"پست! ئالیس!"
ئالیس بە تەمەڵی دەستی ڕاوەشاند بۆ ئەو مێشوولە بێزارکەرەی لە ناو گوێی گزە ئەکات، ناڵاندی هەر کە دەنگەکە بە نابەدڵی لە ناو خەو ڕایکێشا.
"پسسسسست!"
مێشوولەی گەمژە.
"لاچۆ،" ئالیس بە خەواڵوویی منگەی کرد، باوەشەکەی توند کردەوە لە دەوری کەمەری جیمین. دووانەکان خۆیان لکاند بەیەکەوە لە ناو جێگایەکی پڕ لە خۆشی و گەرمی. ئالیس نازانێ کات چەندە، وە گرنگیش نادات.
جەستە لاوازەکەی لەسەر جەستە گەرمەکەی جیمین حەساوەتەوە، تەنها ئینجێکیش لە نێوانیان نییە.
تاکو کەسێک دەستی لە ئالیس دا هەر کە دەنگێکی تر لە هەمان کاتدا ڕۆشت بەرەو گوێی.
"ئالیس! هێی، هەڵستە!"
"ئمم." ئالیس چاوەکانی بە ماندووی کردەوە و ڕوخسارێکی لێڵ لەبەردەمی بەدەرکەوت.
"ئۆهـ سەیرکە،" ئالیس بە خەواڵووی وتی. "کەروێشێک."
"هێی!" ئەو دەنگەی (کە ئالیس ئێستا زانی کە دەنگی مرۆڤە نەک هی مێشوولە) تەنانەت چیتر هەوڵ نادا کە بە چرپەوە قسە بکات. دەنگی توڕە دیارە.
ئالیس چاوەکانی فراوانتر کردەوە و لە کۆتاییدا ڕووخساری جۆنگکووکی ناسییەوە.
"چی بووە؟" ئالیس مۆڕەی کرد، پێش ئەوەی تێبگات کە لە ڕاستیدا چ کارەساتێک ڕوویداوە.
جۆنگکووک.
جۆنگکووک لە ماڵەوەیە.
جۆنگکووک لە ماڵەوەیە لەناو ژووری جیمین.
ئالیس هێشتا لە ناو ژووری جیمینە.
"نەفرەت،" ئالیس بە نزمی قیژاندی.
لە ناو بێدەکە هەڵسا، قۆڵەکانی جیمینی فڕێ دا لە دەوری خۆی و لێی دوورکەوتەوە.
سەر سوورە گەمژەکە تەنانەت لە خەویش هەڵنەستا. ئەو تەنها خۆی سوڕاندەوە و پشتی کردە ئالیس و درێژەی بە خەوەکەی دا.
وۆاهـ جوانە.
جۆنگکووک چاوەکانی زەق ببوون و شۆک ببوو هەر کە سەیری ئالیسی ئەکرد، بەڵام شۆکێکی هێمن. ئالیس نازانێ ئەو چۆن ئەوەندە هێمنە، چوونکە بۆخۆی وا نییە.
ئەو شۆکەی لە جۆنگکووکی داوە، ئەو شۆکە نییە کە ئالیس توشی بووە.
نەخێر، هیچ شتێک وەک ئەو ترسەی ئالیس نییە.
پێش ئەوەی ئالیس بتوانێ دەست بکات بە ڕوونکردنەوەی ئەوەی لە بەردەمی ڕوویداوە، جۆنگکووک شانەکانی ئەوی گرت و لەسەر بێدەکە هەڵیستاند.
"تۆ پێویستە بڕۆی،" جۆنگکووک بە هێمنی وتی، شڵەژاوییەکەی لە چاوە کەروێشکییەکانی ئەشاردەوە. "هیۆنگەکان لە هەر خولەکێکدا ئەگەڕێنەوە."
هەرکە جۆنگکووک ئەوەی وت، ئالیس گوێی لە دەنگی کرانەوەی دەرگای هاتنە ژوورەوەکە بوو.
ئۆهـ نەخێر.
"بجوڵێ!" ئالیس بە نزمی وتی، ڕووی جۆنگکووکی سوڕاندەوە و دەستەکانی لەسەر پشتی جێگیر کرد و پاڵی پێوە نا بۆ ئەوەی هەنگاوەکانی ئەو خێراتر بکات.
هەتا جەستە نەخۆشەکەی ئالیس توانی بجوڵێ ئەو دوانەیان لە ژووری جیمین ڕۆشتنە دەرەوە.
جۆنگکووک خەریک بوو ڕێی خۆی بگرێتەوە بۆ ژووری دانیشتنەکە بە ناو هۆڵەکەدا بەڵام ئالیس ئەوی وەستاند، قۆڵی گرت.
"جۆنگکووک، تکایە بە کەس مەڵێ،" ئالیس پاڕایەوە. "بە تایبەتی تێیهیۆنگ و یوونگی."
کوڕە گەنجەکە زەردەخەنەیەکی بچووکی دا بە ئالیس.
"نیگەران مەبە،" جۆنگکووک وتی. "من نهێنی تۆ و هیۆنگ ئەپارێزم."
دڵخۆشی هەموو گیانی ئالیسی گرتەوە.
"سڵاو؟" ئالیس گوێی لە دەنگی جین بوو کە بەناو ماڵەکەدا بانگی ئەکرد. "کەس لە ماڵەوەیە؟"
ئالیس جۆنگکووکی بەرەڵا کرد لە ناو هۆڵەکە، بە بێدەنگی وتی 'سوپاس' هەر کە ڕۆشتەوە ناو ژوورەکەی خۆی.
خۆی فڕێ دایە سەر بێدەکەی، جەستەی هێشتا نەخۆش و ماندووە لەو هەموو ڕووداوانە.
جۆنگکووک ئەزانێ.
ئەمە هەم دەمار گرە هەم دڵخۆشکەرە.
لەم ماڵە کەسێک هەیە کە لایەنگری ئالیسە و ئەتوانێ یارمەتی ئەو و جیمین بدات ئەگەر ئاشکرا بن.
بەڵام هەروەها ئەتوانێ نهێنییەکەی بدرکێنێ لەهەر چرکەیەکدا.
![](https://img.wattpad.com/cover/267565894-288-k169066.jpg)
YOU ARE READING
Teach Me
Romance"نەفرەت لە یاساکان. من تۆم ئەوێ، کیم ئالیس ." پارک جیمین x کیم ئالیس مامۆستای خوێندنی ئامادەیی [uwu] Translated by Varin---jinwjin-0 Written by Pocketbangtan Start: 27/5/2021