ئالیس لە چێشتخانەکە لەگەڵ براکەی دانیشتبوو و خەریکی خواردنی قاپێک لە ڕامێن بوو کاتێک کە جیمین خۆی کرد بە ژوورا.
ئەو چرکەی هەستی بە ئامادەبوونی جیمین کرد، ئالیس وەک سەهۆڵ بەستی.
"جیمینی!" تێیهیۆنگ بە دڵخۆشی وتی، بەڵام ئالیس هیچی نەوت و بە وردی چاوی لەسەر کاردانەوەی جیمین بوو. ڕووخساری زۆر بێ باک دیارە، زەردەخەنەیەکی خێرای بۆ تێیهیۆنگ نارد پێش ئەوەی بەرەو سەلاجەکە بڕوات. شانەکانی لە ژێر تیشێرتەکەی حەساونەتەوە وەکو ئەوەی بە تەواوی بێخەمە لە دنیا.
چەنێک جوان دیار بێت، ئالیس هێشتا ناتوانێ ئاسوودە بێت.
چونکە چاوەڕێی ئەوە ئەکات کە جیمین بەوە بزانێ کە کتێبەکەی ئەوی بردووە.
سێ ڕۆژ تێپەڕیوە بەسەر ئەو کاتەی کە ئەو کتێبەی دزی، وە ئالیس ناتوانێ بڕوا بەوە بکات کە جیمین تا ئێستا نەهاتۆتە ناو ژوورەکەی لە شەودا و کتێبەکەی نەبردۆتەوە، وە ئالیسیشی نەکوشتوە لەناو خەوەکەی.
سێ ڕۆژ.
چۆن ئەو هەستی پێ نەکردووە؟
لە ماوەی ئەم سێ ڕۆژەدا ئالیس لە ناو سزا لەگەڵ جێیهی و ئەو کوڕەی هێشتا ناوی نیە دانیشتبوو، بە ترسەوە چاوەڕێی مامۆستاکەی ئەکرد بۆ ئەوەی لە سووچێکا بیگرێت و بەرەنگاری ببێتەوە دەربارەی بردنی کتێبە نهێنییەکەی، بەڵام تا ئێستا نەیکردووە.
تەنها ئەو سەیرکردنانەی بە ئالیس بەخشیوە کە تێکەڵەیەکن لە بێزارکەری، خۆشی، وە بێ ئارامی.
ئەوە ئەبێ مانای چی بێ؟
گەر بڵێت ئالیس هەوڵی گەڕاندنەوەی ئەو کتێبەی نەیاوە، ئەوا درۆیە، چوونکە هەوڵی داوە. بەڵام هەموو جارێک کە ئالیس کتێبەکەی ئەخستە ژێر جلەکەیەوە و دەستی ئەکرد بە دزە کردن بەناو هۆڵەکە بەرەو ژووری جیمین، سەر سوورەکە لەناکاو بە دیار ئەکەوت و زەردەخەنەیەکی بەرەو ڕووی ئالیسدا ئەکرد یانیش بە نزمی ئەیوت، "سڵاو، ئالیس."
وە هەموو کاتێک ئالیس ئەڕۆشتەوە ژووری خۆی وەکو ترسنۆکێک لە جیاتی ئەوەی جیمین سەرقاڵ بکات.
ئەوە بە تەواوی ئالیس نیگەران و تووڕە ئەکات، کە هەر جارێک هەوڵ ئەدا کتێبەکە بگەڕێنێتەوە، جیمین ڕێک لەو شوێنەیە.
وەک ئەوەی ئەزانێ.
بەڵام بۆچی تا ئێستا هیچ شتێکی نەکردووە؟
هەرکە جیمین لە چێشتخانەکە لە پشت ئالیس ئەڕۆشت، شوێنەواری پەنجەکانی لە لێواری مێزەکە بەجێ ئەهێشت.
"تێیهیۆنگ، ئایا گوێت لە هەواڵەکان بوو؟" مامۆستای ئالیس پرسی، تۆنی دەنگی سووک و پڕ لە گاڵتەجاڕییە.
"نەخێر،" تێیهیۆنگ وەڵامی دایەوە لەگەڵ ڕوو گرژکردنێک. "چی ڕوویداوە؟"
"دەنگۆیەک هەیە لەناو گەڕەکەکە. دەربارەی دزێک."
ئالیس خەریک بوو بخنکێ لەو دەمە پڕ خواردنەی کە ئێستا قوتی یا.
نەفرەت.
"بەڕاست؟ کەسێک دزی لە خەڵک ئەکات؟" تێیهیۆنگ وتی، نیگەران و بێ ئاگا بوو.
پێکەنینێکی پشیلەیی ڕوخساری جیمینی گرتەوە بۆ تەنها نیو چرکە پێش ئەوەی بیگۆڕێ بۆ شێوەیەکی بێزار، قێز لێبوونەوە.
"ئەوە زۆر خراپە، ئەی وانیە؟ ئەو دزە هەست بە باشی ئەکات دوای بردنی شتێکی بەنرخ کە هیچ پەیوەندییەکی بەوەوە نیە." لە گۆشەی چاویەوە، ئالیس ئەتوانێ هەست بکات کە جیمین سەیری ئەکات لەگەڵ ئەو سەیرکردنە گاڵتەپێکردنەی.
ئالیس خۆی کەمێک خڕ کردەوە کە هەست ئەکا وەکو کیسەڵێکە کە ئەکشێتەوە بۆناو توێکڵەکەی.
ئەو ئەزانێ.
جیمین ئەزانێ.
ئەو زۆر، بە تەواوی، بە دڵنیایی، ١٠٠٪ ئەزانێ، بەڵام بۆچی ئەمە ئەکات؟
ئەو هیچ بەرەنگاری ئالیس نابێتەوە یان کتێبەکەی لێ ناسەنێتەوە.
ئەو تەنها سەیری ئالیس ئەکات.
"تۆ باشی، ئالیس؟" جیمین وتی. "تۆ کەمێک... پەشۆکاو دیاری."
پەشۆکاو؟ ئالیس ئەوە بە ئابڕووچوون ناودەبات لە ئێستادا، بۆ زیاتر لە هۆکارێک.
بەڵێ، ئالیس ڕەنگی سوور بوو لە ژێر سەیرکردنی جیمین چوونکە ئەزانێ کە جیمین ئەوە ئەزانێ ئالیس تاوانبارە، بەڵام هەروەها...ئەو جیاوازە.
دوای سەیرکردن بەناو کتێبەکەی، بیرکردنەوەکانی ئالیس دەربارەی مامۆستا قژ سوورەکەی بە ڕادەیەکی زۆر گۆڕا. ئەو ئەو ئەکتەرە منداڵکار و بێ باکە نییە کە ئالیس بیری لێ ئەکردەوە.
ئێستا، هەرکە ئالیس سەیری ئەکات، بە ئاسانی ئەتوانێ هەست بەو دڵسۆزی و تیشکدانەوەی خۆشەویستییە بکات، کە ئالیس هەرگیز پێشتر نەیبینیەوە. ئەو ڕاستییەی کە جیمین چەنێک بە توانایە لە خاوەنداریەتی ئەو هەستە بەهێزانە بەرامبەر بە براکانی، خەریکە....
خەریکە وا لە ئالیس ئەکات بیەوێ ببینێت.
ببینێ کە هەستێکی چۆنە گەر لەلایەن پارک جیمینەوە خۆشبویسترێی.
کە ببێتە یەکێک لەو بازنە بچووکەی ئەو کەسانە کە جیمین هەموو هەستە بەهێزەکانی تەرخان کردووە بۆ گرنگی پێدانیان. کە کەسێکی هەبێ لە ژیانی بە ڕادەییەک خۆشیبوێت کە ئەو لەوانەبێ هەرگیز بۆ دووەم جار بیر نەکاتەوە بۆ قوربانیکردنی ژیانی خۆی لە پێناویدا.
ئالیس ئەیەوێ هەست بە خۆشەویستی ئەو بکات.
بەڵام پێش ئەوەی بتوانێ بیر بکاتەوە لەو ئارەزووە ناڕاستییەی ناو ناخی، ئالیس پێویستە ئەو کتێبە گەمژەیە بگەڕێنێتەوە ژووری جیمین بێ ئەوەی بتوانێ بیگرێت.
"تۆ خواردن ناخۆی؟" تێیهیۆنگ لە جیمینی پرسی، ئەوەی کە هێشتا لە چێشتخانەکە وەستاوە و بە وردی سەیری ئالیس ئەکات.
کاتێک ئالیس ڕەتی کردەوە پەیوەندی چاو لەگەڵی درووستبکات یان تێبینی بکات بە هەر شێوەیەک بێ، قژ سوورەکە هەناسەیەکی قوڵی دایەوە.
"من زۆر برسیم نیە،" جیمین وتی، قورگی پاککردەوە و کۆکی.
"وابزانم ئەچم گەرماوێک ئەکەم لە جیات ئەمە. شەوشاد تای."
تێیهیۆنگ سەری بۆ جوڵاند هەرکە بەرەو دەرگاکە ڕۆشت، پێش ئەوەی بڕواتە دەرەوە بۆ چرکەیەک وەستا.
"شەوشاد، ئالیس." جیمین بە بەفیزیەوە وتی بە ئالیس لەسەر شانییەوە.
تشش.
"شەوشاد،" ئالیس بە نزمی وتی.
لەگەڵ زەردەخەنەیەکی نەرم و کۆکەیەکی تر جیمین ئالیس و براکەی بە تەنها لە چێشتخانەکە جێهێشت.
"جیمین زۆر بە سەیری مامەڵەی ئەکرد،" تێیهیۆنگ وتی. "ئەمە دەربارەی چی بوو؟ دزێک؟" ئالیس هەناسەیەکەی هەڵکێشا لەگەڵ سەیرکردنێکی ماندوو بۆ براکەی.
"تای، من دزەکەم"
"تۆ ن..." تێیهیۆنگ بە سەختی بیردەکاتەوە، وە دواتر تێگەشت. "کتێبەکە. تۆ دۆزیتەوە؟" دەنگی زۆر بەپەرۆشە، بەڵام ئالیس سەری ڕاوەشاند.
"من دۆزیمەوە، وە بەکاری ناهێنم،" ئالیس بە براکەی وت.
"من تەنها بیر لە ڕێگایەک ئەکەمەوە بۆ بردنەوەی ئەو کتێبە بۆ ژوورەکەی."
لە خولەکێکدا، تێیهیۆنگ بە سادەیی لەبەرامبەری دانیشت و سەیری ئالیسی کرد لەگەڵ ڕووکەشێک کە ئالیس وەکو سووکایەتی پێکردن وەری ئەگرێ.
وەک ئەوەی پرسیار لە زیرەکی ئالیس ئەکات.
"ئەی جیمین کەمێک پێش ئێستا نەیوت کە ئەچێ گەرماوێک ئەکات؟" تێیهیۆنگ بە هێواشی وتی، وەکو ئەوەی کە وا لە منداڵێکی گەمژە ئەکات تێبگات. "کتێبەکە بگەڕێنەوە کاتێک ئەو لە گەرماوە."
ئۆهـ.
ئەوە لەوانەیە پلانێکی باش بێت.
کاتێک ئالیس تەنها بە بێهۆشی دانیشتبوو و سەیری براکەی ئەکرد، تێیهیۆنگ وتی لەگەڵ پێکەنینێک، "باشە، بڕۆ!"
ڕاستە.
ئالیس لەسەر کورسییەکە بازی دا، خواردن و کورسییەکەی جێهێشت هەرکە بەرەو هۆڵەکە ڕۆشت بە خێرایی.
هەرکە گەشت بە ژووری خۆی، ڕاستەوخۆ بەرەو دەرگای گەرماوەکە ڕۆشت و گوێی بە دەرگاکەوە نا، دڵخۆشبوو کە گوێی لە ڕژانی ئاوەکە بوو بەسەر ژوورە کاشی کراوەکە.
ئالیس کتێبەکەی دەرهێنا لەو چەکمەجەی کە لەژێر جل و هەندێک کەلو پەل شاردبوویەوە، تەنها بۆ دڵنیابوونەوە.
ژووری جیمین دانەخراوە، سوپاسگوزارانە، وە ژوورەکە بەتاڵ و بێدەنگە. ئالیس کەمێک سەری بردە ژوورەوە بۆ ئەوەی بیپشکنێ.
ئۆخەی.
ئالیس پێشبینی ئەوەی ئەکرد کە جیمین لەسەر بێدەکە دانیشتبێت و زەردەخەنەی لار بۆ ئالیس بکات هەرکە ئەهاتە ژوورەوە.
بەو دەنگە نەرمەی ئاوەکە دڵنیا بووەوە کە لەوێ نیە، خۆی کرد بە ژووری جیمیندا و بە هێواشی دەرگاکەی لە دوای خۆی داخست، تەنها لەبەر ئەوەی لەوانەیە هەندێک کەس بەو ناوەیا بگەڕێ و ئالیس ببینن کە بە دزی چووەتە ناو ژووری جیمینەوە.
وەکو ئەوە وایە کە بە میل ڕێگا ببڕی بەرەو بێدەکەی. بەشە نەرمەکەی بێدەکە نیشت هەرکە ئەژنۆکانی خستە سەری، بالیفەکانی لەو ناوە لابرد و دەستی کرد بە تێخستنی کتێبەکە بەناو ئەو بۆشاییە بچووکەی نێوان بێدەکە و دیوارەکە.
هەرکە تێیدەکۆشا بۆ خستنە ناوەوەی کتێبە ئەستوورەکە بەناو ئەو بۆشاییە تەسکەدا، ئالیس گوێی لێ بوو.
کردنەوەی دەرگاکە.
هەر کە ئالیس لەسەر ئەژنۆکانی بوو لەسەر بێدەکە، تێبینی شتێکی تری کرد کە ترسێکی زۆر زۆری نارد بەناو سکی.
ئاوەکە چیتر ناڕژێ.
ئۆهـ نەفرەت.
بە هێواشی، ڕووی سووڕاندەوە لە سەر ئەژنۆکانی بۆ ئەوەی ڕووبەڕوی ئەو شتە ببێتەوە کە لەمەوپێش ئەزانێ چیە.
وەک ئەوەی پێشبینی ئەکرد، پیاوێکی قۆز و سەرنجڕاکێش لەگەڵ شەویلگە گۆشەییەکەی و لێوە پڕە تاوانبارەکانی کە زەردەخەنەیەکی لاریان لەسەرە.
ئەوەی کە ئالیس پێشبینی نەئەکرد ئەو کراسەی قوتابخانەیەتی، قۆپچەکانی بە تەواوی کراوەن و دیمەنێکی گەورەی زیوی لە سنگە ڕووتە ماسوولکەیەکەی دەردەخات.
شتێکی پێشبینی نەکراوی تریش قایشەکەیەتی کە کراوەتەوە، کێشی قایشەکە کاری کردووەتە سەر پانتۆڵەکەی و وای لێکردووە کەمێک بێتە خوارەوە لە کەمەری و بەشێکی جوانی لە CalvinKlein (شۆرتەکەی) بەدیارخستووە.
ئەوەشی کە پێشبینی نەئەکرد قژی جیمینە کە بە تەواوی وشکە.
ئەو هەر نەچووەتە گەرماو.
"باشە. چیمان هەیە لێرە؟" جیمین بە نەرمی وتی، زەردەخەنە لارە ناسراوەکەی خستەوە سەر لێوە پڕەکانی.
دەرگای ژوورەکە داخرا لە ژێر پەنجەکانی هەرکە دەسکەکەی بادا، ئالیسی فەوتاند.
دواتر جیمین پێکەنی.
"وابزانم من دزێکی بچووکم گرت."Unedited.
![](https://img.wattpad.com/cover/267565894-288-k169066.jpg)
YOU ARE READING
Teach Me
Romance"نەفرەت لە یاساکان. من تۆم ئەوێ، کیم ئالیس ." پارک جیمین x کیم ئالیس مامۆستای خوێندنی ئامادەیی [uwu] Translated by Varin---jinwjin-0 Written by Pocketbangtan Start: 27/5/2021