پەڕۆی ڕەش

849 155 70
                                        


ئێ..
ئالیس لە ڕێڕەوی گەرماوەکە وەستا، وەک سەهۆڵ بەسترا، ئەترسا لەوەی ڕووی بسوڕێنێتەوە و ئەو پیاوە ببینێ کە ئێستا داوای لێکرد یارمەتی بدا بۆ ئەوەی جلی ژێرەوەی دابنێت. ئەوە چ نەفرەتییەکە؟
هەناسە بە.
بە هێواشی خۆی سوڕاندەوە بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی جیمین ببێتەوە، ئالیس خەریک بوو بە لەپی دەستی لە نێوچەوانی خۆی بدات.
جیمین هەر بەڕاستی خەریکی لابردنی جلی ژێرەوەیەتی.
لەگەڵ پەستانی ڕانەکانی بۆ سەر لایەکانی تۆیلێتەکە، پشتی لە دژی جلە تەنکەکەی و پێیەکانی لە دژی زەوییەکە دەخشێن، جیمین بە بێهێزی لێواری خوارەوەی شۆرتەکەی گرت کە تا سەرووی ئەژنۆکانی دێن. هەوڵدانەکەی زۆر هێواشە، وەک ڤیدیۆیەکی هێواش وایە، تەنها یەک سانتیمەتر لە قوماشەکە ئەهێنێتە خوارەوە لە ماوەی یەک خولەکدا.
بۆ چرکەیەک ئالیس تەنها وەستا و سەیری ئەوی ئەکرد، تێبینی کردنی ئەو خەم و بێزاریەی ڕووخساری جیمین و بینینی ئەو ڕاستییەی ئەو نەخۆشییە پیاوێکی ئاوا بەهێزی لە کار کردووە.
ئالیس هەست بە دڵتەنگی ئەکات بۆی.
نەفرەت.
لەو هەوڵ و تێکۆشانەی هەناسە بڕکێی بوو، جیمین بە بێ دەسەڵاتی لەسەر تۆیلێتەکە دانیشتەوە و ڕووکەشێکی داماوی دا بە ئالیس.
هەر چەند ئالیس بۆی بگەڕێ، ناتوانێ یەک تۆز لە فێڵبازی و درۆ لە ناو چاوە گەورە قاوەییەکانی جیمین بدۆزێتەوە. بە پێچەوانەوە هەمووی خەم و بێ دەسەڵاتییە.
ئالیس دەستبەرداری ڕووە گرژەکەی جیمین بوو.
"باش،" ئالیس لە ژێر دانەکانییەوە وتی، ڕۆشتەوە ژوورەکەی خۆی. پەڕۆیەکی ڕەشی لە ژوورەکەی خۆی هێنا و، بە نابەدڵی چاوەکانی خۆی پێ بەستەوە، پەڕۆکەی لەسەر نێوچەوانی خۆی جێگیر کرد بۆ ئەوەی جارێ چاوەکانی دانەپۆشرێت.
"ئەگەر تۆ هەر شتێکی نەگونجاو و نزیک لە دەستدرێژی بکەی بە هەر شێوەیەک،" ئالیس بە هێواشی و قورسی وتی. "سوێند ئەخۆم لە ناو ئەم گەرماوە ئەتکوژم."
ئالیس هێشتا توڕەیە لەو قسەیەی 'من نامەوێ مامەڵە لەگەڵ تۆ بکەم' کە جیمین پێشتر کردی.
ئەگەر ئەو دەست لە ئالیس بدات لەم کاتەدا، ئالیس دەستەکانی جیمین وەک سەوزە ئەجنێت بێ دوودڵی.
جیمین سەری بە باشە جوڵاند، جارێکی تریش جلەکانی خۆی بە دەستە لاوازەکانی گرت و سەیری ئالیسی کرد وەک ئەوەی چاوەڕێیە.
ئالیس دانەکانی لێک خشاند، پەڕۆ ڕەشەکەی لەسەر نێوچەوانی هێنایە خوارەوە بۆ سەر چاوەکانی و لە جیمین نزیک بۆوە. "دەستەکانم لەسەر ڕانەکانت دابنێ،" ئالیس بە جیمینی وت.
وشەکان وایان لە ئالیس کرد سوور هەڵبگەڕێ هەر کە لە دەمی هاتنە دەرەوە.
ئەگەر هەر کەسێکی ناشارەزا لە پشت دەرگاکەوە گوێی گرتبایە، بە تەواوی بە هەڵە تێئەگەشت.
هەموو شتێک ڕەشە لەبەر چاوی هەر کە هەستی بە دەستەکانی جیمین کرد کە مەچەکی گرت، بەرەو پێشەوە ڕایکێشا و چەماندییەوە بۆ خوارەوە تاکو قوماشێک بەر سەری پەنجەکانی کەوت.
"ئێرەیە،" جیمین چرپەی کرد.
ئالیس بە نابینایی قوماشەکەی گرت و دەستی کرد بە هێنانە خوارەوەی. قورسە پشتگوێ خستنی ئەو گەرمییەی پێستی جیمین کە بەر پەنجەکانی ئالیس ئەکەوێ هەر کە قوماشەکە لە پێستی جیا ئەکاتەوە.
جیمین جوڵا، ڕانەکانی بەرز کردەوە بۆ ئەوەی یارمەتی ئالیس با. ئالیس ڕایکێشا تاوەکو نەیتوانی چیتر ڕایکێشێتە خوارەوە، تاوەکو کاشییە ساردەکە دەستە سەرلێشێواوەکانی وەستاند لە هەر جوڵەیەکی دوورتر.
"باشە،" ئالیس وتی. "تەواو بوو."
"ئەی تیشێرتەکەم؟" جیمین پێی وت.
هێشتا لەسەر ئەژنۆکانی چەماوەتەوە، ئالیس هەناسەیەکی قوڵی دایەوە.
هەناسە بڕکێیەکی کورت بیسترا، بە دوایدا ناڵەیەکی نزم.
"چی؟! ئایا تۆ باشی؟ تۆ ئەمری؟" ئالیس بە خێرایی هەموو ئەمانەی وت، ئەترسا لە لابردنی پەڕۆ ڕەشەکە بەڵام نیگەران بوو دەربارەی تەندرووستی جیمین.
دەستەکانی بەر گۆشتی ژێر ئەژنۆکانی جیمین کەوت، بەسەر پێستێکی لوس و ماسولکەیەکی پتەو.
"بوەستە،" جیمین لەژێر دەنگێکی قوڵەوە وتی. دەستەکانی ئەوانەی ئالیسیان گرت و لەسەر قاچی خۆی جێگیری کردن.
جیمین چی کرد؟
دەستی ئالیسی بەردا و بە کورتی وتی، "چاوەکانت دابخە،"  پێش ئەوەی پەڕۆیەکە لەسەر چاوەکانی ئالیس لابدات.
ئالیس چاوەکانی بە داخراوی هێشتەوە لە ژێر فرمانی جیمین هەر کە ئەویش لەگەڵ پەڕۆیەکە خەریک بوو کە ئالیس نەیئەزانی چی لێ ئەکات.
ساتێک ئاوا مانەوە، پاشان جیمین وتی، "باشە، ئێستا ئەتوانی بیانکەیتەوە."
جارێکی تریش بە دوای قسەکەی ئەو کەوت، ئالیس چاوەکانی کردەوە و سەیری جیمینی کرد.
نەفرەت نەفرەت.
جیمین هێشتا لەناو تیشێرتە سپیەکەیەتی، بەڵام هەردوو لایەکانی و ڕانەکانیشی بە ئاستەم بە پەڕۆ ڕەشەکەی ئالیس داپۆشراون. وۆاهـ وادیارە ئەم هەموو کاتە بۆ ئەوە بەکاری هێناوە.
ڕوومەتەکانی سوور هەڵگەڕاون و چاوەکانی کەمێک لێڵن.
"تۆ ناتوانی ئاوا بە کوێری لەوێ بوەستی و هەناسە بدەی بەسەر ڕوخسارم،" جیمین مینگەی کرد. "ناتوانم بەرگەی بگرم." ئۆهـ
ئەم کوڕە قێزەوەنە، هەموو کاتێک مێشکی پیسە. ئالیس سەیرکردنێکی پێدا.
"هەم تۆ پێویستە ببینی کە دەست لە کوێ ئەدەی،" جیمین لە ژێر هەناسەیەوە وتی. "بە ئاستەم توانیم خۆمان لە کارەساتێک ڕزگار بکەم چرکەیەک پێش ئێستا."
ئۆهـ خوایە.
ئەوە ئەو کاتە بوو کە ئالیس زانی کە دەستەکانی چەندە دوور ڕۆشتوون بەرەو بەشی سەرەوەی ڕانەکانی ئەو، خەریک بوو بگاتە لێواری پەڕۆ ڕەشەکە.
ئالیس ئەوەی ناو گەرووی قوتدایەوە.
"ب-ببورە،" ئالیس بە شەرمەوە وتی.
جیمین کەمێک پێکەنی، بە ماندووی پشتی بە بەشە سپیەکەی تۆیلێتەکەوە دایەوە.
سکی ئالیس هەست بە تێکەڵهاتن ئەکات هەرچەند سەیری جیمین ئەکات، سەیرکردنی ئەو پێستە وشکبووانەی سەر لێوە پڕەکانی و ئەو بازنە ڕەشانەی ژێر چاوەکانی.
ئەوە ناخ هەژێنە.
بانیۆکە پڕ بووە ئێستا، ئاوە شلتەتێنەکە هەڕەشەی ڕژان ئەکات بۆ دەرەوەی حەوزەکە.
ئالیس کەمێک لە ئاوەکەی ڕشت و ڕووی سوڕاندەوە بۆ لای جیمین. ئەویش کەمێک قۆڵی بەرز کردەوە وەک ئاماژەیەکی بێدەنگ بۆ ئەوەی ئالیس یارمەتی بات، کە ئالیسیش چاوی سوڕاند لە وەڵامدا.
هەڵسا سەر پێ، ئالیس لێواری خوارەوەی تیشێرتەکەی گرت و بە خێرایی بەرزی کردەوە بۆ لای سەری و تیشێترکەی جیمینی دانا. هێشتا تیشێرتەکەی لە ناو دەستەکانی گرتبوو.
سەیری خوارەوەی کرد و سوور هەڵگەڕا بەو دیمەنەی جیمین کە لە لای قاچەکانی دانیشتووە، هیچ شتێک بەڵام پێستێکی ڕووت و ماسولکە بە دیارکەوتووەکانی سکی، وە قوماشێکی بچووکی ڕەش بەشە گرنگەکانی داپۆشیوە. لێوە پڕەکانی لەیەکتر جیابوونەتەوە، چاوەکانی قورس بوون هەر کە سەیری سەرەوەی ئەکرد بۆ بینینی ئالیس. ئەو خاڵە گەمژە سێکسیەی سەر ئێسکی ملی. قژە سوورەکەی بەسەر هەموو پێستی نێوچەوان و سەری پاڵی داوەتەوە بۆ ئەوەی خۆی پشان بات، ڕەنگی قژی بە تەواوی لە دژی ڕەنگی ئەو پارچە قوماشە تاریکەی سەر ڕانەکانیەتی، هەموو ئەمانە وا لە ئالیس ئەکەن هەناسەکانی خێرا بن.
ئەو زۆر سەرنجڕاکێشە.
وە ئەوە کار لەو کچە ئەکات.
تەوژمێکی نەبینراو لە نێوان ئەو دووانەیان هەیە، سەری ڕاوەشاند و ئەو بیرکردنەوانەی لە مێشکی ون کرد.
مەهێڵە سەرنجت ڕاکێشێت، ئالیس.
ئالیس بە نەرمی قۆڵەکانی لە پەراسووی جیمین خشان، هەستی بە قژە نەرمەکەی جیمین کرد کە بە شانەکانی کەوت. ئالیس پەستانی خستە سەر ماسولکەکانی، جیمینی بەرز کردەوە بۆ ئەوەی لە بەردەمی بوەستێ.
جیمین ئەمجارە ناتوانێ یارمەتی بات، دەستەکانی زۆر سەرقاڵن بە هێشتنەوەی پەڕۆیەکە لەسەر ئەو شوێنەی کە لێی داناوە. لەگەڵ ئەوەی ئالیس چەناگەی لەسەر شانی جیمین حەساندۆتەوە، ئەو هەڵەیەی کرد لە سەیرکردنی خوارەوەی پشتی ئەو.
بەناو ئەو دۆڵەی نێوان دەفەکانی پشتی جیمین، ئالیس ئەتوانێ بەشێکی بچووکی سەرەوەی سمتی جیمین ببینێت.
چریکەیەکی زۆر بچووکی کرد، ئالیس چاوەکانی داخست.
تەنها بیخەرە ناو ئاوەکە، گەمژە.
هەر یەکێک لە ئالیس و جیمین هەنگاوی بچووکیان نا بەرەو بانیۆکە، ئالیس بەردەوام بوو لە داخستنی چاوەکانی و جیمینیش لە گرتنی ئەو پارچە قوماشە بە درێژایی ڕانەکانی. ئەوە شوینێکی زۆر گەمژانەیە کە ئالیس ئاوا کەمەری جیمینی گرتووە و قۆڵەکانیشی کۆنترۆڵ کردووە، ئەم هەموو ئەرکە هەمووی لەسەر ئالیسە و جیمین هیچ سوودی نییە.
جیمین هەنگاوی نا بۆ ناو بانیۆکە و ئالیسیش قۆڵەکانی لە ژێر ئەوانەی جیمین دانا، یارمەتی دا بۆ ئەوەی مامۆستاکەی نزم کاتەوە بۆ ناو ئاوەکە. کاتێک جیمین لە شوێنی خۆی جێگیر بوو و چیتر دەنگە مەنگەکەی ئاوەکە نەبیسترا و ئالیس توانی بیسەری شڵپەی ئاوەکە بێت، چاوەکانی کردەوە و هەستی بە سەلامەتی کرد.
جیمین بە ئاسوودەیی پاڵی دابۆوە بە پشتی بانیۆکە. ئالیس دڵخۆش بوو کە هەندێک ڕەنگ هاتۆتەوە بۆ ناو ڕوومەتە زەرد هەڵگەڕاوەکانی جیمین هەر کە دەرمانەکە خەریکی کردنی کاری خۆی بوو لە جەستەیدا.
"هەر لە ئێستاوە هەست بە باشی ئەکەم،" جیمین وتی. لێوەکانی بوونە لانەی زەردەخەنەیەکی سوپاسگوزار کە وای لە چاوەکانی ئەکرد بچووک ببنەوە. "سوپاس."
شایەنی نییە، جیمین. دڵخۆشم کە باشی.
ئەوە ئەو شتە بوو کە ئالیس ئەبوو بیڵێ، ئەگەر لەو کاتە ناسکەدا هەستی بە شتێکی لینج نەکردبا لە ناو سکی چەند چرکەیەک پێش ئەوەی خواردنی ئێوارەی دوێنێ شەو فڕێ بداتەوە ناو تۆیلێتەکە.
"نەفرەت،" تاکە شت بوو کە ئالیس گوێی لێ بوو، کە لەلایەن دەنگێکی نێر وترا پێش ئەوەی جیهانەکەی بە تەواوی لەبەرچاوی ڕەش بێت.

ـــــــــــــــــــــ
Unedited.
سەیرم نەکردۆتەوە یەکسەر پۆستی ئەکەم، لە هەڵەی ڕێنووسی سۆوی سۆوی^^
Vote and Comment, and please share it to ur friends💕
Love yall

سەیرم نەکردۆتەوە یەکسەر پۆستی ئەکەم، لە هەڵەی ڕێنووسی سۆوی سۆوی^^Vote and Comment, and please share it to ur friends💕 Love yall

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ئایم ئین لۆڤ ویذ زس گێڵ

Teach MeWhere stories live. Discover now