*تێکدەر

771 126 57
                                    

پارک جیمین خراپترین نینجایە لە تەواوی مێژووی جیهاندا.
کاتێک بە ئالیسی وت کە ئەو دووانەیان تەنها ئەبێ بە دزییەوە بسوڕێنەوە، زۆر بە سادە و ئاسانی وای ئەوت، وەکو وابێ پلانی بۆ هەموو شتێک داڕشتووە و بارودۆخەکەی کۆنترۆڵ کردووە.
لەوانەیە ئاسانیش بێت گەر جیمین هەموو سەرە کاتژمێرێک تەڵە بۆ ئالیس دانەنێت و بیگرێت لە هەندێ ژووری سەیر و گۆشەی مەترسیدار و بەرچاوی ماڵەکە و بە بێ هەناسەیی ماچی بکات.
خۆ شاردنەوە لە شەش کەسەکەی تری ناو ماڵەکە زۆر قورسترە کاتێک کە ئالیس ئەوەندە شڵەژاوە و ناتوانێ بەهۆی هەناسە قورسەکانی گوێی لە قسەی هیچ کەسێکی تر بێ یان کە پرسیاری لێ ئەکرێ ڕستەیەکی پوخت لە مێشکیدا ڕێکبخات.
ئەم کارانەی جیمین سێ جار ئالیسی خستووەتە سەر لێواری ئاشکرا بوون لەلایەن سێ ئەندامی جیاوازی ماڵەکە.
جین، هۆسۆک، نامجوون، ئەوانە هەرسێکیان بە لای جیمین و ئالیسدا ڕۆشتوون و زۆر کەمی مابوو کە بیان بینن.
تەنها بەخت و چارەنووس پەیوەندییەکەی ئەوانی بە نهێنی هێشتۆتەوە تا ئێستا.
ئالیس ئەبێت زیاتر ئاگادار بێت.
لە قوتابخانە، جیمین هەوڵ ئەدا بۆ ئەوەی دوورە پەرێز بێت لێی. باشترین هەوڵی خۆی خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی لە کاتی وانە سەیری ئالیس نەکات، بەڵام ئالیس هەندێ جار تێبینی ئەوەی کردووە کە جیمین لە سنوور دەردەچێت لە سەیرکردنی ئەو. ئالیس تەنانەت تێبینی ئەوەشی کرد کە جیمین جارێک بە لەخۆبایی و سەرکەوتووانە سەیری جاکسنی کرد کاتێک جاکسن یەکێک لە پەڵەکانی سەر پێستی ملی ئالیسی بینی، وەکو وابێ شتێکی زۆر باشی کردبێ و شانازی پێوە بکات لای کەسانی تر. وە ڕۆژی دواتر، جاکسن گەڕایەوە شوێنی دانیشتنەکەی پێشووی لە تەنیشت هاوڕێ خوێن تاڵەکەی، بام بام.
ئالیس تەنها هیوا ئەخوازێ کە هیچ کەس تێبینی ئەو شتانەی نەکردبێ کە ئەو کردوویەتی.
"ئەمە زۆر قورسە،" جیمین شەوێک بە گلەیەوە وتی بە دەنگێکی نزم، لە تەنیشت ئالیس دانیشتبوو لە کاتێکدا یوونگی لەسەر قەنەفەکە خەوتبوو و جین یاری پلەی ستەیشنی ئەکرد. "من ئەمەوێ سەیرت بکەم، یان دەستت بگرم، یان ماچت بکەم. هەموو ئەو کاتەی کە وانە دەڵێمەوە تۆ سەرنجت لای منە؛ ئەبێ وا لەخۆم بکەم چاوم نەکەوێتە سەرت."
ئالیس بە خەمخۆریەوە سەیری کرد، پەنجەکانی لە دەستی ئەخشاند.
"بمببورە،" ئالیس وتی.
جیمین هەناسەیەکی قوڵی دایەوە و چاوەکانی تێکەڵ بەوانەی ئالیس کرد. "دواتر ئەبێ بگەڕێمەوە بۆ ماڵەوە و هەمان شت دووبارە بکەمەوە." جیمین وتی و سەری داخست.
ئالیس هەست بە تاوانباری ئەکات کە جیمین ئەبێ بەناو ئەم ناخۆشییانەدا بڕوات، بەڵام لە هەمان کاتدا ئەترسێ لە کاردانەوەی براکەی و ئەو پیاوە خەوتووەی سەر قەنەفەکە ئەگەر بەو پەیوەندییە بزانن.
بە تایبەتی دوای ئەوەی کە سەیری ناو کتێبەکەی جیمینی کرد، ئالیس نایەوێ ببێتە کۆسپ لە نێوان جیمین و ئەو کوڕانەی کە وەکو برا خۆشیانی ئەوێت.
ئالیس ئەترسێ لەوەی کە یوونگی و تێیهیۆنگ بزانن و زیان بە پەیوەندی برایەتییەکەیان بگات بە هەر شێوەیەک بێت.
لە سەرووی هەموو ئەمانەوە، نایەوێت کە تێیهیۆنگ فڕێی بات و نکۆڵی لە بوون بە خوشکی خۆی بکات یانیش یوونگی بیکوژێت، بە هەر ڕێگەیەک بێت ئالیس ئەیەوێ بژیت لە ئێستادا.
جیمین بە بێدەنگی یاری لەگەڵ پەنجەکانی ئالیس ئەکرد هەر کە ئەو بیری ئەکردەوە، بە ساردی سەیری ژوورەکەی ئەکرد.
چاوەکانی گەڕاندەوە سەر ئەوەی بەرامبەری.
چاوانی جیمین ڕوویان لە دیوارەکەیە و شەویلگە تیژەکەی کەمێک بەرز بۆتەوە، ئالیس چاوە درەوشاوە قاوەییەکانی ئەوی خۆشئەوێت، لووتە بچووک و کیوتەکەی، وە ئەو لێوە پڕانەی کە وای لێ ئەکات هەموو یاساکان پێشێل بکات و هێرشیان بکاتە سەر.
جگە لە ئەو ددانەی پێشەوەی کە شکاوییەکی زۆر بچووکی تیایە و لە لێوەکانییەوە بە دیار کەوتووە، کە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە ئەو بەڕاستی مرۆڤە و هیچ فریشتەیەکی نەمر نییە کە لە جیهانێکی ئەفسانەیی کەوتبێتە خوارەوە.
ئالیس بە ڕاستی ناتوانێ تێبگات چۆن کەسێک ئەتوانێ ئەوەندە سروشتییانە جوان بێت.
"ئالیس؟" دەنگە نەرمەکەی جین لە خەیاڵکردن دەری هێنا.
ئالیس خێرا ڕووکەشێکی بێتاوانانەی خستە سەر ڕووخساری  خۆیی و ڕووی کردە جین. "هم؟"
"تۆ باشی؟" شتێکی گومانلێکراو لە چاوە ڕەشەکانی ئەو پیاوە قۆزە گەنم ڕەنگەدا هەیە، بۆیە ئالیس باشترین و شیرینترین زەردەخەنەی دا پێی.
"من زۆر باشم،" ئالیس وتی. "تەنها ماندووم. ببورە، شتێکم کرد کە بێزارت بکات؟"
جین سەری بە نەخێر جوڵاند، بەردەوام بوو لە سەیرکردنی ئەو بە شێوەیەکی سەیر. ئەمە ئالیس نائاسوودە ئەکات.
باوەشکێکی ساختەی کرد، ئالیس قۆڵەکانی خۆی ڕاکێشا و لەسەر ئەرزەکە هەڵسا. "من ماندووم،" ئالیس ئاگاداری دا. "ئەچم ئەخەوم."
لە ژوورەکە ڕۆشتە دەرەوە هەر کە هەموویان شەوشادیان لێ کرد، دڵی خێرا لێی ئەدا لەو ڕەفتارە گوماناوییەی جین.
ئایا ئەو ئەزانێ؟
جۆنگکووک هیچی بەو وتووە؟

Teach MeDonde viven las historias. Descúbrelo ahora