تێپەڕاندنی لاپەڕە

980 167 25
                                    

Jimin's POV

ئەوە ڕۆژێکی ئاساییە لە ژووری سزا تایبەتیەکەی جیمین، کەسی لێ نیە جگە لە خۆی و قوتابییە سەر بە کێشە پەسندەکەی، ئالیس لەسەر کورسیەکەیەتی و لوتی بە کیوتی شاردراوەتەوە بەو کتێبەی کە ئەیخوێنێتەوە وەک سزا، جیمین لەبەرامبەر ئەو دانیشتووە لەلای مێزەکەی خۆی و وێنەی ئالیس ئەکێشێ بە نهێنی لە ناو کتێبی خەونەکانی.
بە وریاییەوە شێوەی پەنجەکانی دروستدەکاتەوە کە بە کتێبەکەوە وەستاون بە بڵاوی، وە برژانگەکانی کە سێبەرێکی بچووکی بڵاو کردۆتەوە بەسەر ئێسکی ڕوومەتەکانی.
وە لێوەکانی.
لێوە لە ڕادەبەدەر ناسکەکانی کە ناتوانن بەرگە بگرن لەگەڵ ئەوانەی جیمین گەر تاقیان بکاتەوە.
ئەو بەڕاستی ئەیەوێ تاقیان بکاتەوە.
جیمین زیاتر لە کێشانەوەی لێوەکانی قوڵبۆتەوە، کۆپی کردنەوەی ئەو گرژیە نەرمەی سەر لێوی و ئەو خەتەی کە هەردوو لێوەکانی لێک جیا ئەکاتەوە بێ کەموکوڕی، کە ئەو زۆر بە خراپی ئەیەوێ تامیان بکا.
هەرکە هەستی کرد سەیری ئەکات، ئالیس سەری بەرز کردەوەو سەیری کرد و چاوەکانی پەیوەندیان درووست لەگەڵ ئەوانەی بەرامبەری. ئەو لێوانەی کە جیمین لە شێوەی ناسکی و بێتاوانی نیگاری ئەکردن گۆڕان بۆ لانەی زەردەخەنەیەکی بچووکی لار. جیمین گەرووی پاککردەوە و باشترین هەوڵی خۆی دا تا کتێبەکە دابخات بێ ئەوەی ئالیس گومانی لێ بکات.
ئالیس هەستا سەر پێ و بەرەو ئاڕاستەی مامۆستاکەی ڕۆشت. ئەو شێوەیەی کە ڕانەکانی ئەجوڵانەوە لەناو تەنورەکەی کە ڕادەبەدەر کورتە جیمین شێت ئەکات، بەڵام ئەو هەوڵ ئەدا کە بیشارێتەوە.
سەیری خوارەوەی کرد و چاوی کەوتە سەر کتێبە داخراوەکەی، تفی قوتدایەوە.
ئەو ئەبێت بیشارێتەوە.
"بەڕێز پارک؟" دەنگە نەرمەکەی زۆر لێیەوە نزیکە.
خۆی کۆکردەوە، سەیری سەرەوەی کرد و بە ڕووخۆشیەوە زەردەخەنەی بۆ کرد. ئەو بەڕاستی لێیەوە نزیکە، لەسەر مێزەکەی جیمین دانیشت. "خاتوو کیم، چۆن ئەتوانم یارمەتیت بەم؟"
ئالیس گاڵتەی پێهات. "خاتوو کیم؟" پێکەنی و ماچێکی نەرمی لەسەر لوتی جیمین بەجێهێشت. "ئەوە سەیرە کە تۆ بەو ناوە بانگم ئەکەی، جیمینی." ئالیس وتی.
جیمین زۆر شۆکە بەڵام ناتوانێ بجوڵێ، بە سادەیی سەیری ئەو کچە جوانەی ئەکرد کە وردە وردە بە دەوری مێزەکە دەسووڕایەوە و ڕێک لەبەرامبەر ئەودا وەستا. بە ئەستەم کاردانەوەی هەبوو هەرکە ئالیس بازی دا ناو کۆشی جیمین و دەستی بە سنگیەوە گرت وەکو پشیلەیەکی بچووک. قۆڵەکانی بە ئۆتۆماتیکی دەوری کەمەری ئالیسیان داو بە توندی گرتی بەخۆیەوە.
جیمین ناتوانێ باوەڕ بکا کە ئەوە ڕوودەدات.
ناتوانێ باوەڕ بەوەش بکا کە چەنێک بە دڵییەتی.
"لە ماڵەوە بیرت ئەکەم" بە پەنجەکانی یاری بە قۆپچەکانی کراسی جیمین ئەکا. "ئەمشەو ئەمێنیتەوە لەگەڵم؟"
مانەوە؟ نەفرەت بەڵێ.
لە سەرسوڕمانا پێکەنی و زیاتر لە خۆی نزیک کردەوە.
"جیمین" ئالیس چرپەی کرد. ڕوخساریان بە شێوەیەک زۆر نزیکە لە یەکتری و ئالیس چاوەکانی لەسەر لێوی جیمینە.
جیمین دەستی کرد بە ماچکردنی، لەگەڵ دڵی کە وەک شێت لێدەدات لە ناو سنگی، جیمین بە نەرمی دەستی لەسەر ڕوخساری ئالیس داناو ڕێنمایی لێوەکانی ئەکرد لەگەڵ هی خۆی. لێوەکانیان بەیەکەوە بەستراون وەک پارچەکانی مەتەڵێک، لەسەر یەکن و بە نایابی دەجوڵێن. سەری لار کردەوە و ماچەکەی قوڵتر کردەوە هەرکە ئالیسی نزیکتر کردەوە لەخۆی، باوەشی پیا کرد ئێستا ئەتوا-

Teach MeWhere stories live. Discover now