Jimin's POV
یەک هەفتەی خایاند تا جێیهی جوڵەی خۆی کرد.
جیمین لە پۆلەکە دانیشتووە، خەریکی جیا کردنەوەی هەندێ لاپەڕەیە لە کاتێکا قوتابییەکانی چەند ئەرکێک تەواو ئەکەن کە مامۆستاکەیان پێیانی داوە، کاتێک سپیکەرەکەی گۆشەی ژوورەکە هەردوو لای لە کارەکانیان کرد.
"بەڕێز پارک، تکایە وەرە بۆ ئۆفیسی بەڕێوبەری قوتابخانە."
وە جیمین ئەزانێ.
جێیهی داوای کرد بچێتە 'دەستشۆرەکە' زیاتر لە ١٠ خولەک پێش ئێستا، وە هێشتا نەگەڕاوەتەوە. دەستشۆرەکە ئەو شوێنە ڕاستە نییە کە جێیهی بۆی چووە.
جیمین چاوەڕێی ئەمە بوو. هەموویان چاوەڕێ بوون.
مووچوڕک و پێشبینیکردنێکی ترسناک بە ناو جەستەی جیمیندا تێپەڕی هەر کە سەری بەرز کردەوە و چاوەکانی ئالیسی بینی. ئەو سەیری جیمینی کرد، لەگەڵ سەیرکردنەکانی پرسیاری لێی ئەکرد.
ئەمە ڕۆژەکەیە؟
جیمین سەری بە ئەرێنی جوڵاند، وە ئێستا ئالیس نیگەرانە.
هەر کە هەڵسا، پۆلەکە بە چاوی فراوان و پەرۆشەوە سەیریان ئەکرد، قژ سوورەکە مۆبایلەکەی دەرهێنا و نامەیەکی کورتی نارد بۆ ئەو تاکە پیاوەی کە ئەتوانێ یارمەتی بات.Jimin😉: .هیۆنگ، کاتییەتی
Grandpa😴: .لە ڕێگەم
***
Lee Jaehee's POV
جێیهی یەک هەفتە چاوەڕێی کرد پێش ئەوەی هەموو بەڵگەکانی کۆبکاتەوە لە دژی بەڕێز پارک و کیم ئالیس، وە هەمووی فڕێدایە سەر مێزەی بەڕێوبەرەکە.
پیاوە پیرە کەچەڵەکە چاویلکەکانی خستە سەر لووتی و سەیری ناو بەڵگەنامەکەی کرد، بە درێژایی ئەو هەموو وێنەیەی جیمین و ئالیس کە جێیهی بە نهێنی گرتبووی.
تا چاوەکانی زیاتر بە لاپەڕەکەیا ئەهاتە خوارەوە، برۆکانی بەڕێوبەرەکە زیاتر بەرز ئەبوونەوە لە ناو ڕووخسارە چرچ و لۆچ بووەکەی.
ئەو ئەزانێ کە جێیهی کێیە، وە باوکی جێیهی ئەناسێ. ئەندامی سەرەکی یارمەتیدانی قوتابخانەکە ئەتوانێ هەموو ستافی ئەم قوتابخانەیە بسڕێتەوە بە تەنها وتنی یەک وشە ئەگەر بییەوێت، یان ئەگەر بیکات.
جێیهی ئارەزووی لە کەوتنی ئەوانەیە کە لە دژی ئەوەستنەوە.
وە بەڕێز پارک بێ دەسەڵاتە.
جێیهی بە لەخۆباییانە هەڵسا و گوێی بۆ بەڕێوبەرەکە گرت هەر کە فرمانی دا بە هاوکارەکەی بۆ ئەوەی پارک جیمین بانگ بکاتە ناو ئۆفیسەکەوە. جیێهی بە بێدەنگی چاوەڕێی کرد لەگەڵ پیاوە بەتەمەنە توڕەکە، پەرۆشی بۆ گیانی نێچیرە بریندارەکەی چاوەکانی کوێر کردبوو.
وە چ بریندارییەک؟ ئەو برینداریەی کە جێیهی لەگەڵ بەڕێز پارک ڕێککەوت و دۆڕا، ئەوەی کە ئەزانێ مەحاڵە جارێکی تر ساڕێژ بێت.
هیچ کەس لی جێیهی ڕەت نەکردۆتەوە و سوکایەتی پێ نەکردووە.
کاتی ئەوە هات کە گازێکی توند لە مامۆستاکەی بگرێت.
دڵخۆشییەکی سەرکەوتن بە ناو دەمارەکانی جێیهی دا ڕۆشت کاتێک بەڕێز پارک بە وریایەوە لە دەرگای ژوورەکەوە هەنگاوی نا، لە دوای خۆی دایخست.
"بەڵێ بەڕێزم؟" جیمین بە ڕێکی وتی. سەیرێکی نێوان بەڕێوبەرەکە و کچەکەی کرد، لەگەڵ کەمێک ترس لە ناو چاوەکانی.
جێیهی پێکەنینە پشیلەییە بەناوبانگەکەی بۆ جیمین کرد، هەموو ددانەکانی پشان دا.
"بەڕێز پارک،" بەڕێوبەڕەکە وتی. "داوات لێ ئەکەم کە چاوێک بخشێنی بەناو ئەو شتەی کە خاتوو لی ئێستا پیشانی دام."
جیمین کردی.
سەیری ناو وێنەکانی کرد، بە ناو ئەو وێنانەدا گەڕا کە سەیرکردنە خەست و پڕ لە خۆشەویستییەکانی بەرامبەر ئالیس پشان داوە لە چەند دیمەنێک کە لە نزیکی یەک وەستاون. یان کاتێک جیمین چەماوەتەوە بەرەو ڕووی ئالیس بە زەردەخەنەیەکی لارەوە لێی دەڕوانێ هەر کە قسە ئەکەن.
ئەمە بەڵگەیەکی زۆر مەترسیدار نییە لە کاتێکا جێیهی هەرگیز ئەوانی نەگرتووە لە کاتی ماچکردن و دەست لێدان، بەڵام بەسە بۆ ئەوەی تاوانبارییان بکات بە پەیوەندی نێوان قوتابی و مامۆستا.
ئەو کاریگەرییەی ناو چاوەکانی زۆر ڕوونە بۆ کەسێک کە دووجار سەیری بکات.
بەرێز پارک بە بێدەنگی مایەوە، کۆمەڵە بەڵگەکانی دایەوە دەستی بەڕێوبەرەکەی.
"ئێ؟ چیت هەیە بۆ وتن؟" بەڕێوەبەرەکە دوای وتنی ئەمە پەنجەکانی لەیەکتر ئاڵاند و خۆی چەماندەوە بەرەو پێشەوە. "ئەمانە بەڵگەی ئاشکرا و ڕاستین کە لە دژت درووستکراون، پارک جیمین. هیچ بەرگری لە خۆت ناکەی؟"
نەخێر.
جیمین وا ناکات.
هەموو ئەوانەی ناو ئۆفیسەکە ئەزانن کە بەڕێوبەرەکە بە نا بەدڵی سەر بۆ داواکارییەکەی جێیهی شۆڕ ئەکات بە مەبەستی پارێزگاریکردن لە کارەکەی خۆی.
وە باوکی جێیهی هەرگیزاو هەرگیز بەڵێنی سەلامەتی بە مامۆستایەکی دەست بەستراو کە یەکەم ساڵی کارکردنییەتی نادات لەسەرووی کچە خۆشەویستەکەی.
پێش ئەوەی هیچ کەسێک قسە بکات، بە توندی دوو جار تەقە لە دەرگای ئۆفیسەکە درا.
ئەوەی لە دەرگای دا چاوەڕێی نەکرد تا بانگهێشتی بکەنە ژوورەوە، ڕاستەوخۆ دوای کردنەوەی دەرگاکە هاتە ژوورەوە.
پیاوێکی باڵا ناوەندی ڕێکە، داپۆشراوە لە ناو جلێکی فەرمی شینی ناسراو کە شەپۆلێکی پێشبینیکردنی خراپی نارد بە ناو دڵی جێیهیدا.
پۆلیس چی ئەکات لێرە؟!
"بەڕێوبەر چۆی تۆی؟" پۆلیسەکە پرسی بە دەنگێکی قوڵ و هێمن قژی ڕەنگکراوە بە تۆنێکی سەیری سەوز کە وای لە جێیهی کرد سەری لار بکاتەوە.
ئەو پیاوە هۆتە، وە ئەو بە جۆرێک جێیهی سەرسام کرد لەوەی پێشتر پێشبینی ئەکرد. بەڵام ئەو بۆچی لێرەیە؟
"بەڵێ گەورەم، ئەوە منم،" بەڕێوبەرەکە وتی، بە خێرایی هەڵسا سەرپێ بەهۆی ئامادەبوونی ئەو کەسەی بە زۆر پابەندی ئەکات بە یاسەوە. "چۆن بتوانم یارمەتیت بەم؟"
"من ئەفسەر مین، وە هاتووم تا شتێک بگەیێنمە دەستت،" پۆلیسەکە وتی، دۆسییەکەی ناو دەستی بەرز کردەوە کە پێشتر جێیهی نەیبینیبوو لەبەر سەرسامی بە ڕووخسار و شێوەی ئەو.
وە بۆچی بەڕێز پارک زۆر ئاسوودە دیارە ئێستا؟
مامۆستاکە سەیری ئەفسەرەکە ئەکات بە چاوی فراوان و پڕ لە هیوا کە ئەدرەوشێنەوە لە ژێر چاویلکە خڕەکانی.
بەڕێوبەر چۆی دۆسییەکەی لە دەستی وەرگرت و کردییەوە.
هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشا.
"لە ناو ئەم فایلە چەند لێدوانێکی تیایە کە بە لایەنی کەمەوە لەلایەن ٥ مامۆستای قوتابخانەکەت نووسراوە،" ئەفسەرەکە وتی. "لێدوانێک کە ئەیسەلمێنێ لی جێیهی پەیوەندی سێکسی هەبووە لەگەڵ مامۆستاکان بۆ زیاتر لە ٤ ساڵی ڕابردوو بە مەبەستی بەرزکردنەوەی نمرەکانی."
بەڕێوبەرەکە بە دەستی پەستانی خستە سەر نێوچەوانی و چاوەکانی داخست بۆ ساتێک.
وە جێیهی کەوتە لەرزین.
ئەگەر باوکی بزانێ کە چی کردووە بۆ ئەوەی نمرەکانی بە بەرزی ڕابگرێت، ئەوا هەموو شتێک لە ژێر دەستەکانی دەر ئەهێنێ؛ کرێدیت کارت، جانتا نوێکەی لە ژێر ناوی ماڕکەی 'Prada'، وە سەیارە نوێکەی کۆمپانیای 'Porsche' کە بە دیاری وەریگرتبوو لە حەڤدەیەمین ساڵیادی لە دایک بوونی.
ئەوە نابێت ڕووبدات.
"ئەوەی خراپترە ئەوەیە کە خاتوو لی... ئمم وای دا ئەنێم کە تۆ ئەوی؟"
سەیری جێیهی کرد، جێیهی بە ترسەوە سەری بە بەڵێ جوڵاند بۆ ئەفسەر مین پێش ئەوەی بەردەوام بێ لە قسەکەی.
"خاتوو لی ١٧ ساڵە، کە واتای ئەوەیە هێشتا هەرزەکارە. ئەمە وا ئەکات نیوەی ستافی مامۆستاکانی ئێرە بنێرێتە زیندان لەبەر دەستدرێژیکردنە سەر هەرزەکارێک لە یەک کاتدا."
چاوەکانی ئەفسەرەکە گەشتیان کرد بەرەو ئەو کۆمەڵە لاپەڕەیەی لەسەر مێزی بەڕێوبەرەکە داننرابوو، بە سادەیی ڕوانییە وێنەی بەڕێز پارک و کیم ئالیس.
چاوەکانی سوڕاند و دەستی کردەوە بە قسەکردن.
"لە لایەکی ترەوە خاتوو کیم، کە ١٨ ساڵە. وە لەبەر ئەوە تەنانەت ئەگەر پەیوەندی سێکسی هەبووبێ لەگەڵ بەڕێز پارک،" ئەفسەرەکە وەستا لە نیوەی قسەکەی و چاوی لە جێیهی و بەڕێوبەرەکە بچووک کردەوە، "کە نەشیبووە. ئەو و بەڕێز هیچ یاسایەک ناشکێنن."
وێرانکارییەکی دادپەروەرانە و ڕاستڕەو توشی ئامانجەکەی جێیهی و خەم و نیگەرانی بەڕێوبەرەکە دەربارەی ئابووری قوتابخانەکە بوو. ئەفسەر مین بە ناو پلانەکەی جێیهی دا تێپەڕی وەک گوللەیەک بە ناو کاغەزێک.
خێرا و بێ ماندووبوون.
"من هێشتا بەڕێز پشکنەر، سەرۆکی بەشەکەمم ئاگادار نەکردۆتەوە دەربارەی ئەمە،" ئەفسەر مین بە بێزاری وتی، بە تەمەڵی دەستی بەناو وێنە و لاپەڕەکان جوڵاند و بڵاوی کردن وەک ئەوەی شتێکی زۆر بێ نرخ بن. "وە من گەورەی ناکەم، گەر تۆ یاسایەکی باشتر بسەپێنی بەسەر مامۆستاکانت و هەرچی ڕوویداوە لەبیری بکەی. وە تۆ، نیگەران مەبە، لەشفرۆشی بچووکی قوتابخانە."
ئەو دڕندەییەی ناو وشە گاڵتەپێکردنەکانی ئەفسەر مین وای لە جێیهی کرد کە بییەوێ بچێتە ژێر مێزێکەوە لە شەرمەزارییا.
"باوکت بەمە نازانێ گەر دەمە پیسەکەت بە داخراوی بهێڵیتەوە."
هەموو قسەکانی تەواو کرد، ئامانجەکەی بە نایابی پێکا. ئەفسەر مین بە ڕێزەوە سەری چەماندەوە بۆ بەڕێوبەرەکە و بەڕێز پارک.
"ڕۆژێکی خۆش."
دواتر چووە دەرەوە بەو خێراییەی کە هاتە ژوورەوە.
دوای ئەنجامی تێکشکانەکەی جێیهی، چاوەکانی بە باوەڕپێنەکردنەوە تروکاند.
ئەوە هەر بە جدی ڕۆشت؟
لە دوای ڕوخاندنی هەموو شتێک لە ماوەی تەنها ٥ خولەک، ئەفسەرەکە ڕۆشتە دەرەوە وەک ئەوەی هیچ خەمێکی نەبێ؟
"بەڕێزم،" بەڕێز پارک وتی، هەوڵی ئەدا زەردەخەنەکەی بشارێتەوە. "پۆلەکە چاوەڕێم ئەکات، ئەتوانم بڕۆم؟"
بەڕێوبەرەکە سەری بۆ جوڵاند بۆ ئەوەی بچێتەوە سەر کارەکەی، وە جێیهی کەوتە سەر یەکێک لە قەنەفە چەرمە گرانبەهاکان، ڕووخساری لە نێوان دەستەکانی شاردەوە.
ئێستا ئەو لە گۆشەیەک گیری خواردەوە بێ هەڵاتن.
بەڕێز پارک لە کۆتاییا بردییەوە، وە هەرگیز پێشبینی ئەم کۆتاییەی نەئەکرد.________
سڵاو!
یوونگی پۆلیسە 😉😉😉
کەس پێشبینی نەکرد هی هی 😂
ببورن بۆ درەنگ کەوتنی ئەم پارتە، ئەزانم چاوەڕێی بوون بەڵام بەڕاستی نەمتوانی بێم و پارت بنووسم هیوادارم بە دڵتان بێ ❤️
BINABASA MO ANG
Teach Me
Romance"نەفرەت لە یاساکان. من تۆم ئەوێ، کیم ئالیس ." پارک جیمین x کیم ئالیس مامۆستای خوێندنی ئامادەیی [uwu] Translated by Varin---jinwjin-0 Written by Pocketbangtan Start: 27/5/2021