ئێمە هیۆنگمان بەخەبەر هێنا

866 164 32
                                    

"تۆ وتت زبڵ ئەکەنە ئەوێوە!" ئالیس هاواری کرد
تێیهیۆنگ پێکەنی و دەستێکی لەسەر دەمی دانا و سەیری ئالیسی کرد لە ناو ڕۆبەکەی ئەلەرزی لە سەرما.
قژی بە ئاوی بەفراو تەڕ بووە و هەموو جەستەی وەک چلورەی لێهاتووە.
"من ڕاستییەکەم وت،" تێیهیۆنگ بە شەیتانی وتی. سەیرکردنێکی پڕ مانای نارد بۆ هاوڕێکەی، و زلەیەکی لە پشتە ملی خوارد لەلایەن پیاوە گەمژە قژ سوورەکە کە لە تەنیشتی بوو.
هێشتا پێکەنینێک لەسەر ئەو لێوە نایابەی هەیە، شتێکی دەرخست کە هەرگیز ئالیس پێشتر نەیبینیبوو. یەکێک لە ددانەکانی پێشەوەی جیمین کەوتۆتە سەر ئەوەی تەنیشتی،
ناڕێکیەکی جوان کە ئەوەندەی تر سەرنجڕاکێشی ئەکات.
چۆن؟
"سەبارەت بە من، من نەمئەزانی تۆ لەوێی،" مامۆستاکەی ئالیس وتی.
ئالیس سەیری کرد.
شێوەی پۆشینی جلەکانی وا لە پەپوولەکانی ناو سکی ئەکا بفڕن کە ئەو چەنێک جوانە. پێڵووی چاوەکانی هەڵاوساون لەبەر خەو، تاڵەکانی قژە سوورەکەی هەریەکەو بەرەو ئاڕاستەیەک ڕۆشتووە، وە چاویلکەکانی لەسەر لوتە کیوتەکەی جێگیرکراوە. هەموو ئەمانە، کۆکراوەتەوە لەگەڵ تیشێرتە سپیەکەی و شۆرتەکەی،
وای لێئەکا شێوەی لە پشیلەیەکی بچووک بکات کە بە ڕەقی لەخەویان هەڵساندووە.
هەرچەندە ئەوە ئەو بوو کە ئاسوودەیی ئالیسی لە ژێر ئاوە گەرمەکە تێکیا بەو ئاوە ساردە.
"ئەگەر بشتزانیبا کە منم، ئەوە هەر ئەتکرد." ئالیس بە منگەوە  وتی.
تێیهیۆنگ پێکەنی و جیمین زەردەخەنەیەکی لاری کرد. لە گوێی ئالیس نزیک بۆوە و چرپەی کرد تا براکەی گوێی لێ نەبێ.
"ئەگەر بمزانیبا ئەوە تۆی لەناو ئەو گەرماوە؟ ئەوە شتێکم ئەکرد، خاتوو کیم، بەڵام پڕانکم نە ئەکرد." هەناسەی گەرمە و بەر گوێی ئالیس ئەکەوێ، وای کرد لەرزێکی خێرا بۆ بڕبڕەی پشتی ئالیس بنێرێ، ئالیس ڕقی لەخۆیەتی بۆ ئەمە.
کاتێک پێکەنینە بەفیزەکەی جیمین کەوتە بەر چاوی، ئالیس ڕوخساری سورهەڵگەڕاو ددانەکانی لێک خشاند.
بۆچی وا ئەکات؟
لەوانەیە ئەوە بزانێ کە بەم شێوەیە کاریگەری لەسەر ئالیس هەیە. لەوانەیە بزانێ کە چەنێک تووڕەی ئەکات. بیرکردنەوە لەو کە لەوێ وەستاوە بە دەنگی بەرز پێئەکەنێ لە کاتێکا ئالیس لەگەڵ هەموو ئەو هەستە تێکەڵاوانە کە جیمین بۆی ئەنێرێ شەڕ ئەکات وای لێ ئەکات بتەقێتەوە.
جیمین دڵداریم لەگەڵ ناکا. ئەو تەنانەت منیشی بەلاوە سەرنجڕاکێش نیە. ئەو تەنها من بەکار ئەهێنێ بۆ خۆشی خۆی؛ من تەنها گاڵتەیەکەم. وە جیمین زبڵ.
ئێستا ویستی ئالیس بۆ ئەو کتێبە باوەڕپێنەکراوانە زۆرە. ئەوە شتێکی زۆر نیە بۆ ئەو کە بۆ ماوەی یەک ساڵ نەتوانێت وەک مامۆستا کار بکات، بەڵام ئالیس تۆڵەی ئەوێ. ئەگەر ئەو کتێبە ڕاست بێ و هەموو هەستە نهێنییەکانی و بیرکردنەوەی ناو جیهانی خەونەکانی تیا بێت، ئەوا ئالیس وێنەیەکی HD ئەگرێ و لە هەموو هەژمارێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خۆی بڵاوی ئەکاتەوە تەنانەت گەر توانی هەژماری زیاتریش درووست ئەکات
پارک جیمین وەکو تایتانیک نقوم ئەبێ، وە کاتێک ئالیس لەوێ ئەوەستێ و پێی پێئەکەنێ و سەیری ڕوودانی ئەوە ئەکات، جیمین لە کۆتاییا تامی کەمێک لەو هەستەی ئێستای ئالیس ئەکات.
تێیهیۆنگ دەستی ڕاوەشاند لەبەردەم ئالیس وە ئالیس خەریک بوو گازی لێ بگرێ.
"یاهـ!" هاواری لەسەر ئالیس کرد.
پێش ئەوەی هیچ کەس بتوانێ وشەیەکی تر بڵێ، دەرگایەک لە شوێنێکی ماڵەکە بە توندی کرایەوە و هەنگاوەکانی بە قورسی بەرەو ژووری دانیشتنەکە نزیک ئەبوونەوە.
جیمین و تێیهیۆنگ هەردووکیان زەردهەڵگەڕان.
"نەفرەت،" تێی بە لەرزەوە وتی. "وابزانم ئێمە یوونگی هیۆنگمان بەخەبەر هێنا."
شێوەیەکی تۆقیو لەسەر ڕوخساری هەردووکیان دەرکەوتووە، ئالیسی شڵەژاند. یوونگی بەو ڕادەیە خراپە؟
هەر ئەو کاتە، کوڕە قژ سەوزە فستقییەکە هاتە ناوە ژوورەکەوە، ڕوخساری مۆنێکی تاریکە کە وای لە دڵی ئالیس کرد باز بدا لە ترسا. ناڵەیەکی تر لە دەمی تێیهیۆنگەوە هاتە دەرەوە.
"بە چ هۆکارێکی نەفرەتی&#*#%€$%&*¥%$# هەموو کەسێک لەو ماڵەدا#%€*$&%#*#%€$%& هاوار ئەکا#%€$%&بەو کاتژمێر ١١:٠٠ ی بەیانییە؟!"
دەنگە قوڵەکەی یوونگی بەهۆی خەوەوە زۆر بڕەڕە، لەگەڵ توڕەییەکەشی، وای لێئەکا شێوەی و دەنگی وەکو ئەوە بێ کە لە قوڵترین بنکی دۆزەخ هاتبێتەوە بۆ ئەوەی ڕووحت دەرکا.
"هیۆنگ،" جیمین بە گڕی وتی. "داوای لێبووردن ئەکەین. ئێمە نە-"
"بۆچی؟" یوونگی پێی بڕی.
"ئەو ئاوی ساردی کرد بەسەرمدا لەناو گەرماوەکە!"
ئالیس قیژاندی و بە پەنجە ئاماژەی بە جیمین کرد کە لەوێ تۆقیو وەستاوە. ئالیس هەستی ئەکرد کە ئەوە حاڵی هەموو پیاوێکە کە لە نزیکی یوونگی بێ. "وە ئەو زۆر خراپە لەگەڵم، ئەو مامۆستای منە!"
سەریکردنی یوونگی بە هێواشی لەسەر جیمین نیشتەوە.
ها.
"هیۆنگ،" جیمین پاڕایەوە. "ئەوە تەنها ڕووداوێک بوو. من نەمدەزانی کە ئەوە- ئــۆو!"
یوونگی زلەیەکی لە پشتەملی جیمین دا، وای لە جەستەی کرد بە ئیفلیجی چەند هەنگاوێک بڕواتە پێشەوە.
یوونگی بە پەنجەی ئاماژەی بە ئالیس و جیمین کرد و بە توڕەیی سەیری ئەکردن. "یاسای نوێ. هیچ پەیوەندییەکی فیزیایی لە نێوان ئەو دوانەتان ڕوونادات لەو ماڵەدا، وە هەروەها گاڵتەی کرداریش. چاوم لەسەرتە، پارک جیمین. ئەگەر جارێکی تر لەلایەن دوو گەمژەی وەکو ئێوە بەخەبەر بێم، ڕۆژی دواترتان نابینن."
لەگەڵ هەڕەشەی کۆتایی، یوونگی ڕۆشتەوە ژووری خۆی، ئالیس وای دانا کە ئەچێتەوە بۆ خەوەکەی. ساتێکی بێدەنگ هەیە لەنێوان هەرسێکییان، بێدەنگییەک لە کەسانێک کە بەحاڵ ڕزگاریان بووە لە بارودۆخێکی سەختی ژیانیان.
ئالیس هەرگیز نایەوێ یوونگی بەخەبەر بێنێ جارێکی تر.
"گوێتان لێی بوو؟" تێیهیۆنگ هەناسەی دایەوە. گەڕایەوە ئەو شوێنەی کە لە ترسا ڕەق ببوو، و بە دەستی تۆزی سەر تیشێرتەکەی لائەبرد وەکو وابێ هیچ ڕووی نەدابێ. "هیچ بەریەککەوتنێک نیە لەم ماڵە، گاڵتەکردن نیە. ئەوە کێشەکە چارەسەر ئەکات، هەر کە ئالیسیش بۆ ماوەیەک لێرە ئەژی."
"لێرە ئەژیێت؟" چاوەکانی جیمین فراوان بوون لە شۆکدا.
"لە کەیەوە؟"
"لەو کاتەوەی کە دایک و باوکم ڕۆشتن بۆ گەشت بۆ جامایکا وە ئەوە تاکە شوێنە کە ئالیس هەیبێ." تێیهیۆنگ قۆڵی لەسەر شانی ئالیس حەساندەوە. "ژووری میوانەکە هی ئەوە."
لێوەکانی مامۆستاکەی موچوڕکی پێداهات، وە ئەو شتەی ئالیس پێشبینی ئەکرد لە قاقایەکی گەورە یان پێکەنین گرتییە خۆی.
ئەوە وا لە ئالیس ئەکا گومان بکات.
"چییە؟" ئالیس بە وریایەوە پرسی، قۆڵەکانی لێک ئاڵاند لەبەرامبەر سنگی وەک نیشانەیەکی پارێزگاری.
هەرکاتێک کە بەم شێوەیە پێئەکەنێ، ئالیس زۆر هەست بە بێدەسەڵاتی و مەترسی ئەکات.
تێیهیۆنگ و جیمین بۆ ساتێک سەیری یەکتریان کرد و لە یەک کاتدا تەقینەوە لە پێکەنین. تێیهیۆنگ خەریک بوو فرمێسکی ئەهاتە خوارەوە لەبەر پێکەنین لە کاتێکا دەستی بە سکیەوە گرتبوو.
"خۆشمەوێی، جیمینی. تۆ ئەتوانی پێی بڵێی." تێیهیۆنگ وتی، لە ژوورەکە ڕۆشتە دەرەوە.
"چیم پێ بڵێی؟" ئالیس پرسی.
قژە ئاڵۆزەکەی دووبارە تێکدا، جیمین زەردەخەنەی کرد و لە ژێر چاویلکەکانیەوە چاوی لێ داگرت.
"تۆ باشترە فێربی کە ئەو دەرگایانە دابخەی، بەیبی. چونکە لەمەودوا من و تۆ یەک گەرماو بەکار ئەهێنین."
ئالیس چاوەکانی ئەترووکاند. ئەوە ئەو شتە بوو کە تێیهیۆنگ پێی کۆمێدی بوو؟
نەفرەت، ئەوە هیچ پێکەنیناوی نییە.
ئالیس توند دەستەکانی داخست تا ڕێگری لە خۆی بکا لە لێدانی ئەو ڕوخسارە بەفیزەی بەرامبەری و بە زۆر زەردەخەنەیەکی شیرینی لەسەر ڕوخساری خۆی دروستکرد.
"باشە، ئەی ئەمە نابێتە سەرکێشی."

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هاییی چۆنن جەماعەت، هیوادارم باشبن^^
چاوەڕێی پارتی نوێ بوون ئەزانم💀😭
ڤۆت بکەن و ڕای خۆتان لە کۆمنێت بڵێن لەسەر ئەم پارتە🥺
ئینجا ئەمە نەخشەی ماڵەکەی تێیهیۆنگ و ئەوانە:

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــهاییی چۆنن جەماعەت، هیوادارم باشبن^^چاوەڕێی پارتی نوێ بوون ئەزانم💀😭 ڤۆت بکەن و ڕای خۆتان لە کۆمنێت بڵێن لەسەر ئەم پارتە🥺ئینجا ئەمە نەخشەی ماڵەکەی تێیهیۆنگ و ئەوانە:

Hoppla! Dieses Bild entspricht nicht unseren inhaltlichen Richtlinien. Um mit dem Veröffentlichen fortfahren zu können, entferne es bitte oder lade ein anderes Bild hoch.
Teach MeWo Geschichten leben. Entdecke jetzt