خۆشەویستی برایەک

800 142 13
                                    

خۆتان ئامادەکەن🙃

گەڕان لەناو کتێبی خەونەکانی جیمین وەکو سەیرکردنی کورتەیەکی ئاماداکراو لە تەواوی ژیانی جیمینە.
کتێبەکە ئەستوورە و کۆن دیارە.
هەر دیارە کە بۆ ماوەییەکی زۆر زۆرە هەیەتی.
لە ناوەوەی کتێبەکە، وێنەکان لە ناو کاغەزی جیاواز نەکێشراون و هەر یەکێکیان جیا نەکراونەتەوە؛ لە جیات ئەمە بە شێوەی کۆلاجێکی گەورە کێشراون و بەیەکەوەن.
یادگارییەکان، خەیاڵەکان، کۆنترینیان کە ئالیس ئەزانێ ئەوە هی کاتێکە کە جیمین کوڕێکی بچووک بووە.
بەو ئاماژەی کە لە بەشی یەکەمی کتێبەکە کێشراون.
لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژەیەکی زۆر لە وێنەی سرووشتی تەواونەکراو هەیە، ئەوانە خەونی کوڕی گەنجن. داستانی جەنگ لەگەڵ دڕندە و ئەژدیهاکان، جیهانی خەیاڵی و پاڵەوانەکان.
هەمیشە پاڵەوانێکی تیایە، بەڵام ئەوە جیمین نیە.
ئالیس ئەتوانێ لەناو مێشکی جیمینێکی بچووک ببینێ کە بەو ناوە ڕائەکات، زۆر کیوت و جوان.
خەونەکان وردە وردە بێگەردییەکانیان کەم ئەبێتەوە لەگەڵ هەڵدانەوەی لاپەڕەی دواتر، جیمینە مناڵ و کیوتەکە گەورە ئەبێ بۆ جیمینی گەنج و برسی لەگەڵ هەر لاپەڕەیەک کە هەڵدەدرێتەوە.
ئەو خەونانە پڕن لە هاوڕێ، کەوتن لە تاقیکردنەوەی بیرکاری و کچ.
کچ لە هەموو شوێنێکە.
ئەگەر هەر شوێنێک هەبێ کە ئالیس بتوانێ وەک مەلەف بەکاری بهێنێ، ئەوا لەوانەیە ئەم بەشە زۆر باش بێت.
جیمین دەستی پێکردووە لە کێشانی وێنەی بچووکی کیوتی کچان لەگەڵ با کە قژیانی ئاڵۆز و بڵاوکردۆتەوە و دڵی بچووک بچووک لە هەموو شوێنەکە کێشراون، بەڵام ئەوان بۆ ماوەیەکی درێژ ئاوا نامێننەوە. کچەکانی ناو خەونی جیمین زیاتر هەڵخەڵتێنەرو هۆت ئەبن لەگەڵ زیاد بوونی ئەزموونی جیمین و گەورەبوونی.
ئالیس ڕەنگی سور هەڵگەڕا لەگەڵ هەندێک لەو وێنانە کە جیمین لە تەمەنێکی لاو کێشابووی هەر کە ئالیس سەیری ئەکرد چۆن جیمین لە تەمەنی هەرزەکاری بەرەو بەهێز بوون و باڵغ بوون ئەچێ لاپەڕە بە لاپەڕە. کچەکان لە هەموو کتێبەکەدا دەرئەکەون، ئەوان هەموویان بێ ڕوخسارن، کە ئالیس پێی شتێکی نامۆ بوو.
گرنگ نیە کە جلەکانیان و جەستەیان چەنێک جوان کێشراون، ڕوخساریان وەک سێبەرێک ماونەتەوە، یان بە قژیان شاردراونەتەوە، یانیش بە سادەیی هەر نەکێشراون.
ئەوە کەمێک بێزارکەرە.
ئالیس هەروەها تێبینی ئەوەی کرد کە جیمین هیچ وێنەی خۆی تیادا نەکێشاوە. هەموو سیناریۆکان وەکو ئەوە وایە کە بەناو چاوەکانی جیمین سەیری جیهان بکەی، وە دیمەنی خۆی هەرگیز دەرنەکەوتووە.
سەرەڕای ئەمەش ئارەزووی جیمین بۆ ئافرەت لە ناو خەونەکانی وردە وردە کەم بووەتەوە هەر کە چووەتە کۆلێژ، هێشتا ناوبەناو کەمێک لە وێنەی کچ لێرە و لەوێ هەیە.
بەڵام ئالیس ئەتوانێ هەندێک لە ڕوخسارەکان بناسێتەوە.
وێنەی کەسێکی ئاشنا کە یەک ڕووی دیارە،
لایەکی ڕووخساری پشاندراوە و زۆر بە جوانی لووتێکی شازادەیی کێشراوە وە پێکەنینێک کە لە ڕووناکی خۆر ڕووناکترە. 'با' قژی ئەو پیاوەی جوڵاندووە هەرکە پێکەنیوە، زۆر بە بێگەردی خەریکی تابلۆیەکە بە قەڵەمەکەی.
"هۆسۆک،" ئالیس چرپەی بۆخۆی کرد لەگەڵ زەردەخەنەیەکی نەرم.
هەر کە ئالیس بەناو خەونەکانی جیمین-لە-تەمەنی-کۆلێژدا ئەگەڕا، ڕوخسارێکی تری ناسراوی بینی.
ئەوە نامجوونە، میهرەبان و جوان وە جەستەیەکی ماسوولکەیی کە سەیری دیمەنەکەی ئەکرد. لەناو وێنەکە، ئالیس ئەتوانێ ببینێ کە جیمین چەنێک بە دیقەت درووستی کردووە و ڕێزی هیۆنگەکەی گرتووە
لە ڕاستیدا، لەگەڵ دۆزینەوەی هەر وێنەیەک لە ئەندامانی ماڵەکە، شتێکی زیاتر و زیاتری بۆ ڕوون ئەبۆوە.
ئەو کوڕانە تەنها ئەوانە نین کە لەگەڵ تێیهیۆنگ لە یەک ماڵ ئەژین، یان تەنها هاوڕێی جیمین.
ئەوان بران.
براکان، ئەوانەی کە یەکتریان خۆش ئەوێت و ڕێزی یەکتر ئەگرن بە لایەنی کەمەوە بەقەت ئەوەی کە ئالیس خێزانەکەی خۆی خۆشەوێ لەوانەیە زیاتریش!
پێکەنینە جوانەکەی جین کێشراوە، دەورە دراوە بە باکگراوندێکی ئاشکرا لە ڕووکەشێکی شیرین کە دەبریسکێتەوە وەک ڕووناکی زێڕ لە دەوری جین، ڕووخسارێکی بێ کەمو کوڕی جوان لە بەردەم خۆرەکە شەوق ئەداتەوە لەگەڵ زەردەخەنەیەکی گەورە.
یوونگی زەردەخەنەیەکی بچووکی نابەدڵی کردووە کە هەرچەندە هەموو ڕوخساری نەگرتۆتەوە، بەڵام ڕاستەقینەیە کە ئالیس ئەیەوێ بگری. لوتە بچووکەکەی بە کیوتی گرژ کردووە کە ئالیس ئەتوانێ کەمێک لە پوکی ددانی ببینێت.
جۆنگکووک زۆر بە توندی پێکەنیوە کە وای لە چاوەکانی کردووە بە تەواوی دیار نەمێنن، چەند چاڵێک لە نزیک گۆشەی چاوەکانی درووست بوون بەهۆی پێکەنینەکەیەوە. لێوی سەرەوەی خەریکە دیارنامێنێ، وای لە ئالیس کرد پێبکەنێ بەو پێکەنینە کیوتەی.
وێنەی تێیهیۆنگ زۆر گەشە کە دڵی ئالیس ئازار ئەدات، دانەکانی دەرکەوتوون لەناو زەردەخەنە چوارگۆشەییەکەی کە ئالیس لای پەسندە کە لەگەڵ کەسایەتییە جوان و نامۆکەی ئەگونجێ. ئەو گرنگی پێدانەی جیمین بۆ درووستکردنەوەی هەموو خاڵ و نیشانەیەک لەسەر ڕوخساری تێیهیۆنگ بێ کەموکوڕی شتێکی لە ئالیس کرد.
شتێکی تەڕ کەوتە سەر ئەو لاپەڕەی کە ئێستا ئالیس سەیری ئەکات، ئالیس چاوەکانی ئەترووکاند لە شۆکدا کاتێک زانی کە ئەگریێت. سەری ڕاوەشاند، کتێبەکەی لادا و چاوەکانی سڕی بۆ ئەوەی ئەو دڵۆپە ئاوە سوێرانە لابدات.
ئەوە زۆر کاریگەرە، ئەو خۆشەویستییە زۆرەی جیمین بۆ براکانی لێرەدا ئاشکرا ئەبێت، لەناو خەونەکانی. ئەوە زۆر ڕاستەقینە و بەهێزە. هەر یەکێکیان وەکو جیمین هەست بە یەکتر ئەکەن، بۆیە ئەم کوڕانە بۆ تا هەتایە برا ئەبن.
ئالیس هەناسەی قوڵی هەڵمژی و خۆی هێور کردەوە پێش ئەوەی کتێبەکە دوبارە هەڵبگرێتەوە.
گەڕان بەناو کتێبی مامۆستاکەی، بەردەوام بوو لە سەیرکردنی ژیانی کە لە پێش چاوەکانی تێئەپەڕێ.
ئالیس تێبینی شتێکی کرد، شتێکی جیاواز لەوەی کە جیمین پێشتر وێنەی کردوون. لە لاپەڕەیەک وێنەی لێوێک هەیە. ئەوان لە وردەکارییەکی نایاب کێشراون، پڕ و گەشن، لەگەڵ ئاماژەیەکی کەم لە چەناگەیەک کە لە ژێر لێوەکانەوە کێشراوە پێش ئەوەی وردە وردە کاڵ ببنەوە.
لە دوو لاپەڕەی دواتر چاوێک هەیە، لەگەڵ برژانگی جوان و پڕ بەڵام ئەوە...ناسراوە. ناتوانێ پەنجەی لەسەر دابنێ، بەڵام هەست ئەکا کە ئەو کەسە ئەناسێ کە خاوەنی ئەوانەن. هەروەها وێنەی ناسراوی تریش هەیە، کچێک کە ملی چەماندۆتەوە
مەچەکێکی نەرم...
مۆبایلێکی گرتووە.
بوەستە.
لەگەڵ گومانێک کە لە ناو مێشکی خۆی شاردۆتەوە، ئالیس بە دوودڵی لاپەڕەی دواتری هەڵدایەوە.
وە هەموو هەناسەکان جەستەی ئەویان جێهێشت، وەکو ئەوەی بە بۆکز لە سکیان دابێ.
ئەوە ئالیسە.
ڕووخسارەکە هەموو پەڕەکەی پڕ کردووە، یەکەم وێنەی تەواوکراوە لە ناو هەموو کتێبەکە.
جیمین بەو شێوەیە ئالیس ئەبینێ؟
'لەناو وێنەکە' ئالیس برۆکانی ناڕێک کردووە، ئەو لێوانەی کە جیمین زۆر بە گرنگیەوە درووستی کردوون گۆشەکانیان دامرکاون، وە ئالیس چاوەکانی بچووک کردووەتەوە و لە توڕەیا ئەبریسکێنەوە.
هەرچەندە قژی بەرەو دواوە کۆکراوەتەوە، تاڵێک لە قژی کەوتووە بۆ ئەوەی بەر بەشی خوارەوەی ڕوومەتە نەرمەکەی بکەوێ کە زۆر بە هەستەوە کێشراون. ڕەنگێکی سوور لەسەر ڕوومەتەکانی ئالیس ئامادەیە.
نەفرەت.
ئەو وێنە تاکیانەی لاپەڕەکانی پێشتر، لێوەکان، ملەکە وە چاوەکان... سەیر نیە کە ئەوان ناسراو دیار بوون.
ئالیس هەموو ڕۆژێک لە ئاوێنە سەیری ئەوان ئەکات.
بە پەنجە لەرزیوەکانی، لاپەڕەیەکی تری هەڵدایەوە بۆ ئەوەی وێنەی زیاتری خۆی ببینێ، وێنەی ڕووخساری و جەستەی.
هەندێکیان ڕووداوی ڕاستین، وەکو ئەو وێنەی کە ئالیس تیایدا لەسەر نووکی پەنجەی قاژی وەستاوە بۆ ئەوەی دەستی بە شتێک بگات لە سەرەوەی سەری لە چێشتخانەی ماڵی جیمین کە لە پشتەوە سکێچی کردووە، یان ئەو وێنەی کە ئالیس لەسەر مێزەکەی دانیشتووە لە قوتابخانە و کتێب ئەخوێنێتەوە، تیایدا ون بووە.
وە جگە لەوانەیە هەندێک وێنەی تیایە کە ئەسڵەن هەرگیز لە ڕاستیدا ڕوویان نەداوە.
بەشێکی لاپەڕەکە بە وێنەیەک پڕ کراوەتەوە کە نیگاری کچێکی تیا کردووە لەگەڵ قژێکی درێژ و جلی قوتابخانە کە لەنێوان قاچی نیگارێکی تر دانیشتووە کە ئەویش لەسەر کورسیێکی ئۆفیس دانیشووە، هەردوو نیگارەکە لێویان بە یەکەوە نووساوە بە ماچێکی بەسۆز. زۆر بە سێکسیانە وردەکاری بۆ کراوە، زۆر بە وردی کە ئالیس ئەتوانێ ببینێ کە زمانی دوانەکە تێکەڵ بە یەکتری بوون لە نێوان لێوە تەڕەکانیاندا.
ئالیس موچوڕکی پیا هات.
وای دانا کە کچەکە خۆیەتی، وە کوڕەکە...
قژی سورێکی تۆخە.
"ئەو وێنەی خۆی کێشاوە،" ئالیس بە نزمی وتی، سەری سوڕمابوو.
ئەو پێشتر وێنەی خۆی نەکێشاوە.
کەمێکی تریش بەناو کتێبەکەدا گەڕا، ئالیس هەستی ئەکرد ڕووخساری گەرم ئەبێ لەگەڵ هەندێ لەو وێنانەی کە جیمین لەسەر لاپەڕەکە نەخشاندوویەتی.
کە هەردووکیان لە باوەشی یەکتردان لەگەڵ سوکە ماچێکی کیوت و نەرم لە سکێچی ئالیس لەناو جلەکانی قوتابخانەی، لەسەر شانییەوە سەیری جیمینی کردوە لەگەڵ زەردەخەنەیەکی بچووکی هەڵخەڵەتێنەر هەرکە لێواری تەنوورەکەی خۆی بەرز کردووەتەوە بۆ ئەوەی ڕانی پشانی جیمین بدات.
من بە جێیهی تێگەشتووە؟!
جیمین وێنەی ڕێژەیەکی باوەڕپێنەکراوی لە ئالیس کێشاوە لەناو ئەم کتێبە.
ئایە ئەوەندە خەون بە ئالیسەوە ئەبینێ؟
وە لەناو زۆربەی وێنەکان ئالیس بە چەندین زۆر بە ڕووتی درووستکراوەتەوە لەگەڵ لێوە پڕەکانی جیمین و دەستەکانی لەسەر هەندێک لە بەشی جەستەی ئالیس کە لەناو کتێبەکەدا کێشراوە، یان وێنەی لێوەکانی ئالیس لەسەر پێستی ملی جیمین.
تا زیاتر لاپەڕەکان هەڵئەداتەوە و بەرەو کۆتایی ئەچێ، تەواوی جەستەی ئالیس ئاگر ئەگرێ و پەپوولەکانی ناو سکی دەست بە جوڵەیەکی خێرا ئەکەن.
ئالیس نەیئەزانی.
ئالیس نەیئەزانی کە جیمین بەو شێوەیە بیری لێ ئەکاتەوە. نەک بۆ ئەوەی کە جیمین ئالیسی بۆ ئارەزووەکانی خۆی ئەوێ، بەڵکو ئالیس وا بیرەکاتەوە کە لەوانەیە جیمین هەندێک...هەستی بۆی هەبێ.
ئەم هەموو وێنە نەخشێندراوانەی جیمین و ئالیس کە بەیەکەوە لە نزیکی یەکن.
هەندێکیان تەنها شوێنەواری خەندەکانی ئالیس بوون یان توڕەیی کیوت لەسەر لێوەکانی، ناسک و جوان.
ئەوە ئالیس زۆر ئەشڵەژێنێ.
باشە، هەرچۆنێک بێ، سەیرکردنی ناو کتێبی خەونەکانی جیمین شتێکی بۆ ئالیس ڕوون کردەوە کە زۆر سوور بوو لەسەری.
ناتوانێ ئەوە بۆ تۆڵە سەندنەوە بەکار بهێنێت.
ئەوە زۆر کەسییە 'تایبەتە'، پڕ لە هەست و جوانی. ئەوە هەڵەیە کە هەر شتێک لەوە پۆست بکات، تەنانەت پیسترین بەشی وێنە کێشراوەکانی جیمین لە تەمەنی هەرزەکاری، وەکو خیانەتێکی قبوڵنەکراو وایە بەرامبەر متمانە و هەستەکانی.
جیمین لەبەر هۆکارێک ئەم کتێبەی وەکو نهێنییەک هەڵگرتووە.
ئالیس بیرەکاتەوە پێویستە هەر بەم شێوەیە بیهێڵێتەوە.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سڵاو گایز ببوورن نزیکی ٤ ڕۆژە هیچ پارتێکم بڵاو نەکردۆتەوە بەڵام یەک دەقە مەجالم نەبووە لەبەر میوان نیو سەعات ماڵمان چۆڵ نەبووە ئەگینا زووتر دامئەنا T-T هیوادارم لێم تێبگەن...
.
.
لە ڕاستیا ئەم دوو پارتە دیاری منە بۆ ڕۆژی بوونی مسە هیچ شتێکم بۆی نەکرد، پیرۆزباییەکی تەواوم لێی نەکرد هەربۆیە دوو پارتم کردە دیاری بۆی شتێکی کەمە بەڵام ئەزانم لای ئەو گەورەیە، هیوادارم بە دڵت بێ و ڕۆژی بوونت پیرۆز بێ مسەەەە ئای لۆپ یوو🥺😭💕

jungvina8

لە ڕاستیا ئەم دوو پارتە دیاری منە بۆ ڕۆژی بوونی مسە هیچ شتێکم بۆی نەکرد، پیرۆزباییەکی تەواوم لێی نەکرد هەربۆیە دوو پارتم کردە دیاری بۆی شتێکی کەمە بەڵام ئەزانم لای ئەو گەورەیە، هیوادارم بە دڵت بێ و ڕۆژی بوونت پیرۆز بێ مسەەەە ئای لۆپ یوو🥺😭💕jungv...

¡Ay! Esta imagen no sigue nuestras pautas de contenido. Para continuar la publicación, intente quitarla o subir otra.

🥲💔

¡Ay! Esta imagen no sigue nuestras pautas de contenido. Para continuar la publicación, intente quitarla o subir otra.

🥲💔

Teach MeDonde viven las historias. Descúbrelo ahora