڕێکی لە سەرەوەی ناوەندی کاغەزەکەوە نوسراوە. بە وریاییەوە سەیری جیمینی کرد، بینی کە لێوی خوارەوەی ئەگەزێ بە شێوەیەکی ڕووقایم.
ئەم شتە نەفرەتییە چییە؟
بۆیە ئالیس کەغەزەکەی کردەوە، وە بەم شێوەیە وەستا لە هەناسەدان.
ئەو شتێکی لەم جۆرەی بینیوە پێشتر.
خەتەکان بە وردییەوە کێشراون، بە وریاییەوە، وەکو گرنگی پێدانێکی نەرم بە نیگارەکان. ڕێک لە وێنە کێشراوەکەی هۆسۆک ئەچێ لە ناو کتێبە نهێنییەکەی جیمین، بەڵام ئەو نییە.
ئەو لێوە بێ کەمو کوڕییانە کە بە ناسکی کێشراون کە لە جیات لێوە شێوە دڵییەکانی هۆسۆک، بچووکتر و تەنکترن.
لە جیات ئێسکە دەرکەوتووەکانی ڕوومەت و شەویلگەی ڕێک و تیژ، ڕووکارێکی نەرمتر بە دەوری ڕووخسارێکی مێینەدا نەخشاوە.
وە لە جیات چاوە گەورە و کەوتووە جوانەکانی هۆبی، چاوەکانی خۆی لە کاغەزەکەوە سەیری چاوەکانی ئەکەن.
ئەوە ئالیسە.
وێنەیەکی کەسی خۆی، بە زەردەخەنەی نەرمەوە، بە دڵخۆشییەوە، با'یەکە بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی قژەکانی بەسەر شانیدا.
سکێچەکە هەر بەو وردەکاری و سەرنج و هەستانەوە کێشراوە کە بۆ وێنە تایبەتەکانی براکەی ئالیس و هەر یەکێک لە هاوڕێ ڕوحییەکانی بەکارهاتووە.
ئەم نیگارە بە دەنگی بەرز قسە ئەکات دەربارەی ئەو هەستە وەسف نەکراوانەی ناو چاوەکانی ئێستای جیمین، مەبەستە ڕاستییەکانی جیمین دەربارەی ئەمشەو بە ئالیس ئەڵێت.
دووبارەکردنەوە.
ئەو ئەیەوێ ئەو شەوە دووبارەبکاتەوە کە ئالیس پێی وت کە خۆشیئەوێت، وە ئەمجارە، هەمان شتی پێ بڵێتەوە.
وە ئەگەر هەرشتێک لە ناو نیگارەکە هەستەکانی جیمین بە ئالیس نەڵێت، ئەوا هەموو خۆشەویستییەکە لە ناو چاوەکانی جیمیندا بە ڕوونی ئەگەشێتەوە هەر کە سەیری ناو چاوەکانی ئالیس ئەکەن، ئەو وشەیەی کە لەژێر وێنە کێشراوەکەدا بە جوانی نووسراوە خۆشەویستی و هەستەکانی جیمین زۆر، زۆر بە ڕوونی پیشان ئەدات.
خۆشمئەوێیت.
___________
یەیەیەییەییی ئەم پارتە کەمێک کورت بوو بەڵام هەموو شتێک تێیدا ڕوون بوویەوە، هیوام وایە بە دڵتان بێ و بەم بۆنەیەوە لە کۆتایی نزیک بووینەتەوە🥺 بەڵام شتە گرنگەکە....
چیرۆکەکەم گەشت بە 10K بینەەەەەەەررررر کجکسنزنجکست
زۆر زۆر سوپاس بۆ هەموو شتێک چوونکە بەڕاستی من لە سفرەوە دەستم پێ کرد، ئەو کاتە کە دەستم بە وەرگێڕانی ئەم چیرۆکە کرد تەنانەت یەک فۆڵۆوەرم نەبوو😭 هەندێ ڕەفیقم یارمەتییان دام زۆر سوپاسی ئەوانیش دەکەم ئای لەڤ یوو ئۆڵ لایک- 🥲
هەم کارێکی تایبەتم بەڕێوەیە گەر بتوانم گەشەی پێ بدەم بە زووترین کات پێشکەشی دەکەم و بەرهەمەکە هی خۆم دەبێت، چیرۆکێکی تەواو جیاواز و تەرتیبات. بەڵام کاتی زیاترم دەوێت تا بیرۆکەکان بە تەواوی ڕێک دەخەم، چونکە زۆر حەزم لە ئیشی ورد و پوختە ئەم چیرۆکەش بۆیە بڕیارم دا وەریبگێرم چونکە خۆم تێدا دەبینییەوە و دڵم کەوتە سەر شێوازی نووسین و وردەکاری لە داڕشتن و دانانی وشەکان و تەنانەت بچووکترین فاریزە و خاڵ.
تا پارتێکی تر بایییی 💕
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
YOU ARE READING
Teach Me
Romance"نەفرەت لە یاساکان. من تۆم ئەوێ، کیم ئالیس ." پارک جیمین x کیم ئالیس مامۆستای خوێندنی ئامادەیی [uwu] Translated by Varin---jinwjin-0 Written by Pocketbangtan Start: 27/5/2021
