جیمین

1K 235 24
                                    

لای ئالیس

ئالیس دەستی کرد بە درووستکردنی خواردن بۆ چەند
کەسێکی پێویست، بۆنی خواردنەکان هەموو ماڵەکەی پڕ کردبوو. هیوادار بوو کە ئەو خواردنە بەس بێت بۆ تێرکردنی تێیهیۆنگ و سوپاکەی لە هاوڕێکانی.
ئەگەر ئەوان شتێکی وەکو تێیهیۆنگ بن ئەوە لەوانەیە بەشیان نەکات.
لێدانی دەرگا ئالیسی بۆ دەرەوەی چێشتخانەکە بانگ کرد، بە یارمەتی دەنگی هاواری براکەی لەودیوی دەرگاکە، "یاهـ! ئالیس! بیکەوە." پێکەنینە سەیرەکەی گاڵتەجاڕیانە بەرزە تەنانەت کە دەرگایەک ئەوان جیا ئەکاتەوە.
هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشا، بە هێواشی ڕۆشت بەناو ماڵەکەدا ڕۆشت بۆ کردنەوەی دەرگاکە، لەو دەقەی دەرگاکەی کردەوە، ڕێڕەوەکە لافاوێک پیاوی خستە ژوورەوە.
تێیهیۆنگ ئالیسی تا ئاستی خنکان برد لەگەڵ باوەشەکەی و هاواری کرد، "ئالیس! خوشکە بچووکەکەم چۆنە؟" ئالیسی فڕێدا لەگەڵ ماچێک پێش ئەوەی بتوانێ جواب باتەوە جوڵەی کرد بۆ لای کوڕەکانی تر بۆ ئەوەی بە دوای ئەودا برۆن.
ئەوان هەموویان یەک لە دوای یەک بە لای ئالیس-دا تێپەڕین.
ئەوە ئەوان بە ناو ماڵەکەمدا ڕۆشتن بێ ئەوەی تەنانەت سڵاویشم لێ بکەن؟ هاهـ. ڕێز چی لێ هات؟
"دایک و باوکم لە کوێن؟" تێیهیۆنگ لە چێشتخانەکەوە بە هاوارەوە وتی تا گوێبیستی بێ. ئەو بەرلەوە یاوەری هەموو هاوڕێکانی کرد بەرەو ژوورەکەی تر و ئەوان ئێستا خواردن ئەخۆن. ئەو ژەمەی کە ئالیس ئەرکێکی زۆری پێی کێشا تا درووستی کرد پێش ئەوەی چاوەکانی ببینن دیارنامێنێ، خێراتر لەوەی کە بیریشی لێ بکاتەوە.
"دەرەوە؟ کێ ئەزانێ." ئالیس وتی. "تۆ ئەو برادەرە لەناکاوانەم پێ ناناسێنی کە ئێستا هەموو خواردنەکانم ئەخۆن؟"
تێیهیۆنگ کەمێک وەستا و زلەیەکی لە نێوچەوانی خۆیدا.
"ئۆهـ بەڵێ! کوڕینە ئەمە ئالیسە. ئالیس، ئەمە جین هیۆنگە، یوونگی هیۆنگ، هۆسۆک هیۆنگ، نامجوون هیۆنگ، جیمینی، جۆنگکووکی." وۆهـ! بۆ ئەوان ئەوەندە زۆرن؟
"ببورە ئەتوانی دووبارەی بکەیتەوە بەس کەمێک هێواشتر؟" ئالیس بە زەردەخەنەیەکی شەرمنی داوای کرد.
تێیهیۆنگ پێکەنی و گەڕایەوە ئاماژە پێکردنیان لەگەڵ پەنجەی.
"جین هیۆنگ"
کوڕێکی قژ ڕەش و چاو ڕەشی زۆر جوان کە ڕوومەتەکانی پڕ بوون لە خواردن و وای کردبوو دەمی خڕ ببێت و لێوەکانیشی زیاتر پڕ و ئاڵ دەرکەوێ، زەردەخەنەیەکی بچووکی بە ئالیس بەخشی.
"یوونگی هیۆنگ"
ئەم دانەیان بچووکە و لاوازە، لەگەڵ روخسارێکی مناڵ-دەرکەوتوو و قژێکی فستقی هەیە. ئەو شێوەی وەکوو کەسێکە کە لە جەوێکی خراپدایە یان خەوی لێ ئەکەوێ لەهەر چرکەیەکدا. تۆ ناتوانی بڕیار بەی کامیانە.
"هۆسۆک هیۆنگ"
"من هۆپی تۆم، تۆ فریشتەی!" کوڕە قژ قاوەییە مەیلەو ڕەشەکە لە ناکاو لەسەر کورسیەکەی هەڵساو دەستی کرد بە بازدان لە ناو چێشتخانەکەدا، هەموو ئەوێی ڕووناک ئەکردەوە بە زەردەخەنە گەورەو درەوشاوەکەی. ئالیس پێکەنی لەگەڵی.
"ئەوە نامجوون هیۆنگە."
چاڵ. ئەو بەڕاستی زەردەخەنەیەکی زۆر کیوتی هەیە، چاڵەکانی ڕوومەتی شێوە گۆشەییەکەی ڕوخساری نەرم ئەکات لەگەڵ قژە ڕەنگکراوە بڵۆندیەکەی ( زەرد ).
"جیمینی- ئۆهـ بۆستە،" بە خێرایی سێری دەوروبەری کرد. " ئەو لە دەسشۆرەکەیە. بەهەرحاڵ، ئەمە جۆنگکووکییە، ئەو بچوکترینمانە!"
ماکنێ-کە زەردەخەنەیەکی کیوتی پێبەخشی کە بەچکە کەروێشکت بیر ئەخاتەوە، هەرچەندە لەوانەیە ئەو لە ئالیس گەورەتر بێ.
"سڵاو لە هەمووتان" ئالیس پێکەنی. "هیوادارم چێژ لە خواردنەکە ببینن."
"سوپاس ئالیس" هەموو بە دڵخۆشیەوە دەریان بڕی.
ئەوان زۆر کیوتن. ئالیس پێکەنی و بەرەو ژووری دانیشتن ڕۆشت تاکوو دەرگای دەرەوە دابخات. هەرکە ئالیس ڕۆشتە دەرەوە لە ژوورەکەی ئەوانی لێیە، ئەیتوانی گوێبیستی بە چرپە قسەکردنی هاوڕێکانی براکەی بێت.
"خوشکەکەت هۆتیشە، تێی"
"ئەو ئەتوانێ خواردنیش لێنێ! بەدەستی دێنم!"
"یاهـ! کەس خوشکی من بەدەست ناهێنێ!"
"بەڵام ئەو زۆر جوانە!"
سوورهەڵگەڕان، ئالیس دوودڵ بو لەوەی بچێتەوە چێشتخانەکە لەگەڵ هەموویان. ئەو هەستی بە ستایشکردن ئەکرد بەڵام لە هەمان کاتدا نەیەویست دووبارە ڕووبەڕویان ببێتەوە. ئالیس خەریک بوو بچێتەوە ناو ژوورەکە کاتێک یەکێکیان دەستی بە هاوار کردن کرد کە دەنگی لە هۆسۆک ئەچوو، کوڕە قژ قاوەییە مەیلەو ڕەشەکە.
"جیمینی، تۆ خوشکی تێی تێیت لەدەست چوو! ئەو زۆر جوانە!"
"ئەو وایە؟"
ئەو دەنگە.
ئالیس وەستا، سەری لار کردەوە. بۆ ئەو دەنگە زۆر ناسراوە لای من؟
قورگی پاککردەوە، ئالیس لە کۆتاییدا بوێری خۆی کۆکردەوە بۆ چوونە ژوورەوەی چێشتخانەکە بۆ دۆزینەوەی تێی و هۆسۆک کە پشتیان لە ئالیس بوو وە هەمان وەستانی کوڕێکی کورتر لەوان.
قژی ڕەنگکرابوو بە سورێکی زۆر تۆخ.
"نەخێر ئیتر." ئالیس بۆخۆی چرپاندی.
تێیهیۆنگ گوێی لێبوو و ڕووی سوڕاندەوە بۆ ئالیس لەگەڵ پێکەنینێکی زۆر گەورە. "ئالیس! وەرە ئێرە! جیمینی ببینە"
کوڕە قژ سوورەکە سووڕایەوە بۆ ئاڕەستەی پشت خۆی کە هەمان ئاڕاستەی ڕووی ئالیس بوو، دڵی ئالیس لە سنگیا وەستا.
"بەڕێز پارک؟"
"خاتوو کیم؟"
هەردووکیان لە شوێنی خۆیان بەستران، بەڕێز پارک بەهۆی بینینی ئالیسەوە، وە ئالیس بەهۆی ئەوەی لە دەرەوەی قوتابخانە ئەو زۆر جیاواز دەرەکەوێ...
هۆتتر.
بەڕێز پارک، یان جیمین کە ئێستا پێت ناسێندرا، چاوی لێداگرتی لەگەڵ ئەو چاوەی کە بە خەتێکی ڕەش کێشراوە.
ئالیس هەمان کاردانەوەی هەبوو.
ئەو کابۆیەکی تووند و تەسکی سەر ڕان دڕاوی پۆشیبوو کە هەندێک پێستی بریقەداری پشان ئەدا لەگەڵ تیشێرتێکی سپی.
ئەو بەڕاستی نەفرەتیانە نایاب دەرەکەوێ!
ئەو هێلە ڕەشەی کە لەسەر چاوی کێشاویەتی وا لە چاوەکانی ئەکا جێی تێبینی بن وە لێوەکانی پەمەییترن لە کاتی ئاسایی.
چاویلکەکەی لە چاو نیە و گوارەکانی زیاتر دەرکەوتوون. هەموو شوێنەوارێکی کیوت و بێتاوانی لەودا ڕایکردووە، وە هۆتییەکی بێ بەزەیی لە دوای خۆی جێهێشتووە.
ئالیس تفی قورگی قوتدا.
جیمین نەفرەتی کرد.
"ئەو دوانەتان یەکتر ئەناسن؟" تێیهیۆنگ بە پەرۆشی پرسی هەرکە بەردەوام بوو لە پڕکردنی دەمی لە خواردن.
"ئەو مامۆستای منە!" ئالیس بە خەفەتەوە هاواری کرد.
٦ کوڕەکەی تر دەستیان کرد بە پێکەنینێکی بەرز.
"جیمینی، تۆ مامۆستای خوشکە هۆتەکەی تێیهیۆنگی؟" نامجوون بە پێکەنینەوە وتی. "جێی گومانە."
جیمین لێوەکانی بە جوڵە کەوتنەوە و پێکەنی.
"نا" ئالیس قیژاندی بە توڕەیی. " بە هیچ شێوەیەک ئەوە جێی گومان نیە!"
"یاهـ، یاهـ! چی ئەگەر ئەوان بەیەکەوە بن؟ وەکو هەندێک دراما؟" تێیهیۆنگ بە هاوارێکی دڵخۆشیەوە وای وت و کوڕەکانی تریش بە پێکەنینێکی زۆر بەرز وەڵامیان دایەوە.
زەردەخەنەی جیمین کەمێک ددان پشان ئەیەن ئێستا.
"تۆ دوێنێ لە وانەی من چاتت ئەکرد،" جیمین وتی
"من سزات ئەدەم ئەگەر دووبارەی بکەیتەوە."
"ئۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆوووەهـــ" هەموو ئەوانی تر وتیان.
ئالیس سەیری کردن، قۆڵەکانی لەیەکتر ئاڵاند و لەبەرامبەر سنگی داینا و توڕە بوو. "هەرگیز ناهێڵم هیچ یەکێکتان جارێکی تر لێرە نان بخوات."
"ئۆهـ پەتاتە بێتاوانەکەم" تێیهیۆنگ پێکەنی و وتی. "ئەو لەو شتانە نازانێ، بە تایبەت لەگەڵ مامۆستایەک"
کیم تێیهیۆنگ، تۆ مردووی.
دڵنیای کردەوە کە تێیهیۆنگ ئەو نامەی پێگەشت بەو سەیرکردنە لەیزەریەی چاوی، ئالیس ڕۆشتە دەرەوە لە ژوورەکە و بە تووندی دەرگاکەی داخست و ڕۆشت بەرەو ژوورەکەی.
ئەو گەمژانە.
چۆن بتوانم سبەی ڕووبەڕووی ببمەوە لە قوتابخانە؟


بە یەک ڕۆژ ٢ پارتی دورودرێژ بۆ ئێوە
خوێنەرەکان کەمن بەڵام گرنگن بەلامەوە
چێژ ببینن لە خوێندنەوەی! بێبەشم مەکەن لە ڤۆت و کۆمێنت و ڕای خۆتان^^

بە یەک ڕۆژ ٢ پارتی دورودرێژ بۆ ئێوە خوێنەرەکان کەمن بەڵام گرنگن بەلامەوەچێژ ببینن لە خوێندنەوەی! بێبەشم مەکەن لە ڤۆت و کۆمێنت و ڕای خۆتان^^

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
Teach MeWhere stories live. Discover now